یه‌كه‌م: ئه‌وه خه‌ریکی چییت تۆ، دوو سه‌عاته خۆت خه‌ریك کردوه؟
دووه‌م: وه‌ڵڵا بڵێم چی، ئه‌وه بۆ ناوێك ئه‌گه‌ڕام بۆ ئه‌م نووسینه‌م.
یه‌كه‌م: نووسین؟ له‌سه‌ر چی ئه‌نووسیت؟
دووه‌م: له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ر، به‌رنامه‌ی وۆرد.
یه‌كه‌م: چی یه ئه‌ڵێی ڕائه‌بوێریت؟
دووه‌م: نه به‌سه‌ری تۆ.
یه‌كه‌م: جابۆ سه‌ری من سه‌ره‌سۆده‌یه سوێندی پێ ئه‌خۆی؟
دووه‌م: نه بابه، سه‌ره‌سۆده‌ی چی. ئه‌وسه‌ره گه‌وره‌یه‌ی تۆ سه‌ره به‌رمیله.
یه‌كه‌م: جا ده‌ی له‌ڕابواردن بوه‌سته، بزانم له‌سه‌ر چ بابه‌تێك ئه‌نووسیت؟
دووه‌م: ئێ ده‌تۆش وابڵێ ماڵت ئاوا بێت. ئه‌زانی من سه‌رم ئاوساوه له‌ده‌ست ئه‌م کلیپه‌تازانه‌ی ئه‌م که‌ناڵه ئاسمانی یه کوردی یانه و ئه‌مه‌وێت شتێکیان له‌سه‌ر بڵاو بکه‌مه‌وه.
یه‌كه‌م: کام که‌ناڵانه؟ ئه‌م تازه‌بابه‌تانه، یان کۆنه‌کان؟
دووه‌م: کوره سیوامان له‌کۆنه‌کان بۆته‌وه ئێمه، ئه‌وه‌نده‌مان بینی و هه‌ر وه‌ك هینی حوشتر به‌روه دواوه چوون، بێزار بوین و چی تر ده‌می خۆمانیان له‌گه‌ڵ نایه‌شێنین.
یه‌كه‌م: ئێ که‌واته، مه‌به‌ست کۆ... .
دووه‌م: ئا، ، ئا، ، کۆڕه‌ك و که‌ناڵ چوار ئه‌ڵێم. ئه‌زانی ئه‌وڕۆژه سه‌یری کلیپه‌کانی کۆڕه‌کم ئه‌کرد که‌دای ئه‌به‌زاندن. له‌ماوه‌ی یه‌ك کاتژمێردا سێ جار گۆرانی یه‌که‌ی نازدارو کاروان کامیلی لێ دایه‌وه.
دواییش، به‌رنامه‌یه‌کیان هه‌یه پێی ئه‌ڵێن "تۆپ تێن"
یه‌كه‌م: تۆپ تۆپێن؟
دووه‌م: نا... تاپ تێن. ئه‌وه جاران هه‌ر له‌هه‌مان که‌ناڵ به‌ڕه‌حمه‌ت بێ جه‌ماعه‌تی هیین پێشکه‌شیان ئه‌کرد، نازانم به‌پێێ چ ستانده‌رێك هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك یان ده‌شنێ، یان لۆکه یه‌که‌م ده‌رئه‌چوون.
یه‌كه‌م: ئێ ئه‌وسه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو، وا نی یه؟
دووه‌م: نه، به‌سه‌ری باوکی هه‌ردوکمان، له‌م تاپ تێنه‌دا هه‌مان تاس وحه‌مامه. بڵێ چۆن؟ ئاخر له‌چ زه‌مانێک بووه، گۆرانی یان بڵێین کلیپه‌که بۆیه‌که‌م جار دابه‌زێت، له‌هه‌مان ڕۆژدا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت؟؟
یه‌كه‌م: ئاده‌ی قه‌زات له‌من، نموونه‌یاکمان پێ بڵێ.
دووه‌م: کووره، ده نموونه‌ت پێ ئه‌ڵێم. کلیپه تازه‌کانی، نازدار، هی کاروان (به‌سه)
یه‌كه‌م: چی به‌سه، خۆ من هیچم نه‌وووتوه.
