دیاره که کوردستان پڕیه‌تی له هۆزانوان و شامیران و گه‌وره مه‌ردانی دڵسۆزی کورد، که له ڕۆژگارانی ژیانی خۆیاندا له گه‌ل ژیانێکی سه‌خت و پڕ له نه‌بوونی و نه‌داری و نه‌بوونی وه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کورده‌واری و ژیانی چه‌وساوه‌یی له ژێر چنگی گه‌لێ له مه‌ۆڤکوژانی داگیرکه‌رو دوژمنانی دڕند و په‌لاماردانی گه‌لی کورد له هه‌موو ڕویه‌که‌وه، بۆ له ناو بردن و خاک لێ داگیر کردن و کوشتن و بڕینی ئه‌م گه‌له هه‌ژاره‌وه، دلیرانه ژیاون و، ئه‌وان سه‌روه‌رانه‌و کوردپه‌روه‌رانه هه‌رگیز له هه‌ول و خه‌بتیاندا کۆڵ‌یان نه‌داوه‌و به خامه ڕه‌نگین و نه‌خشینه‌کانیان به خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یان، هه‌رگیز نه‌وه‌ستاون و هه‌میشه به زمانی باوانی خۆیانه‌وه نوسیویانه‌و، زۆر مردانه‌و دڵسۆزانه به‌رهه‌می پڕ له نرخیان له هۆزان و نوسینی به سود پێشکه‌ش ڕۆله‌کانی گه‌لی کوردیان کردوه‌و، گه‌لێ له پیڤی شیرین و جوانیان له ناو نوسین و هۆزانی کلاسیکی خۆیانه‌وه به شیوه‌یه‌کی زۆر زنایانه‌و مامۆستایانه، بۆ گه‌ل و نیشتمانیان بڵاو کردۆته‌وه، که ئه‌مه‌ش دڵی ئه‌ده‌ب دۆستان و وێژه‌وانانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان به په‌یڤه شیرینه‌کانیان هه‌تا بڵیی شادان کردوه و، له‌و ده‌م و ساتانه‌وه که هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌ش گه‌لێ له‌وان هۆزانه شیرین و جوانه‌کانی ئه‌وان زاتانه له سه‌ر زاری خه‌ڵکانه‌وه ده‌گوترێته‌وه‌ویان کراون به سرودی نیشتمانی و گۆرانی و ئێستاش سه‌ربه‌رزانه ده‌چڕێندرێن، که نموونه‌ی گه‌لێ له شتی چاکی نه‌ته‌وایه‌تی و هۆاکارانی پێشکه‌وتنه‌کانی گه‌ل و نیشتمانه و هێمای خۆشه‌ویستی کورد‌و کوردستانن. دیاره که وه‌ڵاتی ئێمه‌ی کوره‌واری ساله‌هایه له ژێر چنگی دوژمنانه و گه‌لی کوردچه‌وساوه‌ی ده‌ستی داگیرکه‌رانی تازی و ڕۆمی‌و عه‌جه‌مه‌کانه، که هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌ش کورد ئاسوده‌یی و ئارامی به خۆیه‌وه نه‌دیوه و کیانێکی نه‌ته‌وایه‌تی کورد‌و کوردستانی تا ئێستاش وه‌دی نه‌کردووه، هه‌ر بۆیه‌شه که خاوه‌ن هه‌ست وبیری نیشتمانی و گه‌وره مه‌ردانی دڵسۆز و خه‌باتگێر هاتۆنه‌ته مه‌یدان و له بواری سیاسه‌ت و شۆرش و به‌رخودان و ڕاپه‌ڕینه‌کانه‌وه زۆر ئازایانه‌و قاره‌مانانه خۆیان به‌خت کردوه و هۆزانی پڕ له سۆز و هه‌ستی ڕاپه‌ڕینیان بۆ گه‌ل و نیشتمانیان چڕیوه و بوونه‌ته چرای ڕۆناکی هه‌ست و بیری پاکی نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ول و خه‌باتی هه‌زاران هه‌زار ڕۆله‌ی قاره‌مانی کورد، که هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌ش دڵۆسزانی کورد پیره‌وی له‌و هه‌موو