له‌درێژه‌ی نمایشه‌كانی كارنامه‌ی ده‌رچوونی قوتابیانی دواقۆناغی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر، بڕیاره كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه دوایین كارنامه‌ی قوتابیان نمایش بكرێ، كه سرووتی پاكبوونه‌وه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه فریاد ئه‌حمه‌دی ده‌رهێنه‌ر گوتی: كارنامه‌ی ده‌رچوونی به‌شی شانۆم له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر شانۆگه‌ری سرووتی پاكبوونه‌وه‌یه له نووسینی فرناندۆ ئارابل و ده‌رهێنانی خۆم، كه ناوه‌رۆكی شانۆگه‌رییه‌كه باس پاكبوونه‌وه له‌تاوان ده‌كا له‌پێناوی گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و هێزی خێر یاخود بێزاربوونه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوان، ململانێی ئه‌م نمایشه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كا.
جێی ئاماژه‌یه دوای نمایشكردنی 7 شانۆگه‌ری بڕیاره ئه‌مڕۆ ده‌رهێنه‌ران و كه‌سانی ماندوو به كاره‌كه خه‌ڵات بكرێن و رێزیان لێ بنرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
