مه‌نه‌لۆج له ووشه‌ی (مۆنۆلۆج) ی فه‌ره‌نسی یه‌وه هاتووه‌و به‌شێکه له گۆرانی دیارده‌یه‌کی پێشکه‌وتوانه‌ی گۆرانی میللیه جۆرێکه له جۆره‌کانی ههڵجونی هه‌ست و ده‌نگ و زمان و سۆز و لێکدانه‌وه‌و خه‌ونی مرۆڤی هونه‌رمه‌ند به‌هۆی ئه‌م به‌شه‌ی گۆرانیه‌وه چاره‌سه‌ری زۆر کێشه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و بواره‌کانی تری ژیان ده‌کرێت.
هۆی په‌یدابونی ئه‌م هونه‌ره له نێو گوڵزاری گۆرانی کوردی دا به‌نده به واقیعی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانی و سیاسیه‌وه، مه‌نه‌لۆج کارێکی یه‌کجار کاریگه‌ر و پڕ بایه‌خه، له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیع دا، ده‌ورێکی دیار و مه‌زنیشی ههیهلهژیانی کۆمه‌ڵ و خۆی له‌خۆی دا چه‌کێکی زاخدراوی تری گۆرانی و په‌یامی هونه‌ریه بۆ ڕاهێنانی مه‌به‌سته پیرۆزه‌کانی خۆی.
ئه‌م هونه‌ره له سه‌ره‌تادا له سه‌رده‌ستی هونه‌رمه‌ندان ( (عه‌زیز عه‌لی و عه‌لی مه‌ردان و تایه‌ر تۆفیق و حه‌سه‌ن دڵسۆز) ) داهێنراوه که زۆربه‌ی له هۆنراوه‌و هه‌ڵبه‌سته‌کانی (عه‌لی به‌رده‌شانی) بووه‌و له‌دووای ئه‌وانیش هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ (سابیر عه‌بدولره‌حمان) ده‌ستێکی باڵا‌و کاریگه‌ری هه‌بوو له‌ووتنی ئه‌م به‌شه‌ی گۆرانی که له یه‌کێک له‌به‌رهه‌مه‌کانی به‌نمونه ( (کاکی شوفێر له‌سه‌ر خۆبه له رۆیشتن توند و تۆڵ به) ) ئاواز و ده‌قی هۆنراوه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی کۆمیدی بریتیه له په‌روه‌رده‌کردن و ئامۆژگاری کردنی شوفێره‌کان له کاتی لێخورینی ئۆتۆمبیله‌کانیان به‌ڕێگای گۆرانی و مۆسیقا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له دوای ئه‌و هونه‌رمه‌نده، ئه‌م به‌شه گرنگه‌ی گۆرانی نه‌ما، له‌وانه‌یه بڵێن به‌ڵێ ماوه‌و له که‌ناڵه‌کانیش په‌خش ده‌کرێت و له بازاره‌کانیش کاسێت ده‌ست ده‌که‌وێت، منیش ده‌ڵێم به‌ڵێ راسته به‌ڵام ئه‌مانه گۆرانی شێواندراون، ده‌بێ گۆرانی مه‌نه‌لۆج:-
1-ده‌قی هۆنراوه‌که‌ی گوزارشت له کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئیداری و... . هتد بکات.
2-هۆنراوه‌و ئاوازه‌که‌ی کۆمیدی و ساده‌و ساکار بێت تاکو گوێگر به ئاسانی تێبگات و له‌به‌ری بکات بۆ به‌کارهێنانی ژیانی رۆژانه‌ی و ئامۆژگاریه‌کانی هه‌رده‌م له‌بیر بێت و کاریگه‌ری خۆی بنوێنێت له‌سه‌ر زاری خه‌ڵک.
3-میلۆدی ئاوازه‌که‌ی نوێ بێت، نه‌ک هۆنراوایهکی سه‌قه‌ت بخه‌نه سه‌ر ئاوازی گۆرانیه‌کانی هونه‌رمه‌ندانی ره‌سه‌نی وه‌کو شه‌مال سایب و تایه‌ر تۆفیق و عه‌لی مه‌ردان و... . هتد. ئه‌وه‌ی که له هه‌ندێک له به‌رنامه و به‌رهه‌می درامای کهنهڵهکان و سیدیه‌کان ده‌بینین به‌ناوی گۆرانی مه‌نه‌لۆج کاری تێکده‌ری هونه‌ری به‌رهه‌می گۆرانی بێژه ڕه‌سه‌نه‌کانه، که‌ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ک خواردنی مافی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌یه له لایه‌کی تریش بێ ئاگایی و نه‌شاره‌زاییان ده‌گه‌یه‌نێت له بواری هونه‌ری و روشنبیری که به ناو ئه‌م به‌رهه‌مانه بڵاوده‌که‌نه‌وه، رێزی هونه‌رمه‌ندانی کۆنیان نه‌گرتووه جونکه هه‌ریه‌ک له‌م هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌نانه هه‌ستاون به‌گواستنه‌وه‌ی گۆرانی کوردی له قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی تر هه‌روه‌ک هونه‌رمه‌ندی جیهانی (شومان) ده‌ڵێت ( (ڕێزی کۆن بگره‌و پێشوازی تازه‌ش بکه) ) . به‌ڵام ئهمانهنهرێزی کۆنیان گرتووهنهداهێنانی تازه‌شیان کردووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
