فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" له ده‌رهێنانی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" به‌شداری له 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سانتا باڕباڕا" له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "نارین فیلم" له هه‌ولێر، فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" (كیك ئاف) KICK OFF له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" له 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سانتا باڕباڕا" Santa Barbara له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت.
ئه‌م فیلمه له یه‌كه‌مین نمایشی خۆیدا له ئه‌مه‌ریكا له رۆژانی 11 و 12ی فێبرییه‌ی 2010 له شوێنی "مێترۆ تیئاتر" له بیست و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سانتا باڕباڕا" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سانتا باڕباڕا" له رۆژانی 4 تا 14ی فێبرییه‌ی 2010 له شاری سانتا باربارا له ئییاله‌تی كالیفۆرنیا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به ئاماده‌بوونی "شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی" له به‌شی پێشبڕكێی "خه‌ڵاتی مسری عه‌ڕه‌بی" له میانه‌ی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دوبه‌ی" له ئیمارات نمایش كرا و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵه‌وه خه‌ڵاتی رێزلێنانی تایبه‌تی پێبه‌خشرا.
راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "نارین فیلم".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
فیلمی "شوێنێك بۆ یاری" به‌شداری له فیستیڤاڵی "سانتا باڕباڕا"ی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات
میوانانی سەر خەت
We have 725 guests and no members online

فیلمی سینه‌مایی "شوێنیێك بۆ یاری"