له دوای شۆرشی چوارده‌ی گه‌لاوێژی ساڵی 1958 دا، ئه‌و ساله‌ی که باره‌گای پارتی دیموکراتی کورستان له هه‌ولێر کرایه‌وه، له به‌رامبه‌ر قه‌لای دێرینی هه‌ولیره‌وه کولبه‌یه‌کی بچکۆلانه به کرێ گیرا بوو، که هه‌میشه ده‌چووین بۆ ئه‌و شوێنه‌و له گه‌ل زۆر له هاڤالان له‌و باره‌گایه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان به یه‌که‌وه دڵساد ده‌بوین، ڕۆژێکیان له گه‌ل چه‌ند هه‌ڤالێکم که یه‌کێ له‌وان کاک خدر سه‌لیم بوو، یادی به‌خێر، به یه‌که‌وه چوینه وێنده‌ر گه‌لێ له هه‌ڤالانی تریش له‌وێ بوون، کۆمه‌ڵه په‌رتوکێی، دیار بوو تازه هاتبوون له ژورێکه‌وه له‌سه‌ر یه‌ک داندرا بوون، که تێم ڕوانین، مه‌م وزینی خانی هه‌ژاری نه‌مر بوون، منیش که پرسیم گوتیان ئه‌م په‌رتوکانه بۆ فرۆشتنه، ئه‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت ده‌توانی دانه‌یه‌ک بکرێت، منیش یه‌کسه‌ر دانه‌یه‌کم له‌و په‌رتوکه هه‌ڵگرت و دوای ئه‌وه‌ی که پاره‌که‌م دا له گه‌ل خۆم هێنامه‌وه ماله‌وه و ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی کرد، له دوای ئه‌وه‌ی که جارێکم خوێنده‌وه، زۆرم پێ خۆش‌بوو جارێکی تریش ده‌ستم به خوێنده‌نه‌وه‌ی کرد، ڕۆژێکیان له گه‌ل خۆما بڕدم بۆ حوجره‌که‌ی که ده‌رسم لێ ده‌خوێندو چومه خزمه‌ت مامۆستای نه‌مر مامۆستا موحه‌ممه‌د بالیسانی ماوه‌یه‌ک له خزمه‌تی ئه‌و زاته مه‌زنه مامه‌وه، هێنده‌ی پێنه‌چوو دیار بوو مامۆستا مه‌لا عه‌بدوللا ته‌له‌لخێمییش هاته حوجره‌که و ماوه‌یه‌ک به یه‌که‌وه له خزمه‌ت ئه‌و مامۆستایه نه‌مره ڕونیشتین، مامۆستا موحه‌مه‌د کتێبه‌که‌ی لێ وه‌ر گرتم و که جاوی پێ خشاند فه‌رمووی خانی مرۆڤێکی عارف و پیاوێکی زۆر گه‌وره بووه و زۆری مه‌دح کرد و گوتی ئه‌م په‌رتوکه کوریانه زۆر به سوده بۆ لاوانی کورد، پاشان له‌وێ هه‌ستاین و من گوتم به‌ره‌و مال ده‌چمه‌وه، مامۆستا عه‌بدوللاش گوتی: ده‌باشه به‌یه‌که‌وه ده‌ڕۆین و گوتی: منیش ڕێم نه‌زیک ماڵه‌که‌ی ئیوه‌یه، مامۆستا عه‌بدوللاش له‌ڕیگه‌وه په‌رتوکه‌کی لێ وه‌ر گرتم وچاوێکی پیا خساندو گوتی: ئه‌مه‌ت له کوێ ده‌ست که‌وتووه؟ منیش گوتم له باره‌گای پارتمان کڕیومه، ئه‌وسا گوتی: زۆر چاکه سبه‌ی منیش ده‌چم دانه‌یه‌ک ده‌یکڕم، منیش زۆرم مه‌ده کرد گوتم:مامۆستا به‌ڕاستی داستانێکی شیرین و جوان و له باره، کوردیه‌که‌ی تا بڵێی ڕه‌وان و گه‌واراو دڵگیره، زۆرم که‌یف به وێنه‌کانیش که له ناو کتێبه‌که‌وه کیشراوه وه‌ک وێنه‌ی زین و مه‌م وستی و وێنه‌ی قه‌ره‌تاژدین و چه‌کۆ و میر زێندین که دیار بوون به ده‌ست کێشرابون و له ناو کتێبه‌که دابوون ده‌هات، مامۆستا مه‌لا عه‌بدوللا ته‌له‌لخێمی دوای ئه‌وه‌ی چاوێکی به کتیبه‌که خشاند‌و