دووه‌م: شڕ شێت، ئه‌وه ناوی گۆرانی یه‌که‌یه. ئێ هه‌روا بێته‌وانێ، گۆرانی یه توورکی یه‌که‌ی دانا عه‌بدولجه‌بار. که‌له‌تورکیا ڕیکۆردی کردوه.. ئا، ، ، ئا، ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ی که‌خۆی جاران قسه‌ی به گۆرانی بێژه‌کانی تر ئه‌ووت که له تورکیا گۆرانی یه‌کانیان ده‌ر ئه‌که‌ن، به‌ڵام وابزانم بانێکه‌و دوو هه‌وا، دوایی ئه‌وکچه تازه‌یه ناوی چی یه؟
یه‌كه‌م: لۆرین به‌رزنجی؟
دووه‌م: لۆرین شتێکی تره، باسی ئه‌ویشت بۆ ئه‌که‌م. نا.. ویش بۆ بیرم چۆوه.. ده‌ی ناوه‌کی به ێ ده‌ست پێ ئه‌کات.
یه‌كه‌م: ێوفیا لۆرین، ، ئه‌ێاله، ، ێه‌فاو مه‌روه.
دووه‌م: ده‌م خۆش ده‌م خۆش. ێه‌فا.. نا، مه‌روه‌یان مه‌روه. نموونه‌ی تر زۆره وه‌کوو خۆڵ.
پرسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه، ئه‌مان له‌کێ ئه‌پرسن و دوایی ئه‌م کلیپانه پۆلێنیان ئه‌که‌ن له ژماره ده‌وه بۆ نه‌مبه‌ر وه‌ن؟
له‌ستانده‌ری جیهانیدا پرس وڕا به جه‌ماوه‌ر ئه‌کرێت ئینجا تاپ تێن وه‌رئه‌گیرێت له تی ڤی و سایته‌کاندا سێرڤه‌ی وڕاپرسی له‌سه‌ر ئه‌کرێت، نه‌ك ڕای، ، نازانم ئه‌وه جاران ڕای مامۆستای به‌ڕیز بوو، ئه‌ی ئێستا؟
یه‌كه‌م: ئێستا ڕای مامۆستا ژنه. ئه‌رێ به‌ڕاست لۆرین، شارباژێڕی یه؟ به‌رزنجه‌ی شارباژێڕ؟
دووه‌م: نه، به‌سه‌ری کاکم، خه‌ڵکی کوردستانی یان ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، به ته‌حدید شاری قامیشلووه. بۆ له‌قه‌بی به‌رزنجی هه‌ڵگرتوه، نازانم، تۆ بڵێ ی له‌وێش به‌رزنجه هه‌بێت؟
یه‌كه‌م: نازانم، ماپکوێست بگه‌ڕێم بۆی؟
دووه‌م: بۆ به‌ته‌مای سه‌ردانی بکه‌ی، به‌خێرێ؟
یه‌كه‌م: سه‌ردانی هین.. به‌رزنجه ئه‌که‌م.
دووه‌م: لۆرین هه‌ر له خۆیه‌وه هه‌ستاوه گۆرانی سۆرانی ئه‌ڵێ؟ ده‌ستت له‌سه‌ر شانم جێ‌ما. زاری ده‌رگا قووتی دابوو، که‌من هاتم تۆ نه‌هاتی. جا توخوا ئه‌مانه ووشه‌ی ڕیز کراون یان تێکستی گۆرانی؟ گۆرانی هه‌ست سۆزه ئه‌بێت وات لێ بکا یان به تێکست، یان میلۆدی یان ده‌نگ که بتخرۆشینێت، یان بتکاته گریان. به‌ڵام داده لۆرین، هه‌ر هه‌ستی کورده‌واریشم تێک ئه‌دا ده‌روێش عه‌بدوڵڵا.
گۆرانیی یه‌که‌ی نازداریششش...
یه‌كه‌م: کام؟ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵێ '' به‌سه چی تر نه‌مانی حه‌ز له‌خاکی دڵما مه‌ڕوێنه؟
دووه‌م: ئافه‌رین. ئه‌رێ کاروان عوسمان نه‌ی ئه‌وت نه‌مامی حه‌ز؟ نه‌مام ئه‌ڕوێنرێت یان نه‌مان؟
یه‌كه‌م: با، به‌ره‌وه‌ڵا ئه‌و گۆرانیه سه‌دایه‌کی وای هه‌بوو کاتی خۆی
دووه‌م: ئا باش بوو باسی کاتی خۆیت کرد. بیرته کاتی خۆی گۆرانی یه‌کانی که ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوك په‌خشی ئه‌کرد، چه‌ند که‌م بوون، به‌ڵام هه‌ربه‌دوا شتی نوێشا ئه‌گه‌ڕان. ئه‌وسا کلیپ وملیپ نه‌بوو، گۆرانی بێژ ئه‌هات وله‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقادا به‌کراسێکی یه‌خه گه‌وره‌وه ڕائه‌وستاو گۆرانیه‌که‌ی ئه‌چڕی، ئیتر نه کچ له کلیپیا هه‌بوو، نه سه‌یاره.
