فیلمی ژیان له‌دڵۆپێكدا باس له حه‌زه‌كانی منداڵێك ده‌كات كه له لانه‌ی هه‌ژاری و نه‌بوونیدا ده‌یه‌وێت بخزێته نێو ژیانێكی ئاسایی وه‌كو هه‌ر منداڵێكی تر، كاتێك ئه‌و منداڵه سه‌یری چه‌ند منداڵێك ده‌كات له‌كاتی خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه گازییه‌كان له چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌دایه قوتووه‌كان فڕإ بده‌ن، ئه‌گه‌ر چۆڕێك له‌و خواردنه‌وه‌یه‌ی تێدا مابإ بیخواته‌وه‌و، زۆرجاریش زیاتر سه‌راوژێری ده‌كات هیچی لی ناچۆڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر هیچی تێدا نه‌بإ ئه‌وا سیمای خه‌ماوی و بإ تاقه‌ت ده‌بإ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕێك له خواردنه‌وه‌یه‌ی لێكه‌وته‌وه ناوده‌می ئه‌وا زۆر به تامه‌زرۆیی فڕێی ده‌كات، ده‌رئه‌نجام بڕیارده‌دات ئه‌و قوتووانه كۆبكاته‌وه و بیانفرۆشێت، هه‌ر كاتێكیش كه قوتووێك هه‌ڵده‌گرێته‌وه به‌پێڵاوه شپڕێوه‌كه‌ی وه‌كو یارییه‌ك و پێشه‌یه‌كی ئه‌مجۆره كاره ده‌یقوپێنێته‌وه، له‌كۆتاییشدا له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی له شه‌قامێكدا كه قوتوویه‌كی له ده‌سته و تووره‌گه‌یه‌كی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی قوتووه‌كان له پشته له ناوه‌ندی شه‌قام ئۆتۆمبێلێك خۆی لی ده‌دات و، كۆتایی به ژیانی ئه‌و منداڵه دێت و له خه‌وێكی ئه‌به‌دی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و كۆتایی به‌و دڵۆپه خواردنه‌وه‌یه‌ی پیپسی و كۆلایه‌ش دێت كه به پێوه‌ری جیهانی خواردنه‌وه‌ی بۆ مندالڕ ته‌ندروست نییه و ئه‌و منداڵه‌ش ڕۆژانه كردبوویه بژێوی ژیانی و بیری له‌لای كۆكردنه‌وه‌ی پاره بێت و وه‌كو باوك هه‌ڵسوكه‌وت بكات و زۆرجاریش منداڵی له‌و جۆره ڕووبه‌ڕووی كاری نێگه‌تیڤ ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش دژی به‌نده‌كانی مافی منداڵانه و كه له به‌ندی (32) ی ڕێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی مندالڕ په‌سه‌ند كراوه، هه‌روه‌ها له مادده‌ی (29) ی ده‌ستووری نوێی عێراقدا هاتووه "خراپ به‌كارهێنانی منداڵان بۆ كاری ئابووری به‌گشت شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه"، ده‌وڵه‌تیش ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنیان ده‌گرێته‌به‌ر، كه‌واته ده‌بإ دایك و باوكان له سه‌رپه‌رشتیكردنی منداڵه‌كانیان به ئاگابن، نه‌بادا تووشی ئه‌مجۆره كارانه بن. هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیاری به‌رهه‌مه‌كه شێرزاد ره‌سووڵ فه‌قإ گوتی:
بۆ به‌رهه‌می داهاتوومان به‌م نزیكانه كار له دوو كلیپ ده‌كه‌ین كه یه‌كێكیان مافی منداڵه بیرۆكه‌كه‌ی له وۆرك شۆپێكی ئه‌كادیمیای (ئه‌مریكان ڤۆیسس) وه‌رگیراوه كه هاوینی ڕابردوو گرووپه‌كه‌مان تێیدا به‌شداربوون و كلیپی دووه‌میشمان به‌ناوی كه‌رنه‌ڤاڵی ئادارو نه‌ورۆزه، كه خستنه‌ڕووی مێژووی كورده بۆ منداڵان.ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
