ناسلی ده‌یه‌وی بێته رێزی هه‌ریه‌ك له ده‌شنی و لۆكه و هانی، چونكه پێی وایه ئه‌وانه ئه‌ستێره‌ی گۆرانی كوردین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێستا ناوبراو له‌كوردستانه، ده‌شڵی "ئه‌وه من له‌كوردستانم و ده‌شنێ و لۆكه‌شم نه‌مبینیووه، دیاره شانسم نییه".
(ناسلی) یش ده‌بێته یه‌كێك له‌و كچانه‌ی، كه هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر دروستكه‌ریان بووه، ئه‌و له‌و دیمانه‌یه‌ی (سڤیل)، كه له‌ژماره‌كانی داهاتوو بڵاوده‌كرێته‌وه، ناسلی ده‌ڵێت "یه‌كه‌م شه‌وی مانه‌وه‌م له‌كوردستان زۆرم سه‌رما بوو، حه‌زم ده‌كرد زوو رۆژ بێته‌وه"، ناسلی كه له ساڵی 1989 له‌دایكبووه و له وڵاتی سوید نیشته‌جێیه، ئێستا له ئاوازه‌كانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاماده‌كاری بۆ ئه‌لبومێك ده‌كا و له‌و هه‌فته‌شدا كلیپێك بڵاوده‌كاته‌وه، له‌گۆرانییه‌كیدا ئامۆژگاری كچه‌كان ده‌كات، كه شوو نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و گوتی "له‌و گۆرانییه گاڵته ده‌كه‌م، باهه‌موو كچێك شوو بكات، منیش شوو ده‌كه‌م".
Www.civilmag.com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
