
هونه‌رمه‌ندی شانۆكار محه‌مه‌د جه‌میل دوای چه‌ندین كاری شانۆیی و كلیپ له ئێستادا به هاوكاری و به‌شداری كۆمه‌ڵێك له قوتابیانی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر سه‌رقاڵی پرۆڤه‌كردنه له شانۆگه‌ری هیچ منداڵێك له ئارادا نییه و بڕیاره له2ی مانگی داهاتوو له فێستیڤاڵی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر نمایش بكرێ.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د جه‌میل گوتی: له ئێستادا سه‌رقاڵی پرۆڤه‌كردنم له شانۆگه‌ری هیچ منداڵێك له ئارادا نییه كه له‌ده‌قی شه‌ڕی لاش نۆرێن وه‌رگیراوه و بڕیاره له 2/2/2010 له فێستیڤاڵی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان نمایش بكرێ، كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی باس له كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات كه‌دوای جه‌نگ خێزان چی به‌سه‌ر دێت و هه‌موو به‌هاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دۆڕێن".
ده‌رباره‌ی به‌شداربووانی ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ش محه‌مه‌د جه‌میل گوتی: كۆمه‌ڵێك له قوتابیانی به‌شی شانۆ له‌و كاره به‌شدارن، كه بریتین له:" ده‌شنی حوسێن، هه‌ردی محه‌مه‌د، رابه‌ر حوسێن، په‌ریسا سه‌ڵاح، سه‌روه‌ت عه‌لی، شۆخان ئه‌یاد، بارزان سلێمان" وه‌كو ئه‌كته‌رو سه‌عید ئیبراهیم و سه‌نگه‌ر داراش وه‌كو یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر به‌شدارن له كاره‌كه.
جێی ئاماژه‌یه محه‌مه‌د جه‌میل تا ئێستا كاری له چه‌ندین جیهانی كردووه و نمایشی كردوون، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش خه‌ریكی كاركردن بوو له شانۆگه‌ری به به‌ردبوون كه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نمایش بكرێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
