له‌درێژه‌ی نمایشه‌كانی كارنامه‌ی ده‌رچوونی قوتابیانی دواقۆناغی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر، بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه 13/1/2010 شانۆگه‌ری مانۆڕ له ده‌رهێنانی جیهان ته‌ها نمایش بكرێ.
له‌مباره‌یه‌وه جیهان ته‌های ده‌رهێنه‌ر گوتی: شانۆگه‌ری مانۆڕ له نووسینی لولا ئاناگناستاكی و ده‌رهێنانی خۆم وه‌كو كارنامه‌ی ده‌رچوونی خۆم نمایشی ده‌كه‌م، هه‌ریه‌ك له "بارزان سلێمان، په‌ریسا سه‌ڵاح، رێژنه دڵدار، ده‌ریا تاریق بێگه‌رد جیهانگیر، فه‌رهاد عوسمان" وه‌كو ئه‌كته‌ر له كاره‌كه به‌شدارن".
جێی ئاماژه‌یه رۆژی پێنجشه‌ممه 14/1/2010 دوا نمایشی تێزه‌كانی ده‌رچووانی به‌شی شانۆ له كاتژمێر 11 له‌هۆڵی گه‌ل نمایش ده‌كرێ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