یه‌كه‌م: سه‌یاره‌ی چی.
دووه‌م: دوایی دێمه سه‌ری '' دوور له‌ڕووی تۆ''
کاروان کامیل ونازدارو عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی گۆرانی یه سۆرانی یه‌کانیان سه‌قه‌ت کردوه.
یه‌كه‌م: کێ، کێ زاخۆیی؟؟؟
دووه‌م: گۆرانی بێژی گه‌وره‌ی کورد عه‌بدولقه‌هار زاخۆیی.
یه‌كه‌م: گه‌وره؟ گه‌وره له‌ته‌مه‌ندا؟ یانی پیره وا نا؟؟
دووه‌م: بابه، ، پیری چی. ئه‌ی ئه‌وه‌نه‌بوو ئه‌ژده‌ر وه‌هبی له‌شۆکه‌یدا هه‌رئه‌یوت و ئه‌یوت هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد. لێشێ ئه‌پاڕایه‌وه که‌واز له‌گۆرانی نه‌هێنێ..
یه‌كه‌م: جارێ نازانم ئه‌م ناوانه له‌کوێوه ئه‌هێنن، عه‌بدولقه‌هارو ئه‌ژده‌رو، سیریڵ، سریه‌ڵ؟؟ باشه ئه‌ژده‌ر یانی چی؟
دووه‌م: به‌پێی قسه‌ی ئه‌ژده‌ر خۆی واتای شێر.
یه‌كه‌م: ئه‌ی باشه ئه‌و کابرایه بۆ ناوی عه‌بدولقه‌هاره؟ کوێی ژان ئه‌کات یانی؟ یان باوکی خوالێخۆشبووی ناوی نه‌دۆزی یه‌وه له‌مه زیاتر، جاخۆ ئه‌گه‌ر ببوایه به‌یاریزانی شه‌ق بۆ نووسینی ناوه‌که‌ی ئه‌بوایه جه‌رزی (بلووزی) براکه‌ی قه‌رزبکردایه ئه‌وه‌نه دوور‌و درێژه. دوای ئه‌وه له‌ناو هه‌موو میلله‌تانی دنیایا، به جیهانی ئیسلامیشته‌وه، نیه ئه‌و ناوانه له‌مناڵی خۆی بنێ، جگه له‌م کورده داماوه نه‌بێ.
دووه‌م: بۆ داماوه بابه گیان؟ ئه‌وه‌نه نی یه له‌سایه‌ی خوا‌و سه‌ری تۆوه هه‌مانه.
یه‌كه‌م: چی، بایه‌عی؟
دووه‌م: جگه‌له‌وه.. گۆرانی بێژ، هونه‌رمه‌ند. وابزنم هێنده‌ی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست ئه‌وانه‌مان هه‌یه. هه‌ر یه‌کێ ڕاست بۆوه و بوو به هونه‌رمه‌ند، ئه‌رێ ئه‌مانه هونه‌رمه‌ند به‌چی ئه‌زانن، ئه‌و ناوه گه‌ورانه له‌خۆیان ئه‌نێن؟ براده‌رێ گۆرانی یه‌کی ووت وه‌ك " ئاره‌زوومه‌ند"، به‌زمانی سووتاوی خالید سه‌رکار پێ ووت، تۆ ده‌نگت خۆشه، ئێستا سی دی ده‌رکردو چه‌ند کلیپێک و وابه‌نیازی هی تریشه، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه ئه‌ڤین ئاسۆ له‌به‌رنامه‌که‌ی خۆیدا میوانداری ئه‌وی کرد و پێ ی ووت تۆ جمهورێکی زۆرت بۆخۆت دروست کردوه، ئه‌رێ جمهووری چی، وه‌ڵڵاهی من ناوی ئه‌وم ته‌نها له‌حیکایه‌ته‌کانی سندیباددا گوێ لێ بووه. ئا بیرم چوو، جاران بیره‌یه‌ك هه‌بوو به‌ناوی ئه‌وه‌وه.
