گه‌لی کوردی ژێر ده‌سته‌ی دوژمنه دڕنده‌کانی، ئه‌وانه‌ی که تا توانیویانه به درێژایی مێژوو، کوردیان کوشتوه‌و به سه‌دان کاره‌سات وناله‌باری ومالوێرانیه‌کانیان به سه‌ر کورد و کوردستاندا هێناوه‌و، هه‌ر له‌و ده‌مانه‌ی که ئه‌وان چه‌په‌ل و نامرۆڤ ونه‌یارانه‌ی کورد هاتونه‌ته سه‌ر خاکی کوردستان و به زۆری زۆرداریانه‌وه، هه‌موو مافێکی نه‌ته‌وه‌یی‌و ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامان و بونه‌وه‌رێکی گه‌لی کوردیان زه‌وت کردوه‌و، خاکی کوردستانیان وێران و به هه‌موو شێوه‌یه‌که‌وه خاپورکردوه‌و لێ نه‌گه‌ڕاون که گه‌لی کورد له له نا‌و ماڵ وکاشیانه‌ی خۆیه‌وه به ئازادی و ڕه‌هایی و سه‌ربخۆیی خۆیه‌وه بژیت و، هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌ش چاوی ته‌ماع و هه‌ستی‌پیس و ده‌ستدرێژیان بۆ سه‌ر خاکی کوردستان هه‌ر له ئارادایه‌و، هه‌تا بشتوانن ئه‌وان دڕندانه هه‌رگیز لێ ناگه‌ڕێن که خه‌لکی کورد ئاسوده و ئارام و سه‌ربه‌خۆ بژیت و، کوردیش وه‌ک گه‌لانی ئازاده له نا‌و ماڵی خۆیدا سه‌ربه‌ست بژیت، خودی کوردیش خاوه‌نی خۆی و خاک و سه‌روه‌رت و سامانی خۆی به ته‌واوی بێت ونیشتمانی خۆی به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت، هه‌ر له زووه‌وه را ئه‌وان داگیرکه‌رانه‌ی تورک و تازی و عه‌جه‌م ده‌ستیان ناوه‌ته خنخنۆکه‌ی گه‌لی کورد‌و خوێنی کوردیان مژیوه‌و به سه‌دان هه‌زار ڕۆله و دلێر و قاره‌مانانی کوردیان به ئه‌نفال و زیندان و ترۆرو بۆردمان و له سیداره دان و کیمیاو زینده به چاڵ له نا‌و بردووه، هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌ش وازیان له کوشتن و بڕین و داگیر کردن و ته‌عریب و ده‌ست دریژی بۆ سه‌ر خاکی کوردستانه‌وه نه‌هێناوه، ئه‌وان داگیرکه‌ره دیرۆکیانه هه‌میشه به خوێنی کورد تێنوون و لێ نه‌گه‌راون که گه‌لی کورد ئاسوده ببێت و خاوه‌نی قه‌واره‌ی‌نه‌ته‌وایه‌تی خۆیه‌وه بێت، ئه‌گه‌ر بۆشیان بلوێت، ئه‌وا هه‌رگیز ڕێگا ناده‌ن که گه‌لی کوردی ئارام و خه‌ندان و شاد وکامه‌ران له سه‌ر خاکی‌خۆیدابژیت، جێگای شانازیسه که گه‌لی کوردی بێکه‌س و بێده‌ر له‌وه‌تی که هه‌یه هه‌رگیز سازشی له گه‌ل ئه‌وان داگیرکه‌رو نه‌یارانه‌ی خۆیه‌وه نه‌کردووه و گه‌وره‌مه‌ردانی نیشتمانپه‌روه‌رو هۆزانوانانی دڵسۆزی خاک و نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌میشه هاتۆنه‌ته مه‌یدان و، به ده‌ست و بازو و به خامه ڕه‌نگینه‌کانیان به داگیرکه‌ران و دوژمنانیان گوتووه، بڕۆن بۆ ده‌ره‌وه گه‌لی کورد قه‌ت نامرێت و ڕۆژێ هه‌ر ده‌بێت کوردیش له ماڵی خۆی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد بژیت و کوردستانی خۆی وه‌ک هه‌موو گه‌لان به‌ره‌و پیشه‌وه به‌رێت و هه‌ر ده‌بێت کورد‌و کوردستانیش سه‌ربکه‌وێت و ڕزگار و سه‌ربه‌خۆ ببێت. به‌لێ ئه‌گه‌ر مێژووی ئه‌ده‌بی و دیڕۆکی و شۆرش و به‌رخودانه‌کانی کورد بخوێنینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که چه ڕابه‌ران و شامیران و دڵسۆزان و مامۆستا و بلیمه‌تانی کورد هاتۆنه‌ته مه‌یدان و چۆن به زمانه شیرینه‌که‌ی خۆیان و به ده‌ست وبازویانه‌وه شانازیان به کورد بونی خۆیانه‌وه کردووه و خه‌باتیان له پێناوی سه‌رکه‌وتنی کورد‌و کوردستان کردووه‌و به