دایه‌وه من و گوتی: به ڕاستی شتێکی نایابه، فه‌رمووی من هۆزانێکی خانی زۆر خۆشم له لایه، هه‌تا بڵێی شیرین و به سوده، ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ی ده‌ت ده‌مێ به ده‌ست خه‌ت نوسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام که خوێند‌ته‌وه‌لای خۆت بینوسه‌وه و لای خۆت بابمینێت، منیش گوتم زۆرت سوپاس ده‌که‌م و زۆر خۆشحال ده‌بم وگوتم: من زۆر حه‌زده‌که‌م هۆزانه‌کانی خانی هه‌مووی بخوێنمه‌وه، ئه‌ویش گوتی: به مه‌رجێ من بۆت دێنم که تۆش دیوانه‌که‌ی باوکتم بده‌یتێ بۆ چه‌ند ڕۆژێک ده‌یخوێنمه‌وه‌و بۆت دێنمه‌وه، منیش گوتم به چاوان، وابوو، له دوای دوو ڕۆژ چاومان به یه‌که‌وه که‌وته‌وه، من دیوانه‌که‌ی باوکم دا به‌و مامۆستا‌و ئه‌ویش هۆزانه‌که‌ی بۆم هێنام، هه‌رچه‌ند ئه‌و هۆزانه‌ی نه‌مر خانیم ده‌خوێنده‌وه زیاتر دڵم ده‌که‌وته سه‌ر خوێنده‌نه‌وه‌ی و گه‌لێ سودم لێ وه‌ر گرت، که تا ئێستاش دوسێ له کۆپله‌کانی ئه‌و هۆزانه‌م هه‌ر له به‌ر ماوه، که به ڕێنوسی عه‌ره‌بی به خه‌تێکی زۆر خۆش و جوان نوسرابۆوه که حه‌زره‌تی خانی ده‌فه‌رموێت و ده‌ڵێت:
گه‌ردێ هه‌بوایه مه ئیتحاده‌ک
وێکران بکرایه مه ئیــنقیاده‌ک
ڕۆم و عره‌ب وعه‌جه‌م ته‌مامی
هه‌میـان ژمه‌را ده‌کرد غولامی
ئه‌م هۆزانه‌م سه‌دان جار ده‌مخوێنده‌وه، که هه‌مووم له به‌رم کردبوو، دیاره که ئه‌و چه‌ند شیعره له ناو ئه‌م هۆزانه‌ی خواره‌وه دا هه‌یه، به‌ڵی خانی نه‌مر زۆر ڕاستی فه‌رمووه، داخی گرانم که ئێمه‌ی کورد وه‌ک خانی ده‌ڵیت: ئێستاش هه‌رئاوا ماوین و په‌ندمان له وته به‌نرخه‌کان و کاره‌ساته‌کان و تا ئه‌مڕۆ نه‌بوونی وه‌ڵاتێکی کورده‌وری به هۆی ناڕێکای و ناله‌باریوه وه‌ر نه‌گرتووه!! جائێستاش لێردا به یادی خانی مه‌زنه‌وه ئه‌م هۆزانه لێره‌دا به یه‌که‌وه ده‌خوێنینه‌وه، هه‌روه‌ک هه‌موو به‌شه‌کانی پێشوومان له گه‌ل هۆزانی کلاسیکیدا دڵمان شاد ده‌که‌ین، ئه‌مجاره گیانی پاکی فه‌یله‌سوف و مامۆستا‌و زانای کوردپه‌روه‌رمان حه‌زره‌تی ئه‌حمه‌دی خانی نه‌مر شاد ده‌که‌ین و هه‌ستی خۆشمان به خوێندنه‌وه‌ی هۆزانی کلاسیکی که‌مێ زاخاوتر ده‌که‌ینه‌وه. شاعیری نه‌مرو گه‌وره مه‌ردی کورد سه‌یدا ئه‌حمه‌دی خانی نیشتمانپه‌روه‌رو دلسۆزی کورد‌و کوردستان بووه، که بۆ هه‌تایه ناوی ئه‌و زاته هه‌ر زیندووه و قه‌ت نامرێت و وه‌ک ئه‌ستیره گه‌شه‌کانی ئاسمانی بڵندی کوره‌واری هه‌میشه ده‌دره‌شێته‌وه، ده‌با به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هۆزانه هه‌زاران سلاو بۆ گیانی ئه‌و زاته‌نه‌مره‌ی که له ناو دڵماندا بۆ هه‌تایه زیندووه بنێرین، گیانی پاکی شاد بکه‌ین و سه‌ری ڕیزو نه‌وازش و خۆشه‌ویستیمان بۆی دا بنه‌وه‌ێنین، خانی