ڕاو بۆچون و کاره پیرۆزانه‌وه ده‌که‌ن هو دڕکی ناو جاوی نه‌یارانی کوردن، که له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاری کورد‌و کوردستانه‌وه به‌باتی زۆر پێزو جوانیان نوسیوه، هۆزان وپه‌یڤ و کرده‌وه‌کانی گه‌وره مه‌ردان‌و ڕابه‌ران و دڵسۆزان و مامۆستایان هه‌مووی به تێکرایی بۆ کورد‌و کوردستان تا هه‌تا هه‌تایه جێگای شانازی و پێره‌وی خه‌باتی هه‌میشه‌یی هه‌زاران هه‌زار رۆله‌ی تری قاره‌مان و خاوه‌ن هه‌ستی پاکی کوردایه‌تیه و هۆکارێکن بۆ سه‌رکه‌وته‌نکانی کورد‌و کوردستان و ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه و پێشکه‌وتوانه و ره‌هایی و سه‌ربه‌خۆیی له ناو زێدی باوک و باپیرانمانه‌وه، که به درێژایی مێژوو ئه‌وان دڵسۆز و گه‌وره مه‌ردانه سه‌ریان بۆ نه‌یاران و داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌رگیز شۆر نه‌کردووه‌و، هه‌میشه دلێرانه‌و ئازایانه به‌رامبه‌ر ئه‌وان داگیرکه‌رانه ڕاوه‌ستاون و به زمانه شیرین و پاراوه‌که‌ی کوردی خۆمانه‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌کی زانایانه‌و نیشتمانپه‌روه‌رانه، شیعریان نوسیوه‌و ڕۆله‌کانی کوردیان وریا کردۆته‌وه، که ده‌بێت بۆ هه‌تایه ڕێز له‌و دلسۆزو شامێرانه‌و هۆزانوانانه بگرین و سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازیشیان بۆ دابنه‌وێنین، دیاره که هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ستی داگیرکرن و چه‌وسانده‌نه‌وه و له ناو بردنی کوردیان هه‌ر هه‌یه‌و هه‌بووه، هه‌رگیز حه‌ز به سه‌رکه‌وتنه‌کانی کورد‌و کوردستان له هیچ رویه‌که‌وه ناکه‌ن، ئه‌و مامۆستا‌و شاعیر‌و زانایانه‌و دڵسۆزانه، تا دوا هه‌ناسه‌یان به خامه شیرین و کاریگه‌ر و دوژمن به‌زێنه‌کانیان هه‌رگیز کۆڵ‌یان نه‌داوه و هه‌میشه به‌ربه‌ره‌کانی دوژمنانانی دڕنده‌و داگیرکه‌رانیان کردووه و هه‌ستی پاکی خزمه‌ت به کوردستانی خۆیان پاراستووه.
له به‌شی ئه‌مجاره‌مان دا باس له گه‌وره‌یی و مامۆستا و زانا‌و بلیمه‌تی کورد‌و نه‌مرو شاعیری ناوداری کورد و ئه‌و زاته‌ی که تا توانیویه‌تی خزمه‌تێکی زۆر به مێژووی گه‌لی کورد‌و وێژه‌ی کوره‌واری و هه‌ستی کوردایه‌تی کرووه و، گیانی خۆشه‌ویستی نیشتمانی خۆی له هه‌موو شتێک به‌لاوه مه‌زن تر بووه، ئه‌ویش نه‌مر، ، دڵداره، ، که دیوانه پر له نرخه‌که‌ی ته‌ژی له هۆزانی هه‌رده‌م زیندوو وپڕ له مانا‌و سه‌روه‌رییه‌تی و هه‌ستی خۆشه‌ویستی نیشتمانه، دێوانه‌که‌ی ئه‌و سه‌یدایه و ئه‌و گه‌وره مه‌رده کورده واته، ، دڵدار، ، ی نه‌مر ئه‌گه‌ر هه‌ڵبده‌ینه‌وه دونیایه‌ک له هونه‌رو زانست و فه‌لسه‌فه‌ی کوردایه‌تی و خۆشه‌ویستی‌خاک و نه‌ته‌وه‌که‌مان تیادا وه‌دی ده‌که‌ین و بۆ هه‌میشه شانازای پێوه ده‌که‌ین.