هه‌ستی پاکیانه‌و‌ه به‌رگریان له بوونی گه‌لی کورد کردوه، ده‌بینین که چه‌ند به شیرین و جوانی و گه‌وارایی و هه‌ستی پاکی خۆیان، به نوسین ده‌ربڕیوه‌و دڵسۆزانه به خاک و گه‌لی خۆیان دا هه‌ڵگوتوه‌و نه‌فرینیان له داگیرکه‌ران کردوه‌و بوونه‌ته چقلی چاوی هه‌موو داگیرکه‌ران و کوردیان له مه‌رگ و نه‌مان و توانه‌وه رزگار کردووه و زمانی شیرینی باوک وباپیرانی خۆیان که زمان بنه‌مای هه‌ره مه‌زنی بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که پاراستوه‌وه‌و، هه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه‌یان بردوه‌و، چاوی داگیرکه‌رانی کوردستانیان کوێر کردووه و، سه‌ربه‌رزانه کوردیان له نه‌مان رزگار کردووه، هه‌موو نه‌وه‌کانی ئایه‌نده‌یان واگا هێناوه‌ته‌وه، که هه‌ر کورد بن و دژ به داگیرکه‌ران و نه‌یارانی کورد هه‌میشه ڕاپه‌ڕن و گه‌لی کورد له چنگ ئه‌وان دڕندانه‌وه ڕزگار و سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن و، هه‌ر له سایه‌ی ئه‌وان مامۆستا‌و زانا‌و دڵسۆزانه‌وه بووه که به هه‌زاران پیشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و سه‌رکرده‌ی نه‌مرو دڵسۆزانی کوردستان پێ گه‌ییون و خۆیان به قوربانی خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیانه‌وه کردووه و هه‌رگیز سه‌ریان بۆ دوژمنانیان قه‌ت شۆڕ نه‌کردووه.
ئه‌مجاره له‌م به‌شه‌مان دا له گه‌ل گیانی پاکی مامۆستا، ، فایه‌ق بێکه‌س، ، ی نه‌مر ئه‌و شاعیره‌و که‌سایه‌تیه ناوداره کورده مه‌زنه، که هه‌ر له زوو را فێری کردووین که داری ئازادی به خوێن ئاو نه‌درێت قه‌ت به‌ر ناگرێت، فێری کردووین که ده‌بێ نیشتمانی خۆمان له هه‌موو شتێک خۆشتر بوێت و به‌هیچ شتێکی نه‌گۆڕینه‌وه‌و له پێناوی ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانمان هه‌میشه گیانمان به‌خت بکه‌ین. یادی ئه‌و سه‌رده‌مانه به‌خێر و هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی بێت، له یادمه که من له حوجره ده‌رسی مه‌لایه‌تیم ده‌خوێندو، شه‌وانه‌ش ده‌چوومه قوتابخانه‌ی سانه‌وی یانه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر، مامۆستایه‌کی کوردی نیشتمانپه‌روه‌رمان ڕۆژێکیان هات و هۆزانێکی مامۆستای نه‌مر بێکه‌سی بۆ خوێندینه‌وه و گوتی: کێ که کورد بێت ده‌بێت ئه‌م هۆزانه له به‌ر بکات و هه‌میشه بیخوێنێته، گوتێ: ئه‌مه ئه‌رکێکی نه‌ته‌وایه‌تیه که کێ کوردبێت ئه‌م جۆره هۆزانانه هه‌میشه بخوێنێته‌وه، هۆزانه‌که‌ی له سه‌ر ته‌خته بۆ نوسینه‌وه‌و ئێمه‌ش هه‌موو‌مان نوسیه‌وه‌و من هه‌ر زوو هه‌موو هۆزانه‌که‌م له به‌ر کرد‌و گه‌لێ جارانیش ده‌مخوێنده‌وه و ئێستاش له به‌رم ماوه، جالێره‌دا به یادی گیانی هه‌رده‌م زیندووی مامۆستا بێکه‌سی شاعیری ناوداری کورد، ئه‌م هۆزانه لێره‌دا ده‌خوێنینه‌وه‌و به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هۆزانه هه‌میشه زیندووه گیانی پاکی مامۆستای نه‌مر مامۆستا فایه‌ق بێکه‌سی نه‌مر شاد ده‌که‌ین و هه‌زاران سلاویش بۆ گیانی پاکی ئه‌و سه‌روه‌ره نه‌مره ده‌نێرین و سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازشمان بۆ مامۆستا بێکه‌س و هه‌موو شاعیران و مامۆستا و ناوداران و ڕابه‌رانی کورد‌و کوردستانه‌وه ده‌نه‌وێنین.
