هه‌روه‌كو ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكرایه‌وه سه‌یوان سه‌عیدیان به‌هاوكاری ستافێك خه‌ریكی كاركردنه بۆ به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی سێوی مێخه‌كڕێژ. ئه‌و پرۆژه‌یه به هاوكاری و سپۆنسه‌ری سه‌رمایه‌دارانی كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێ. شیرین ئامێدی وه‌كو سه‌فیری ئاشتی ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ كاركردنی وه‌كو سپۆنسه‌ری گشتی ئه‌و پرۆژه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌یوان سه‌عیدیان گوتی: زیاتر له شه‌ش مانگه خه‌ریكی ئاماده‌كاری ئه‌و پرۆژه‌یه‌م و تا ئێستا سه‌ردانی زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان‌م كردووه. یه‌كێك له ئاسته‌نگیه‌كانی سه‌ره‌كی ئه‌و پرۆژه‌یه دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر بۆ به‌رهه‌مه‌كه بوو. ئێستاش خاتوو شیرین ئامێدی وه‌كوو سه‌فیری ئاشتی ئه‌ركی سپۆنسه‌ری هه‌موو ئه‌و شارانه گرتۆته ئه‌ستۆ كه بێ سپۆنسه‌رن. زۆر جێگای خۆشحاڵیمه كه ژنێكی كورد هه‌ستی به گرینگی ئه‌و پرۆژه‌یه كردوه و له پێناو ئاشتی و خۆشه‌ویستی نیشتمانمان هاوهه‌نگاومانه.
هه‌روه‌ها شیرین ئامێدی سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ی وه‌كو سه‌فیری ئاشتی گوتی: دڵخۆشم به‌وه‌ی وه‌كو دایكێكی كورد و وه‌كو خوشكێكی ئه‌و میلله‌ته هاوشانی ئه‌و ستافه بم تا ئه‌و پرۆژه‌یه به شێوه‌یه‌كی باش ئه‌نجام بدرێ. وه‌كو خۆتان ده‌زانن ماوه‌ی دوو ساڵه خه‌ریكی ئه‌وه‌ین كه خێزانی ئاشتیخواز پێكبهێنین. هه‌رچه‌نده سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئاشتیخوازه، به‌ڵام ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌توانێت دینامیزمێكی باش و یارمه‌تیده‌ری ئه‌و لاینه بێت. دروشمه‌كانی ئاشتی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بنه‌ڕه‌تی ژیان ئاشتی و خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه ژیانه. منیش ئه‌مڕۆ هاوشانی ئه‌و خوشك و برایانه‌م كه ئه‌و پرۆژه‌یه گه‌وره‌یه له‌ده‌ستیاندایه و له سه‌رانسه‌ری كوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش من خۆم به خزمه‌تكاری ئه‌و میلله‌ته ده‌زانم تا وه‌كو دایكێكی ئاشتیخواز بۆ ساڵێكی تر بتوانم زیاتر هاوكار و یارمه‌تیده‌ری ئه‌و پرۆژه‌یه له ئاستێكی به‌رزتردابم. به تایبه‌ت ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی سه‌یوان كه 5000 سێوی میخه‌كڕیژ وه‌كوو هێمای پێنج هه‌زار شه‌هید له هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ هیرۆشیما ده‌گوازێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه پرۆژه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی سێوی مێخه‌كڕێژ بڕیاره له 14/2/2010دا له زیاتر له 50 شار و شارۆچكه‌ی كوردستان ئه‌نجامبدرێ و سێ به‌شی سه‌ره‌كیش له‌خۆ ده‌گرێ، كه بریتین له: نمایشكردنی كورته فیلمێك به‌ناوی "ئه‌و سێوه‌ی دڵی من بوو". كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی. مێخه‌كڕێژكردنی هه‌زاره‌ها سێ‌و له لایه‌ن كوڕان و كچانی كورده‌وه.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
