له‌ئه‌ده‌ب و هونه‌ریی کوردستانیی نۆێ دا ژماره 664 بابه‌تێکم خۆینده‌وه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئازاد جلال نووسرابوو به‌ناوویی (باله‌خۆمانه‌وه ده‌ست پی بکه‌ین)، که به بروای من به‌درێژایی مێژووی هونه‌ری کوردیمان هیچ هونه‌رمه‌ندیک کاتێک له کاره‌کانیی ڕازی نه‌بێت وا به‌راشکاویی داوای لێبردونی له بینه‌رانی نه‌کردووه، ئه‌م بابه‌ته‌ی هونه‌رمه‌ند ئازاد جلال ئه‌بێت به هه‌نگاوێکی گرنگ دابنرێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هونه‌ری کوردیمان ده‌وری هونه‌رمه‌ند له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، لێره‌دا هووشیاروو مه‌سئوولیه‌تی هونه‌رمه‌ند ده‌رده‌خات به‌رامبه‌ر به کاره‌کانی و بینه‌رانیی کۆنترۆل کردنیی خۆی!.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ژماره‌یی 665 یی هه‌مان رۆژنامه‌دا بابه‌تیک بڵاوکرایه‌وه له‌لایه‌ن تپیی شانۆیی سالاره‌وه نووسرابوو که‌وه‌لامێکه بۆ ئازاد جلال! دڵگرانن به‌و بابه‌ته و راسگۆییه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده، و قبولیان نیه که هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ل خۆیدا راست گۆ بێت ته‌نها ئه‌یانه‌ووێت مجامه‌له‌یان بکرێت ئه‌گینا له چوارچێوه‌ی تیپی سالاردا به‌شداریی کاری تازه‌یی پێ ناکه‌ن!! من لیره جێی داخه که وه‌لامه‌که له کۆیی گشتیی تیپه‌که‌یه‌و وهێرشێکی ناره‌وایه بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده پر ئه‌زموونه‌یی گه‌له‌که‌مان.
به‌رێزانم ئێوه له دواکارتاندا (منداله‌کانمان) باس له‌وه‌ده‌که‌ن با گه‌وره‌کان نموونه‌بن! که‌چی خۆتان پیچه‌وانه‌ی ئه‌م په‌یامه‌ی خۆتانن که وه‌لامی هونه‌رمه‌ند ئازاد جلال داوه‌ته‌وه تا ئه‌و راده‌یه‌ی ده‌ڵین ئه‌و براده‌ره له ئه‌لف بێی هونه‌ری بزانیایه که سیناریۆکه‌ی خویندۆته‌وه ئه‌زانێ خه‌ریکی چیه و کار بۆ چی ئه‌کات؟! دیاره هونه‌رمه‌ند ئازاد جلال سیناریۆکه‌تا‌نی وه‌ک بابه‌ت پێ خراب نه‌بووه سه‌ره‌تا بریاری کارکردنی له‌ته‌کتاندا داوه، به‌لام دوای ووینه‌گرتنی ئه‌م زنجیره‌یه له‌گه‌ل ئه‌رسه‌لان ده‌رویش وه‌ک ده‌رهێنه‌ر لاوازیی کاره‌که‌یی بۆ ده‌رکه‌وتووه‌و بریاریی وه‌ستانی داوه، پاشان به راشکاویی ناره‌زایی خۆی ده‌ربریوه‌به جۆری کارکردنی ئه‌رسه‌لان ده‌رووێش وه‌ک ده‌رهێنه‌ر! دواتر له کاتی پیشاندانیدا له ته‌له‌فیزیۆنه‌وه خۆیی بینییه‌وه له‌زنجیره‌که‌دا زیاتر دلنیایبوو به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵویسته‌ی له گه‌ل ده‌رهینه‌ردا کردوویه‌تی پاشان بۆچی هه‌موو شه‌وێ له (زنجیره‌یه‌ک) دا ناوه‌که‌یتان به‌کار ئه‌هێنا وه بێ ئه‌وه‌یی له‌حه‌لقه‌یه‌ک زیاتر به شداری تێدابکات! وابزانم که ئه‌م جۆره کاره ئه‌لف و بێی کاری هونه‌رییه نه‌ده‌بوو رووبدات! جێی سه‌رسورمانه که تیپی سالار به پێچه‌وانه‌وه ئه‌یانه‌وێت ئه‌م هونه‌رمه‌نده بچوک بکه‌نه‌وه و کاره‌که‌یی خۆیان زۆر لاسه‌رکه‌وتووه واباسی ده‌که‌ن که گوایه که‌سانی زۆر پیرۆزبییان لێده‌که‌ن هونه‌رمه‌ند ئازاد جلال به‌هه‌ڵه‌دا ده‌نێن به ناشاره‌زا ناووی ده‌به‌ن!؟