مامۆستا بێکه‌س ناوی فایه‌ق کوڕی عه‌بدوللابه‌گی کوڕی کاکه‌حه‌مه‌یه، له گوندی، ، سیته‌ک، ، که دییه‌که له 20 کیلۆمه‌تری سه‌رووی ڕۆژهه‌لاتی شاری سلێمانیه‌وه دووره، له ساڵی 1905ی زاینی هاتۆته جیهانه‌وه، له 12. 18ساڵی 1948 بۆ هه‌میشه مالاوایی له جیهانه‌وه کردووه، زۆر به داخه‌وه که مامۆستا بێکه‌س ته‌مه‌نێکی زۆر کورتی له ژیاندا بردۆته سه‌ر واته ته‌نیا 43 ساڵ ژیاوه، له‌و ماوه کورته‌ی ژیانیدا گه‌لێ هۆزانی نیشتمانی پڕ له نرخ وهه‌ستی پڕ له خۆشه‌ویستی کوردستانی خۆی نوسیوه‌وه‌و، دیوانه به نرخه‌که‌ی پڕیه‌تی له هه‌ستی نیشتمانی و گیانی شۆرش و به‌رخودانه‌وه، مامۆستا بێکه‌س له ڕێی نیشتمانه‌که‌ی خۆیه‌وه گه‌لی ئازار‌و ره‌نج و زیندانی و کوێره‌وه‌ری بینیوه، ئه‌و مامۆستایه مه‌زنه هه‌ر له زووڕا فێری کردووین که، ، ، داری ئازدی به خوێن ئاو نه‌درێت قه‌ت به‌ر ناگرێت، سه‌ربه‌خۆیی بێ فیداکاری ئه‌به‌د سه‌ر ناگرێت، ، ، ئه‌و گه‌وره مه‌رده وه‌ک دڵسۆزێکی مه‌زنی کورد فێری کردوین که هه‌میشه ده‌بێت له ڕێگای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کورد‌و کورددستاندا خۆمان بکه‌ین به قوربانی نیشتمانی خۆمانه‌وه، لێره‌دا ئه‌و هۆزانه ده‌خوێنینه‌وه که ده‌بینین ئه‌و سه‌روه‌ره مه‌زنه نیشتمانی خۆی چه‌ند خۆشویستوه‌و چۆن فێری کردووین که هه‌موو کوردێ ده‌بێت واری شیرینی خۆی له هه‌موو شتێک خۆشتر بووێت. سڵاویش بۆ گیانی پاکی ئه‌و مامۆستایه‌ی که بۆ یه‌که‌مجار ئه‌م هۆزانه زیندوه‌وی یاد داین، ئههم هۆزانه‌ی مامۆستا بێکه‌س به ناوی، ، ئه‌ی وه‌ته‌ن، ، ه، که ده‌ڵێت:
ئه‌ی وه‌ته‌ن بێکه‌س
ئه‌ی وه‌ته‌ن مه‌فتونی تۆم و شیوه‌تم بیر که‌وته‌وه
وه‌ختی به‌ندیی و ئه‌سـاره‌ت پێ به تۆق وکۆته‌وه
من له‌زیکرو فیکری تۆ خافل نه‌بووم وا تێنه‌گه‌ی
حه‌پس و‌تێهه‌لدان و‌زیلله‌ت تۆی له بـیربردۆته‌وه
به‌و خودایه‌ی بی شــــه‌ریک و لامه‌کان و بێکه‌سه
عه‌شــــــقی تۆ جۆرێ له دڵما ئاگـــــــری کردۆته‌وه
ئاگرێکی وا هـــه‌زار ســـاڵ ئاوی بڕژێنێــته ســـه‌ر