جا نازدار به‌و ناسك و نازدار یه‌یه‌وه، ئه‌چێ گۆرانی به‌زمانی سۆرانی ئه‌ڵێ، بێ گوومان هه‌موو ئه‌وانه‌ی تریش که به دیالێکته‌کانی تر گۆرانی ئه‌ڵێن.
یه‌كه‌م: ئا. ئا، بۆ نه‌گبه‌تیش هه‌ردووك کاروان و نازداریش گۆرانی کاروان عوسمان ئه‌ڵێنه‌وه. ئه‌ی عه‌بدولچی، چیی، ئه‌و گۆرانی کێی ووتۆته‌وه؟
دووه‌م: بۆ نه‌گبه‌تی هی که‌ریم کابان، فه‌قیره له‌باتی ئه‌شکی بێ پایانی شه‌و، ئه‌ڵێ عه‌شقی بێ پایانی شه‌و.
یه‌كه‌م: ئاخر ئه‌زانی بۆ؟ چونکه کاروان له‌ژیاندا نه‌ماوه تابێت وپێ یان بڵێ تکایه گۆرانی یه‌کانم سه‌قه‌ت مه‌که‌ن، که‌واته که‌س نی یه له‌سه‌ری هه‌ڵباتێ. به‌کوردی وبه‌کورتی ئه‌م گۆرانیانه بێ ساحێبن. دوه‌میش، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی زیاتر گوێ یان لێ بگرێت، ئه‌م هه‌ڵئه‌سێ گۆرانی سۆرانی ئه‌ڵێ و هه‌ردی سه‌ڵاحیش له‌کلیپه نوێ یه‌که‌یدا به کرمانجی ستران ده‌بێژێ.
جاگوێبگره نازدار که له‌و کلیپه‌دا، به په‌نجا شێوه خۆی ئه‌گۆڕێ، جگه‌له‌وی که‌ئاوازه‌که‌ی تێکداوه، ووشه‌کانیشی جووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌تا ئه‌ڵێ: ئاواتی ژینی چه‌ند ساڵه‌م له‌به‌ر چاوه شینه‌کانته.. توخوا مانی ئه‌م دێڕه له‌کوێ و ئاواتی ژینی چه‌ند ساڵه‌م ته‌نها چاوه شینه‌کانته له‌کوێ؟؟ یان دووریت زامێکی (بیـــــلاوه) به‌یانی مه‌رگم بۆ دێنێ، ئه‌رێ ئه‌مه بڵاوه، یان بێ لاوه؟ که‌هیچیان مانا ناده‌ن له‌ویادا. ئۆریجیناڵه‌که ئه‌ڵێ دووریت زامێکی قووڵه، په‌یامی مه‌رگم بۆ دێنێ.
له‌جێ یه‌کی ترا ئه‌ڵێ: دووریت چاوێکی خه‌مناکه خه‌و له چاوم ئه‌تۆرێنێ؟؟ (له‌گه‌ڵ ته‌له‌فوزی چ ه ج به‌شیوه‌یه‌کی زۆر نائاسایی، به‌حساب سۆرانی وا ته‌له‌فوزیان ئه‌کات.. ئه‌رێ چاو بۆ خه‌و ئه‌تۆرێنێ؟ خۆی ئه‌بوایه بڵێ: دووریت شه‌وێکی خه‌مناکه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌گشتی له شه‌ودا ئه‌خه‌وێت نه‌ك له چاودا. ئا بیرم که‌وته‌وه، له‌هه‌موو سه‌ر دێڕێکیشدا ئه‌ڵێ: چۆن دڵم دێڵێ. خۆی چۆن دڵم دێنێ تۆ به‌جێ بێڵێ.(کابرا دڵی نایه‌ت شاره‌که به‌جێ بهێڵێ)، واتا له‌به‌ر هۆیه‌ك ئه‌و شاره چۆڵ ناکات، نه‌ك دڵی ڕێی لێ بگرێت.
ڕینگگگگگ. ڕڕڕڕینگگگگ... .. ڕڕڕڕررر
یه‌كه‌م: ئه‌وه بۆ وه‌ڵامی ئه‌و ته‌له‌فۆنه ناده‌یته‌وه؟، سه‌عاتێکه لێ ئه‌یا؟
دووه‌م: هه‌له‌و... چۆنی گیانه‌که‌م... . وه‌ڵڵا له‌گه‌ڵ براده‌رێکدا دانیشتووین به‌نیازین کلیپێکی نوێ ده‌ر که‌ین.
