هه‌موو مرۆڤێک به که‌م و زۆر یان به باش و خراپ خاوه‌نی که‌سایه‌تیه‌کی تایبه‌تی خۆیه‌تی له کار‌و جالاکیه‌کانی ژیانی، بێ گومان هونه‌رمه‌دانیش له هه‌موو جیهان ناسراوترین که‌سایه‌تی دیاری ناو کۆمه‌ڵگان به‌هۆی کاره هونه‌ریه‌کانیان، هیچ جیاوازیه‌کی تریان نیه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی تر له پێویستیه‌کانی ژیان و هیلاکی و ماندووبوونی و... . هتد. خاوه‌نی هه‌ستێکی ناسک و دڵپاکن هه‌رئه‌مه‌شه بۆ سه‌رکه‌وتنی کاره هونه‌ریه‌کانیان هه‌موو قوربانیه‌ک ئه‌ده‌ن له پێناوی خزمه‌ت کردنی هونه‌ره‌که‌یان له هه‌موو بوارێکیش حه‌زیان له هاوکاری و یارمه‌تی دانی خه‌ڵکیه بۆ یه زوو هه‌له‌جن و سارد ئه‌بنه‌وه.
هونه‌رمه‌ندانی کورد به گشتی ماف خوراوترین که‌سی ناو ئه‌م ئه‌م کۆمه‌لگایه‌ن له به‌رئه‌وه‌ی به درێژایی مێژوو له سه‌ر ئه‌رکی خۆیان پاروه نانی ده‌می خۆیان و خێزانه‌که‌یان گێراوه‌ته‌وه و ده‌گێرنه‌وه بۆ پێشکه‌ش کردنی کاره هونه‌ریه‌کانیان ته‌نها هه‌ندێک هونه‌رمه‌ندی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات نه‌بێت که به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن له هه‌موو رووێکه‌وه ده‌عمی ماددی و مه‌عنه‌وی ده‌کرێن ئه‌گینا ئه‌وانی تر ده‌رگای یارمه‌تی و هاوکاریان له‌سه‌ر داخراوه‌و زۆر جاریش به هۆی هه‌ڵوێسته مه‌ردانه‌کانیان تووشی گیروگرفتی نا به‌جێ ئه‌بنه‌وه، رادیۆ و که‌ناله ته‌له‌فزیۆنه‌کان قه‌رزدارترین ده‌زگان که کاره‌هونه‌ریه‌کانی هونه‌رمه‌ندان به گشتی و موزیک ژه‌ن و گۆرانی بێ‌ژان به‌تایبه‌تی به‌بێ ره‌جاوکردنی ماندوبونی و بێ هیچ به‌رامبه‌رێک و یارمه‌تی دانێکی خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌که، کاره‌هونه‌ریه‌که په‌خش ئه‌که‌ن، چگه له تۆمارگا و سیدی فرۆشه‌کان که به کۆپی کردن مافه‌کانی هونه‌رمه‌ندانیان پێ شێل کردووه، له‌گه‌ل ئه‌مه‌ش دا زۆرجار هه‌ندێک له رۆژنامه نوسه‌کان بۆ لێدان له کاسایه‌تی هونه‌رمه‌ندی تاک، به بێ به‌ڵگه‌ی بێ بنه‌ما، نوسین له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندێک بڵاوده‌که‌نه‌وه که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ره‌خنه‌ی هونه‌ری یان خزمه‌ت کردنه‌وه نیه ته‌نانه‌ت هه‌وڵدانه بۆ روخاندنی هونه‌رمه‌ند یان لێدان له که‌سایه‌تیه‌که‌ی یاخود تێکدانی نێوان هونه‌رمه‌ندان و نه‌هێشتنی ته‌بایی و برایه‌تی.
هه‌ر له‌وکاته‌ش که هونه‌رمه‌نده‌که کۆچی دووایی کرد به شان و باڵی ده‌گۆترێت و فرمێسکی درۆیینه‌ی بۆ ئه‌رێژن چه‌ندین پاره‌ی خه‌یاڵی بۆ پرسه و چله و ساڵی کۆچی سه‌رف ئه‌که‌ن، له کاتی زیندوو بوونیشی به‌م جۆره‌ی ئێستا مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌کرێت، له کۆتاییدا با نوسینه‌کانمان ره‌خنه‌ی هونه‌ری بێت و تێکه‌ڵ کردنی ژیانی تایبه‌تی نه‌بێت و لێدان له که‌سایه‌تی نه بێت و زیندوو کوژی مرد و په‌رست نه بین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