قه‌ت گر وگڵپه‌و بڵێســـــه‌ی تا ئه‌به‌د نه‌کوژیته‌وه
باسی مه‌حزونی‌و‌هه‌ژاری‌خۆت‌نه‌که‌ی‌توخواوه‌ته‌ن
چونکه به‌م باســــه برین و زامه‌که‌م ئه‌کولێته‌وه
ماته‌مینی تا به‌که‌ی؟ده‌ی پێکه‌نه‌و سه‌ر هه‌ڵبـڕه
مفگه‌خیر به، شــــــوهره‌تت وا عاله‌می گرتۆته‌وه
نه‌گبه‌تی لاچۆ، سـه‌عاده‌ت بویته پیشـــتیوانی تۆ
که‌وکه‌بی‌به‌خت‌وفریشته‌ت، به‌رزه‌ئه‌دره‌وشێته‌وه
گه‌رچی به‌ینێکه زه‌لیل و دیلی ده‌ســـتی زالمی
نۆبه‌تی شـــادیته ئه‌مجا، ناحه‌زت لێک بێته‌وه
لافی میلله‌ت، به‌ده‌م له‌م عه‌سـره‌دا که‌لکی نیه
ڕۆژی‌هه‌وله‌وهه‌ربه‌هێمه‌ت‌گۆی‌هونه‌رئه‌برێته‌وه
بێقسوره‌چه‌ند‌جه‌سووره، سه‌د شوکرئه‌ولاده‌که‌ت
واله‌ڕێی تۆدا‌له خوێناسـه‌یری چۆن ئه‌تلێته‌وه
به‌سیه، ته‌عنه‌م لێمه‌ده هه‌رڕۆله‌که‌ی جارانتم
هێنده‌حیلمت بێ‌هه‌تاکو، ده‌ست‌وپێم‌ئه‌کرێته‌وه
شه‌رته شه‌رتی‌پیاوه‌تیبێ، گه‌رخودا ده‌ستم بدا
دوژمنت‌په‌تکه‌م وه‌کو‌سه‌گ‌بێخه‌مه ژێر پاته‌وه
*
ئه‌و هۆزانه‌ی مامۆستا بێکه‌سی نه‌مر چه‌نده پڕ له مانا‌و جوانی و خۆشه‌ویستی نیشتمانه، مرۆ که ده‌یخوێنێته‌وه گه‌وره‌یی و هه‌ستی پاکی ئه‌و هۆزانوانه مه‌زنه کورده‌ی بۆ روون ده‌بیته‌وه، که له ڕۆژگاران و سه‌رده‌مانی ژیانی خۆی دا به‌دڵێکی پاکی پڕ له نیشتمانپه‌روه‌ریه‌وه، هه‌ستی دڵسۆزی خۆی بۆ کوردستانی چه‌وساوه‌ی‌ئاوا ده‌رده‌برێت و به‌وپه‌ڕی پاکی و زانایی و ئازایه‌تیوه پڕ به‌ده‌م هاوار ده‌کات و ده‌ڵیت: شه‌رته شه‌رتی پیاوه‌تی بێ گه‌ر خودا ده‌ستم بدات، دوژمنت په‌تکه‌م وه‌کو سه‌گ بیخه‌مه ژێر پاته‌وه، چه‌نده به‌رزن ئه‌وان مرۆڤانه‌ی که هه‌رگیز سازشیان له گه‌ل دوژمنان‌دا نه‌کردوه‌و نایکه‌ن و، هه‌میشه هه‌ولی له نا‌و بردنی دوژمنانی خۆیانه‌وه به گیان و دڵ ده‌ده‌ن و به‌رامبه‌ر به نه‌یارانیان قه‌ت ساده دڵ نابن و هه‌رگیز باوه‌ڕ به دوژمنانی خۆیانه‌وه ناکه‌ن، لێردا بێکه‌سی نه‌مر هاوار ده‌کات و پێمان ده‌ڵیت: ده‌بێت دوژمنانی خۆمان له نا‌و به‌رین و قه‌ت باوه‌ڕیان پێ نه‌که‌ین و سازشیان له گه‌لدا نه‌که‌ین.