چۆن؟ باشتره خۆت بچۆ سه‌ربان تۆزێ باییده، بیلامانێ سه‌حنه‌که باده عه‌له‌می تیا نامێنێ... ئه‌ته‌وێ ئه‌ویشم له‌گه‌ڵ بێت؟. بۆ تووڕه ئه‌بی؟ منیش وه‌ك ئه‌و عاله‌مه ده‌نگم خۆشه‌و کلیپ ده‌ر ئه‌که‌م... ... .. نا. نا.. خه‌مت نه‌بێ یه‌ك فلسی له‌سه‌ر خۆم نی یه... ... کوره خاڵی فه‌قیری چی.. هه‌مووی حکومــ... ... ... ... ...، ئه‌وه چی بوو قه‌تع بوو.
یه‌كه‌م: له‌وانه‌یه که‌سی به‌رامبه‌ر نه‌ی وێرا بێت زیاتر گوێت لێ بگرێت، دای خستۆته‌وه. یان وه‌حده‌ی نه‌ماوه.
ماڵت ئاوا بێت، کلیپی چی؟ باسی چی ئه‌که‌ی؟
دووه‌م: کوره ئه‌وه خێزانه‌که‌م بوو، ئه‌یووت ئه‌وه دووسه‌عاته من ته‌له‌فونت بۆ ئه‌که‌م، بۆ داخراوه؟
منیش پێم ووت وه‌ڵڵا له‌گه‌ڵ براده‌رێکا دانیشتووین به نیازین کلیپێکی نوێ ده‌رکه‌ین. ئه‌ویش ووتی: کلیپی چی، هه‌ر له‌مه‌مان که‌م بوو، هه‌ر ئێستا وه‌ره ماڵه‌وه سه‌ته‌لایه‌ته‌که‌مان خراپ بووه، بچۆ یه‌کێکی تازه‌مان بۆ بکڕه با هه‌تیوه‌که‌ی کوڕیشت له‌گه‌ڵت بێت.. منیش ووتم: چۆن؟ باشتره خۆت بچۆ سه‌ربان تۆزێ باییده، بیلامانێ سه‌حنه‌که باده عه‌له‌می تیا نامێنێ... ئه‌ته‌وێ ئه‌ویشم له‌گه‌ڵ بێت؟ ووتی: وه‌ڵڵاهی ماڵه‌که‌ت بۆ به‌جێ ئه‌هێڵم هه‌ر ئێستا نه‌یه‌یته‌وه. منیش ووتم: بۆ تووره ئه‌بی؟ منیش وه‌ك ئه‌و عاله‌مه ده‌نگم خۆشه‌و کلیپ ده‌رئه‌که‌م... ووتی: خێراکه خه‌ریکی کلیپ وملیپ مه‌به، عه‌شته‌با شه‌کر له‌ماڵه‌که‌مانا نیه، بڕۆ بیکڕه، ئه‌ی کلیپ به‌چی ده‌رئه‌که‌ی، هه‌ی له‌منت نه‌که‌وێ؟.. منیس ووتم: نا، نا خه‌مت نه‌بێ یه‌ك فلسی له‌سه‌رخۆم نی یه. ووتی دیاره ئه‌چی لای خاڵۆزاکه‌تی قه‌رز ئه‌که‌ی؟ ووتم بابه کوڕی خاڵی چی، خه‌ریک بوو بڵێم پاره‌ی سه‌ته‌لایه‌ته کوردی یه‌کان، هه‌مووی حکومه‌ت ئه‌یدا، ئیتر خه‌ت بڕڕا...
یه‌كه‌م: جا بڕیاری چیت دا، ناوی نووسینه‌که‌ت ئه‌نێی چی؟
دووه‌م: باوکه‌ڕڕۆ پشتم سووتا، کوره ئاگرم تێ به‌ربوو؟
یه‌كه‌م: بۆ چی؟ بۆ هونه‌ری کوردی؟
دووه‌م: نه بابه، ئه‌وه ناوی ووتاره‌که ئه‌بێت... ... .. ئه‌بێت بچم به‌لای دایکی مناڵه‌کانه‌وه، به‌خوا ئه‌و سه‌ته‌لایته نه‌مێنێ، ، چی تر ئیشمان ماشی نابێت... به‌دوعا
یه‌كه‌م: ده‌ك زیڕه‌که‌ی یاخوا. ئه‌وه بۆ وه‌ك با بۆی ده‌رچوو... . ؟؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