به‌رێزانم هاوریان و ئه‌ندامانی تیپی سالار ره‌نگه بابه‌ته‌که‌تان کاک ئه‌نوه‌ر قادر ره‌شید نووسیویه‌تی ده‌ست ده‌رهینه‌ریکی ته‌له‌فیزۆنیی شاره‌زا بکه‌وتایه وبیتوانیایه روئیایه‌کی هوونه‌ریی بداتێ وبیکاته بابه‌تیکی باش خزمه‌ت به هونه‌رو کۆمه‌لگایی کوردیمان بکات! به‌لام ئه‌وه‌ی ئێوه پێشکه‌شتان کرد به ناوویی (مناله‌کانمان) چله‌روویی په‌رووه‌ردییه‌وه یان هوونه‌رییه‌وه ئاستی لاوازیی یه‌کجار زۆری تێیدا هه‌یه هه‌ر له گۆرانی بابه‌ته‌که بۆ سیناریۆ وده‌رهێنان تا رووناکیی، نواندن، کامێرا؟ که له‌راستیدا جێی پرسیاره چۆن ئه‌م کاره به‌فلته‌ریی ته‌له‌فیزیۆنه‌کاندا تیپه‌ر ده‌کات؟ با به‌خۆرایش بدرێته ته‌له‌فیزیۆنه‌کان نه‌ده‌بوو پیشان بدرایه! وه‌ک ره‌خنه نازانرێ له كووێیه‌وه ده‌ست پێ بکرێ هه‌له‌کانی ئه‌م زنجیره‌یه نه‌ک ته‌نها بۆ که‌سێکی ره‌خنه‌گر به‌لکوو بۆ که‌سێکی ئاساییش دیاره هه‌ست به‌لاوازیی ده‌کرێت، سه‌رت لێ ده‌سوورمی له‌م سه‌رده‌مه‌یی دوونیایی سه‌ته‌لایت و که‌نالی گرنگ به دراما له‌دراوسێکانی کوردستاندا بابه‌تی وا پێشکه‌ش بکریت!!
پاشان بۆ چی ئه‌و به‌رێزانه به‌کارهاتبوون که له‌دوایی زنجیره‌کان که قسه‌یی له‌سه‌ر بکه‌ن روون کردنه‌وه‌یان ده‌دا به‌ررامبه‌ر به بابه‌ته‌که؟ بۆ توێژه‌ر‌ی کۆمه‌لایه‌تی نه‌بوون؟ لێره‌دا ده‌بوو ده‌رهێنه‌ر سوودیی له قسه‌کانیان وه‌ربگرتایه له بابه‌ته‌که‌یدا به‌کاریی بهێنایه، له‌کاریی ته‌له‌فیزیۆنی یان سینه‌مادا پشت ئه‌ستوره به‌وینه کاک ده‌رویش کار بۆ ته‌له‌فیزۆن ده‌کات نه‌ک بۆ شانۆ یان رادیۆ.
به‌لام له جیاتی ده‌رهینه‌ر خۆی وه‌ڵامی راسته‌وخۆیی (مامۆستاکه‌یی) هونه‌رمه‌ند ئازاد جلال بداته‌وه روون کردنه‌وه بدات به ره‌خنه‌که‌ی که‌چی كێشه‌که‌ی خسته‌وه ناو تیپی سالار به ناووی تیپه‌که‌یه‌وه بابه‌ته جوانه‌که‌ی (باله‌خۆمانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین) ره‌ت کردۆته‌وه. به‌رێزانم بیرتان چۆته‌وه ئه‌م هاورییه‌تان که که زیاتر له 40 سال کاریی سه‌رکه‌وتووی به شانۆیی و درامایی کوردیی ده‌کات و مامۆستایی زۆربه یی ئه‌ندامانیی تیپه‌که‌تان بوه، به‌راستی نه‌ده‌بوو ئه‌م هه‌ڵه‌یه به‌سه‌ر تیپه‌که‌تاندا بروات چونکه تیپ جێگایی هه‌موو هونه‌رمه‌ندانه دوور له بیرورایی جیاواز وکێشه‌ی تاکه که‌سیی یان له لای به‌رێزتان وانییه!!؟ به‌داخه‌وه ئه‌م نه‌ریته‌ش هه‌ر له حزبه‌کانمان بۆمان ماوه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ناو هونه‌رمه‌ندان.
لێره‌وه به‌و هیوایه‌م تیپه‌که‌تان تیپی شانۆیی سالار داوایی لیبوردن له هونه‌رمه‌ند ئازاد جلال بکات وئێوه‌ش هه‌وڵبده‌ن پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه له کۆمه‌ڵگا بگرن وچاک سازی له رێگای کاره‌کانتانه‌وه پێشکه‌ش بکه‌ن، با خۆتان نموونه بن له خۆتانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ن!
منیش ئه‌لیم وه‌ک خۆتان به هونه‌رمه‌ند ئازاد جلال ده‌ڵێن.. ئاویی شیرین له‌گلیی سوێر ده‌رناچیت..
به‌لام
قه‌دریی زێر هه‌رلایی زه‌ڕه‌نگه‌ره!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
