ئه‌گه‌ر نوری گه‌رمیانی وازی له گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكی نه‌هێنابووایه، ئێستاش ده‌وری ده‌ما
هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د به‌سه‌ردانێك ئێستا له‌كوردستانه و به‌نیازیشه پۆستێكی هونه‌ری وه‌ربگری و له‌كوردستان بمێنێته‌وه، چونكه ئه‌و ده‌ڵی "به‌ڵێنی ئه‌وه‌م له‌حكومه‌تی كوردستان وه‌رگرتووه پۆستێك وه‌ربگرم، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و شوێنه‌ی، كه من ده‌مه‌وی كاری تێدا بكه‌م، بتوانم خزمه‌ت بكه‌م". قادر ئه‌سعه‌د له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ (سڤیل) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له ناچاریدا كوردستانی جێهێشتووه و كێشه‌ی حیزبایه‌تیش یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانی و گوتی "ئه‌و كاته‌ی من له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان ده‌مخوێند هه‌ستم ده‌كرد چێژی قوتابی و وانه خوێندن نییه، دنیایه‌ك گرفت هه‌بوون، سه‌ره‌كیتریان گرفتی حیزبایه‌تی بووه، به‌ڵام بڕوام نه‌ده‌كرد 17 ساڵ كوردستان جێبهێڵم، كی قه‌ره‌بووی ئه‌و 17 ساڵه‌م بۆ ده‌كاته‌وه، 17 ساڵ له دایك و باوك و كۆڵانێك و ئازیزانم دووربم، ئه‌وه زه‌ره‌رێكی گه‌وره بوو له ژیانی مندا".
قادر ئه‌سعه‌دی گۆرانیبێژ له‌سه‌ره‌تایی دیمانه‌كه‌دا باس له كاریگه‌ری هونه‌ری هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د جه‌زا له‌سه‌ر خۆی ده‌كات، كه به ته‌قلیدكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانی محه‌مه‌د جه‌زا به‌ناوبانگ بووه و له ساڵی 1984 له‌گه‌ڵ گروپی مۆسیقای رۆژئاوای ژاڵه، له‌هه‌موو بۆنه و یاده‌كاندا گۆرانییه‌كانی محه‌مه‌د جه‌زای ده‌گوتووه، ده‌ڵێت "كاتی خۆی به‌ناوبانگ بووم، كه ته‌قلیدی محه‌مه‌د جه‌زام ده‌كرده‌وه، ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستم بۆ هونه‌ره‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌زا نه‌بووایه، له‌وانه‌یه نه‌ده‌بووم به گۆرانیبێژ"، قادر ئه‌سعه‌د ئاماژه‌شی كرد شانۆ لای ئه‌و خۆشه‌ویست و هونه‌رێكی به‌رزه، له‌به‌رئه‌وه‌ی "حیزبی نه‌بووه" له‌په‌یمانگادا له‌به‌شی شانۆ وه‌رنه‌گیراوه، گوتی "له‌سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكاندا وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداریم له‌شانۆگه‌ری لاس و خه‌زاڵ كرد، كه له‌هۆڵی گه‌لی شاری هه‌ولێر نمایش كرا و مامۆستا سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان كاری ده‌رهێنانی بۆ كرد، هه‌روه‌ها به‌شداریم له‌شانۆگه‌ری دیكه‌ش كردووه، تا ئه‌وكاته‌ی كوردستان‌م جێهێشت هه‌ر شانۆیه‌ك نمایش بكرا بووایه ده‌بوو من بیبینم، یه‌ك شانۆگه‌ریم قوتار نه‌كردووه"، ناوبراو له‌درێژه‌ی حه‌زه‌كانی خۆیدا ئه‌وه‌شی خسته‌سه‌ر قسه‌كانی، كه "هه‌رده‌م له‌پاڵ گۆرانی و شانۆدا، حه‌زم به خوێندنه‌وه‌ی رۆمان و شیعره، هه‌ریه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندان له‌یلا فه‌ریقی، ناتالیا، بژار دیلان، سه‌باح نوری، دلێر، شیعری منیان كردووه به گۆرانی، بۆ ئێستاش شیعرێكم بۆ لۆكه خانم نووسیوه".