مامۆستا، ، دڵدار، ، ئه‌و مامۆستا‌و زانا‌و بلێمه‌ته‌و سه‌یدایه به توانا‌و کورد په‌روه‌ره بوه که به هه‌ستی جوان و هۆزانی شاکارانه‌ی‌خۆیه‌وه دلێرانه به کوردستانی خۆی دژ به هه‌موو نه‌یارانی کورد شیعری هۆنیته‌وه که تابڵێی به ڕێکی و جوانی هۆزانی نوسیوه، که شیعره‌کانی ته‌ژی له خۆشه‌ویستی نیشتمانه، ئه‌و مامۆستایه مه‌زنه کورده هێنده گه‌وره‌یه که ناکرێت به چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ک وه‌ک خۆی باسی لیوه بکه‌ین و له سه‌ریا بنوسین، دیاره که بۆ هه‌تایه هه‌ستی به‌رز و شیعره‌کانی له ناو مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا ده‌دره‌وشێنه‌وه.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی ئه‌م هۆزانوانه مه‌زنه و هه‌موو دڵسۆز‌و ماۆستا و رابه‌رو سه‌روه‌رانی کورد‌و کوردستان بێت
مامۆستا، ، دڵدرا، ، له ساڵی 1918له دایک ده‌بێت له ساڵی 1948بۆ هه‌میشه به کوت وپڕی مالاویی له نیشتمانی ڕه‌نگینی خۆی ده‌کات و بۆ هه‌میشه سه‌ری ده‌نێته‌وه، که ته‌نیا سی ساڵ له ژیان دا ژیاوه‌و که زۆر به داخه‌وه ته‌مه‌نێکی زۆر کورتی بردۆته سه‌ر و هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی ئه‌و هۆزانوانه مه‌زنه کورده بێت که به دڵ و به‌گیان و هه‌ستی پاکی کوردایه‌تیوه به دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستانی گوت، ، ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌رماوه قه‌ومی کورد زمان نایشکێنیت دانه‌یی تۆپی زه‌مان، که‌س نه‌ڵی کورد مردووه کورد زیندوه قه‌ت نانه‌وێ ئالاکه‌مان، ، که تا ئه‌مڕۆش له گه‌ل ئه‌وه‌ش دا نه‌یارانی کورد هه‌میشه هه‌وڵیان داوه که ئه‌م سروده نه‌ته‌وایه‌تیه له نێوان نه‌هێلن و نه‌زانانه‌و خه‌شێمانه به‌ربه‌ره‌کانی ته‌نانه‌ت ئه‌م سروده میلله‌یه‌ی کوردشیان کردووه و هه‌وڵێکی زۆریان داوه که سرودی نه‌ته‌وایه‌تی کورد که نیو سه‌ده‌یه له سه‌ر خاکی کوردستانه‌وه ئه‌م سروده میللیه کراوه به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی و له لایه‌ن هه‌موو کوردێکی دلسۆز بۆ کورد‌و کوردستان تابڵیی پێرۆزه و ئالای بڵندی ئه‌م سروده نه‌ته‌وایه‌تیه‌مان قه‌ت نامرێت و چاوی هه‌موو دوژمن ونه‌یارانی کورد کوێر ده‌کات و هه‌تا کورد مابێت ده‌نگ وئاوازی ئه‌م سروده‌ی، ، ئه‌ی ڕه‌قیب، ، قه‌ت نامرێت و چاوی ناحه‌زانی کورد کوێر ده‌کات، . دڵدار له‌م سروده‌دا ئاوا ده‌فه‌رموێت و ئێمه‌ش لیره‌دا به خوێندنه‌وه‌ی پڕ به هه‌ست ودڵمانه‌وه گیانی دڵداری مه‌زن شاد ده‌که‌ین و سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازشی بۆ داده‌نه‌وێنین و قه‌ت له یادمان ناچێته‌وه. بژی کورد بکی کوردستان، هه‌ر زیندوو بێت ناوی گه‌وره مه‌ردان ومامۆستایان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که خزمه‌تیان به کورد‌و کوردستانه‌وه کرووه و دڵسۆزی نیشتمانی خۆیانن. ئه‌مه‌ش سرودی ئه‌ی ڕه‌قیبه که له لایه‌ن دلداری نه‌مری کۆیی به‌ر له زیاتر له نیو سه‌ده ئه‌م سروده‌ی هۆنیته‌وه که ساله‌های ساله بوه‌ته سروودی میللی کورد که ده‌ڵێت:
ئه‌ی ره‌قیب هه‌رماوه قه‌ومی کورد زمان
ناێشکینێت دانه‌یی تۆپی زه‌مان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه کورد زیندووه
زیندووه و قه‌ت نانه‌وێ ئالاکه‌مان