له هۆزانێکی تری دا وه‌ک زاتێکی زانا‌و هۆشمه‌ندو دلسۆزی پیشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی گه‌ل و نیشتمانه ژێر ده‌سته‌که‌ی خۆیه‌وه و له پێناوی فێر بوونی زانست و زانیاری و ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆژیای ئه‌مڕۆوه بۆ پیشکه‌وتنی کورد‌و کوردستان و رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل و نیشتمانکه‌ی خۆی له ڕێگای زانسته‌وه، ڕووده‌کاته هه‌ستی نه‌زانین و دوا که‌وتن و دوور بوونه‌وه نه‌زانینو فێر بوونی هونه‌ر و زانست، که گه‌لێک له کۆلکه مه‌لاو نه‌زانان و ئه‌وانه‌ی که هیچ له ژیانی ئازادی و پێشکه‌وتن و زانیاری و زانست و به‌خته‌وه‌ریه‌کان نازانن، دژ به گه‌ل و نیشتمانیان زۆر دوا که‌وتوون و تێ ناگه‌ن، ئه‌وانه‌ی که هه‌میشه نه‌زان و دوورن له هه‌موو زانستیه‌کی ئه‌م ژیانه‌و ئه‌م جیهانه‌وه و بۆ مردن ده‌ژین و بۆ ژیان نامرن، هۆکاری گه‌لێ له دوا که‌وتنه‌کانن، گه‌لی خۆیان فێری دواکه‌وتن و نه‌زانین ده‌که‌ن و، دوورن له هه‌ستی زانایی و دڵسۆزی و پیشکه‌وتنی خـــاک و نه‌ته‌وه‌که‌یان، بۆیه‌که بێکه‌سی نه‌مر ڕوویان تێده‌کات و ده‌فه‌رموێت و ده‌ڵێت:
ئه‌ی مه‌لا تو بێ خوا
هه‌ردو گوێم‌پر بوو له باسی وه‌عزوسه‌رفیتره وزه‌کات
هه‌ر‌هه‌والی حه‌شر و نه‌شرم پێ ئه‌لێی تاکوو مه‌مات
به‌ســــیه له‌م مه‌وزوعه لاده فێـــری نوێژ بۆ کائیــنات
خوتبه‌یێکی ئیجـــــتماعیم پێ بڵێ بۆ ڕێـــی حــــه‌یات
ئه‌ی مه‌لا تــــوو بێ خــوا له‌م فیــــــــکره کــــۆنه لا بده
فه‌ننی تازه‌م پێ نیشانده، بۆ ته‌ره‌ققی وڕێی نه‌جات
*
هه‌زاران سلاو له گیانی پاکی مامۆستای نه‌مرو هه‌میشه زیندوو مامۆستا بێکه‌س، ئه‌و زاته و ئه‌و سه‌یدایه سه‌روه‌ره‌ی که هه‌ر له زوورا زۆر چاک زانیویه‌تی که ده‌ردو ئازار‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد ته‌نیا و ته‌نیا له هه‌ستی نه‌زانین و دواکه‌وتن دایه، هه‌ربۆیه‌شه روو له نه‌زانان و هۆکارانی دواکه‌وته‌نکان، به هه‌ستی پاکی پڕ له کوردایه‌تی و دلسۆزی بۆ کوردستانی خۆیه‌وه ده‌کات و، به هۆزانی هه‌میشه زیندوو و هه‌ره‌م تازه‌کانی که ده‌فه‌رمویت به‌سیه‌تی دوا که‌وتن، با کوردیش فێری زانست و زانیاری و ته‌کنه‌لۆژیای ئه‌مڕۆکه‌وه‌بێت، تا کورد‌و کوردستان ژیانێکی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و ره‌هایی شادی ببێت و به ئاوات و ئامانجه‌کانی کورد‌و کوردستمانه‌وه بگه‌ین و ئێمه‌ش خاوه‌نی وه‌لات و نیشتمانی خۆمانه‌وه بین.
درێژه‌ی هه‌یه بۆ به‌شێکی تر و ناوی هۆزانوانێکی تری کورد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