له زۆرترین كلیپه‌كانی قادر ئه‌سعه‌ددا ژن به‌كارهاتووه و له‌و باره‌یه‌شه‌وه زۆرجار رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌ته‌وه، كه ئه‌و جۆره كلیپكردنانه به سووككردنی ئافره‌ت ده‌بینری، به‌ڵام قادر ئه‌سعه‌د ئه‌و بۆچوونانه به قسه‌ی پوچ و دواكه‌وتوو ده‌زانی و ده‌ڵی "رۆژانه هه‌ندی وشه و رسته بۆ به‌رگریكردن له ئافره‌ت به‌كارده‌هێنرێن ته‌نیا ووشه فرۆشتنه، ئه‌گه‌ر له‌گۆرانییه‌كه‌دا باس له جوانی ئافره‌تێك ده‌كه‌ی ناكری له كلیپه‌دا ئافره‌تێكت له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، كاتێك گۆرانیبێژ باس له ماچ ده‌كات، ناكری دارێك ماچ بكه‌ی، له‌و قسانه‌وه كورد ئافره‌ت به‌بی ده‌سه‌ڵات ده‌بینی، چونكه له كۆتاییدا هه‌ردووكمان مرۆڤین، كه‌واته ئه‌گه‌ر بڵێین فلان هونه‌رمه‌ند ئافره‌تی هێناوه بۆئه‌وه‌ی سه‌ما بكات، ئه‌وه ته‌نیا بریتییه له قسه‌یه‌كی قۆڕ، پاشان سروشتی ئافره‌ت وایه، كه سه‌ما بكات، ئه‌وه شتێكی ئاساییه"، قادر ئه‌سعه‌دی هونه‌رمه‌ند به‌بی گوێدانه ئه‌و ره‌خنه و قسانه‌ی، كه له‌باره‌ی كلیپه‌كانی ئه‌ودا هه‌یه، ده‌شڵی "من به‌بی ئافره‌ت كلیپ ناكه‌م، ئه‌گه‌ر ئێمه باس له‌سه‌رده‌می نوی و پێشكه‌وتوو بكه‌ین ده‌بی ژن وه‌ك نواندان و تێكست له ڤیدیۆ كلیپدا هه‌بی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بووه‌ته پیشه‌سازییه‌كی گه‌وره، كورد له‌وه ئاگادار نییه، به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له كلیپی كوردیدا ده‌كری زۆر لاوازن، به‌ڵام من بڕوام به گۆڕان هه‌یه، دڵنیاشم خه‌ڵك و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیش هه‌روا نامێنی"، ئه‌و گۆرانیبێژه ره‌خنه‌ی له به‌شێكی زۆری كلیپه كوردییه‌كاندا هه‌یه، ده‌ستخۆشی له جۆری كلیپه‌كانی (ده‌شنی) ده‌كا، به پردی په‌ڕینه‌وه و تێكه‌ڵكردنی كاری هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كان وه‌سفی ده‌كات، ده‌ڵی "پێم وانییه ده‌شنی ته‌نیا سه‌ماكه‌رێكی باش بێت، له‌كاتێكدا سه‌ما هونه‌رێكی كه‌م نییه، كی ده‌توانی سه‌ما بكات، به‌ڵكو ده‌شنی ده‌نگێكی تازه و ستایلێكی نوێیه، زۆر هه‌وڵده‌ده‌م هانده‌ری ببم و به‌رده‌وام بێت، به ده‌شنێشم گوتووه ئافره‌ین بۆ ده‌نگ و بۆ سه‌ماشت، بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی هاوكاریشت ده‌كات، ئه‌گه‌ر داهێنان و كاری باش نه‌كه‌ی ره‌خنه و قسه‌ت له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، دانس و سه‌ماش بكه‌ی، به تیاترۆت ده‌زانن". له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شیعری بۆ لۆكه زاهیر نووسیووه، سه‌رسامی جوانییه‌كه‌ی ئه‌ویشه، ده‌ڵی "به راستی لۆكه كچێكی جوانه، بوونی ئه‌و جۆره كچ و هونه‌رمه‌ندانه له گۆرانی كوردیدا هه‌نگاوێكی زۆر باشه"، قادر ئه‌سعه‌د لێره‌وه باس له توانای هونه‌ری خۆی ده‌كات، وه‌ك خۆی ده‌ڵی زۆر هونه‌رمه‌ند هه‌بوون له‌گه‌ڵ ئه‌ودا كاری هونه‌ریان كردووه و نه‌یانتوانیووه وه‌ك ناو بمێننه‌وه، گوتی "من بیست و پێنج ساڵ كاری گۆرانی گوتن ده‌كه‌م، جا ئه‌گه‌ر بیست و پێنج ساڵ هه‌وڵبده‌ی و وه‌ك ناو بمێنییه‌وه سه‌خته، ئاشكرایه زۆر گۆرانیبێژ هه‌بوون له‌گه‌ڵ مندا ده‌ستیان به گۆرانی گوتن كرد و نه‌یتوانی بمێنن و وازیان هێنا، به‌ڵام من وه‌ك ناو و كاركردن ماوم"، له‌و دیمانه‌یدا له‌گه‌ڵ (سڤیل) قادر ئه‌سعه‌د باس له گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌كات و هه‌موو ئه‌و قسانه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه، كه ده‌گوتری "هونه‌ری هه‌ڵپه‌ڕكی هونه‌رێكی لاوازه"، ئه‌و به پێچه‌وانه‌وه قسه ده‌كات و نوری گه‌رمیانیش به نموونه ده‌هێنێته‌وه و گوتی "ئه‌گه‌ر نوری گه‌رمیانی له‌سه‌ر گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكی به‌رده‌وام بووایه و خۆی نزیكی گۆرانی خاو نه‌كردبووایه، ئێستاش ده‌وری ده‌ما، گۆرانی شایی هونه‌رێكی گه‌وره‌یه، هه‌موو گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وروپا و دنیا به گۆرانی سه‌ریح به‌ناوبانگ بوونه، هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی له‌رووی ریتم و تیمپۆتدا جیاوازی له‌گه‌ڵ دیسكۆدا نییه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ڵێن هونه‌ری هه‌ڵپه‌ڕكی لاوازه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خۆیان توانای ئه‌و هونه‌ر و گۆرانیانه‌یان نییه". ئه‌گه‌ر بووبێته پاس، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه دڵی قادر ئه‌سعه‌ده، چونكه ئه‌و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، له كاتێكدا ئه‌وه‌نده‌ی كچ خۆشویستووه
زۆرجار دڵی وه‌ك باسی سێتاقانی لێهاتووه، "به ده‌یان كچ سواری دڵم بووه و به ده‌یان كچیش هاتووه خواره‌وه، جاری واهه‌بووه له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی خه‌ڵك ده‌ستی به دڵمه‌وه پێوه‌گرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵی خۆم ئه‌وه‌نده كچم به‌یه‌كه‌وه خۆشویستووه، یه‌كێك بووم له‌و گه‌نجانه‌ی هه‌ر كچێكم ده‌بینی یه‌كسه‌ر ده‌مگوت زۆر جوانه، خۆشم ده‌دوی، ده‌یهێنم، به‌ڵێنی هێنانم ده‌دایی"، ناوبراو ده‌شڵی "پاسه‌كه‌ی دڵم كه‌سی تیا نه‌ماوه، جگه له‌و خۆشه‌ویسته‌ی، كه ئێستا هاوسه‌رمه".
www. civlmag. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