ئێمه ڕۆله‌ێ ره‌نگی سورو شۆرشین
سه‌یریکه خوێناویه ڕابوردومان
ئێمه ڕۆله‌ی میدیا‌و که‌ی خوسره‌وین
دینمانه ئاینــــــمانه نیشــــــــــتمان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه کورد زیندووه
زیندووه و قه‌ت نانه‌وێ ئالاکه‌مان
چه‌ند هه‌زار لاوانی کوردی نه‌ڕه‌شێر
بوون به قوربانی وهه‌مویان نێژران
لاوی کورد ئێستاش حازرو ئاماده‌یه
گیان فیدانه گیان فیدانه گیان فیدا
لاوی کورد هه‌ستایه سه‌رپی وه‌ک دلێر
تا به‌خون نه‌خشی بکات تاجی ژیان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه کورد زیندووه
زیندووه و قه‌ت نانه‌وێ ئالاکه‌مان
به‌راستی ئه‌و سه‌روه‌ره شاعیره زۆر راستی گوتووه که گه‌لی کورد قه‌ت نامرێت و هه‌ر زیندووه هه‌رگیز ئالای کورد‌و کوردستان نانه‌وێت. نه‌فرین له‌وانه‌ی که ڕقیان له سرودی نیشتمانی و هه‌ستی پیرۆزی گه‌لی کورده و به‌کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو بیر‌و باوه‌ڕی نا راستیانه‌وه، به به‌هانه‌ی پوچی نه‌زانییانه‌وه دژایه‌تی سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌که‌ن و، ڕێز له هه‌ست وبیری کورد ناگرن و خۆیان له سرودی ئه‌ی ره‌قیبه‌وه به گه‌وره‌تر داده‌نێن، هه‌ستی پاکی دڵسۆزی ئه‌م شاعیره مه‌زنه‌و دڵی هه‌وادارانی ئه‌م سروده‌و کوردیه میللیه ده‌ڕه‌نجێنن، هه‌ستی ملیۆنه‌ها کوردی دڵسۆز‌و که‌سایه‌تیه‌کانی وه‌ک دلداری نه‌مرو حاجی و خانی و سه‌دان هه‌زارانی تری نیشتمان په‌روه‌ر بریندار ده‌که‌ن. ئێمه‌ی کوردپێش هه‌موو شتیکه‌وه ده‌بی پیرۆزیه‌کانی کورد‌و کوردستان‌مان خۆش بوێت و خۆمان له ڕێگای گه‌ل ونیشتمانمانه‌وه‌به‌خت بکه‌ین و کوردستانی خۆمان به ۆیرۆز بزانین، هه‌موو خه‌سله‌ته پیس و خیانه‌ت کردن و بێگانه په‌رستی نه‌فرین بکه‌ین و روو له په‌یدا کردنی هێزو توانا‌و یه‌کتر گرتن بکه‌ین و خه‌بات له پێناوی قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی کورد بکه‌ین و کوردستان ڕزگارو سه‌ربه‌خۆ بکه‌ین، هه‌موو دڵسۆز‌و هۆزانوانه نه‌مره‌کان پێمان ده‌ڵین تا گه‌لی کورد یه‌کتر نه‌گرێت و یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک باوه‌ڕ نه‌بێت ئه‌وا هه‌رگیز ڕزگاریمان نابێت و گه‌لی کورد هه‌ر واده‌مینێته‌وه دوژمنه چه‌په‌ل و داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌مانچه‌وسێننه‌وه و نیشتمانی کورد هه‌میشه له ژێر ده‌ستاندا هه‌ر خاپورو دوا ده‌که‌وێت و نه‌یاران هه‌میشه به سه‌رماندا زال ده‌بن، ده‌با هه‌موو له هه‌موو کوردستان‌مان له هه‌موو شتێکمان خۆشتر بوێت و یه‌ک بگرین و یه‌ک هه‌ڵویستبین و کوردستانی خۆمان به هیچ شتێک نه‌گۆڕینه‌وه، با هه‌موو لایه‌ک نه‌فرین له گه‌نده‌لی و گه‌نده‌لکارو داگیرکه‌رانی کوردستان به یه‌که‌وه بکه‌ین، تاو ئاوا نه‌بین که گوتمان هه‌رگیز سه‌ربه‌خۆو سه‌رکه‌وتوو نابین به سه‌ر نه‌یارانی کوردستاندا زاڵ نابین. هه‌زاران سلاو و خۆشه‌ویستی و نه‌مری بۆ گیانی پاکی، ، دڵدار، ، ی نه‌مرو هه‌موو دڵسۆز‌و گه‌وره‌مه‌ردانی کورد‌و کوردستان، سه‌ر شۆڕی ونه‌مان و روو ره‌شیش بۆ هه‌موو خائین و نۆکه‌رو ئه‌وانه‌ی که هه‌میشه ده‌بنه د‌رکی رێگای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و روزگار بوونی خاکی کوردستانی له هه‌موو شتێکمان خۆشه‌ویستر.