نه‌مر و هه‌میشه زیندوو، له ڕۆژگارانی خۆی دا واته به‌ر له نه‌زیک چوارسه‌د ساڵ له مه‌و پێش وه‌ک فه‌یله‌سوفێکی کورد‌و زاتێکی پیرۆز، به گیانی خۆشه‌ویستی نیشتمانیه‌وه هه‌تا توانی خزمه‌تی به کورد‌و کوردستان و زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی کردووه، ئه‌م بنه‌مای زمانی نه‌ته‌وه‌ی خۆی له تواندنه‌وه رزگار کردووه، دیاره که زمان بۆ خۆی بنه‌مایه‌کی هه‌ر مه‌زنه بۆ بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه، ئه‌گه‌ر زمان نه‌بوو نه‌ته‌وه‌ش نیه، په‌یڤه به نرخ وشیعره مه‌زنه‌کانی به زمانی شیرینی کوردی نوسیوه، که بۆ هه‌تایه هێمای پشکه‌وتنی گه‌لی کورد‌و گیانی خۆشه‌ویستی نیشتمانما‌ن وبوونی نه‌ته‌وه‌ی کورده، به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ریه‌کی له‌وان هۆزان و په‌یڤه شیرینه‌کانی مه‌زنه‌کانمان وره‌ی به‌رزو زیاتر خۆشه‌ویستی کورد‌و کوردستان له ناو دڵ و ده‌روونی هه‌موو کوردێکی کوردپه‌وه‌ر و دلسۆز بۆ خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ی زیاتر ده‌بێت، خانی نه‌مر وه‌ک گه‌وره مه‌ردێکی زانا‌و بلیمه‌ت ومامۆستاو سه‌یدایه‌کی عارف و دانا له زۆربه‌ی هۆزانه‌کانی خۆیدا رووی خۆشه‌ویستی له کورد‌و کوردستان ده‌کات و هۆکاره‌کانی دوا که‌وتن و نه‌بوونی وه‌لاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوره‌واریمان نیشان ده‌دات و پێمان ده‌ڵیت: که ته‌نیا گیانی یه‌کبوون و زانایی و خۆشه‌ویستی و بوونی سه‌رکردایه‌تی دلسۆزو نیشتمانی ده‌کارێت که گه‌لی کورد وه‌سه‌ر دوژمنانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیه‌وه سه‌ربخات و وه‌ڵاتێکی کورده‌واری دابین بکات، ده‌با ئێمه‌ی کوردیش له گه‌وره و چوک، بۆ هه‌میشه به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هۆزانه مه‌زنانه‌ی حه‌زره‌تی خانی نه‌مر په‌یمان به کورد‌و کوردستان بده‌ین، که گوێ رایه‌لی په‌یڤ وشیعره‌کانی ئه‌و گه‌وره مه‌رده بین و، به دڵ و به‌گیان یه‌ک بگرین و کوردستانی خۆمان له هه‌موو شتێکه‌وه زیاتر خۆش بوێت، تا بتوانین وه‌لاتێکی کورده‌واری دابین بکه‌ین و سه‌ربه‌خۆیی خۆمان وه‌ده‌ست بێنین و، مقۆ مقۆی یه‌کنه‌بوون و دژایه‌تی ردنی یه‌کتر بۆ هه‌تایه تووڕ بده‌ین و نه‌فرین له گیانی یه‌کنه‌گرتن بکه‌ین، با هه‌میشه هه‌ڤال و دسۆت و برای یه‌کتری بین، بڕو بیانووی ناره‌واو ناله‌بار و ناساز بۆیه‌ک نه‌سازین، خۆیی له گه‌ل که‌م و کوڕیه‌کانیشیانه‌وه به‌هیچ بێگانه‌یی نه‌گۆڕینه‌وه تا یه‌کرتوو و دڵسۆز به مانای وشه‌وه بین، وه‌ک خانی هێژا ده‌ڵێت: به ئه‌و خه‌سله‌ته له مێژینه‌ی یه‌ک نه‌بوون له ناو هه‌ست و ده‌روون دا که هه‌یه نه‌فرینیان لێ بکه‌ن.