با به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هۆزانه‌ی دڵداری نه‌مر گیانی ئه‌و مامۆستا و سه‌روه‌ره‌مان سادتر بکه‌ین
دڵداری نه‌مر له هۆزانه‌ی دا ئاوا ده‌فه‌رموێت و ده‌ڵێت:
ئه‌رێ‌ئه‌ی‌لاو له هیچ وه‌ختێ‌نه‌که‌ی مه‌ئیوسی ژینت بی
ده‌بێ هه‌رده‌م عـــه‌زم دار و ده‌وای ده‌ردو بریبت بی
له‌مه‌یدانی ته‌قددومدا ته‌لاش ئه‌سپی نه‌جاتت بــی
لغاوی ئه‌سپه‌که‌ت فیکر و عیلم و ئاوزینگ و زینت بی
به‌ڵی دائیم هــــونه‌رمه‌ند به له مـــه‌یدانی نه‌به‌ردیدا
به هۆی ئه‌قل و هونه‌رمه‌ندیت ده‌بی تیشکی زه‌مینت بی
له نێوگه‌لدا ئه‌بی ئیعلامی جه‌نگی که‌ی له گه‌ل جه‌هلا
عیلم چه‌ک بێ له ئه‌م جه‌نگه وه‌ته‌ن جێگای که‌مینت بی
له ڕێگای شه‌ئن وبه‌رزیدا دوور ئه‌دێشــــــــه‌یه‌کی وریابه
مه‌نافیع په‌روه‌ری میلله‌ت ئه‌بـــێ ئامانجی ژینت بی
نه‌که‌ی بۆ به‌رزی ئامانجت برای خوێنت له به‌ندا که‌ی
به به‌رزی شاد‌و مه‌سـروور به، به نزمی ژین، شینت بی
له وه‌ختی گه‌نجی گه‌نجیدا ده‌بێ ڕه‌نجێکی گه‌نجین ده‌ی
نه‌وه‌ک وه‌ختت بڕه‌نجێنی له نێــــــــــو جێگاوو نوێنت بی
له دونیـــــــــادا هه‌قی ژینت هه‌یه تاکو نه‌فه‌س دانێی
به‌ڵام چاکه‌و ڕه‌وشتی چاک ده‌بی ئایین و دینت بی
برای تۆنه هه‌موو کوردێک وه‌کو واله‌ن که‌ناچه‌ی که‌ی
نه‌که‌ی دڵپیس و جوێنده‌ربی به‌رامبه‌ریان وه‌ڕینت بی
ئه‌گه‌ر لاوێکی کوردیتۆ ده‌بێ دڵپــــــــــــاک وبالا بی
نه‌وه‌ک، ، دلدار، ، ی دڵپه‌روه‌ر، دڵت قورئانی دینت بی
هه‌زارن سلاو له شاعیر‌و ناوداری کورد مامۆستا دڵداری هه‌رده‌م له ناو هه‌ست وبیرمان دا که بۆ هه‌تایه هه‌ر زیندووه... ... ... درێژه‌ی هه‌یه بۆ به‌شێکی تر.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