هه‌میشه هه‌زاران سڵاوی پڕ له خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م فه‌یله‌سوف و عارفه‌ی کورد‌و هه‌موو گه‌وره مه‌ردانی کورد‌و کوردستانه‌وه بنێرین و سه‌ری ریزو نه‌وازشمان بۆ هه‌تایه بۆ ئه‌وان زاتانه بنه‌وێنین و یه‌کترمان خوؤشبوێت. ده‌باساتێ له گه‌ل ئه‌م هۆزانه په‌نده و مێژوویه‌و پڕ له مانایه هه‌ستی نیشتمانی و ته‌ژی سۆزی کوردایه‌تیوه به‌رینه‌سه‌ر که حه‌زره‌تی خانی ده‌ڵێت:
ساقی که‌ره‌مکه ئه‌حمه‌دی خانی
ســـاقی تو ژبۆ خودێ كه‌ڕه‌م كه
یه‌ك جورعه‌یێ له جامێ جه‌م كه
دا جام بمه‌ی جهــــــان نومابت
هه‌رچی مه ئیـراده‌یه خویا بت
دا كه‌شف ببێت لبــه‌ر مه ئه‌حواڵ
كانێ دبتن مویه‌ســــــه‌ر ئیقباڵ
ئیــدبارا مه وێ گه‌هـــا كه‌مـالێ
ئایا بـــــویه قابلــــێ زه‌والــێ
یا هه‌ر وه‌هه دێ ل ئیســتوا بت
حه‌تتا وه‌كو ده‌ورێ مونته‌هـا بت
قه‌ت‌مومكنه ئه‌ڤ‌چه‌رخێ‌له‌وله‌ب
تـــالع ببتــن ژ بۆ مه كه‌وكه‌ب
به‌ختــێ مــه ژ بۆ مـه‌ڕا ببت یار
جاره‌ك ببتن ژ خواب هوشــــیار
ڕابت ژ مه‌ژی جیهان په‌ناهه‌ك
په‌یـــدا ببتن مه پادشــاهه‌ك
شــیرێ هـونه‌را مه بێته ژانین
قـــه‌درێ قه‌له‌مامه بێته زانین
ده‌ردێ مه ببینتن عیـــــــــلاجێ
علمێ مه ببیـــــــــنتن ڕه‌واجـــێ
گه‌ردێ هـه‌بوایه مه ســـه‌رفیرازه‌ك
ساحێب كه‌ڕه‌مه‌ك سوخه‌ن نه‌وازه‌ك
نه‌قدێ مه دبوو به سككه مه‌سـكوك
نه ده‌ما، وه‌هه بێ ڕه‌واج و مه‌شكوك
هه‌رچـه‌ند كه خالیس و ته‌مـــــیزن
نه‌قدێن بســـــــکكه‌یێ عـــه‌زیــــــزن
حه‌زره‌تی خانی ئه‌و سه‌روه‌رو سه‌یدا و گه‌وره مه‌ردو زانا و فه‌یله‌سوفه‌کورده نه‌مره، درێژه به هۆزانه هه‌میشه زینده‌که‌ی خۆی ده‌دات و به‌وپه‌ڕی ئاوات و ئامانجی خۆیه‌وه که بوونی وه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کورده‌واریه به‌ر له نه‌زیکه‌ی چوارسه‌دسال له‌مه‌و به‌ر چه‌نده دڵسۆزانه هۆکاره‌کانی نه‌بوونی وه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوه‌د باس لێ ده‌کات، ئاره‌زوه مه‌زنه‌کانی خۆی به‌دڵێکی پڕ له خۆشه‌ویستی کوردستانه‌وه ده‌رده‌خات و ئاوا ده‌په‌یڤێت و ده‌فه‌رموێت و ده‌ڵێت:
گه‌ردێ هه‌بوایه مه پادشـــاهه‌ك
لایق بدیـــبا مه خودێ كـولاهه‌ك
زاهیر ڤه‌ده‌بوو ژبۆ مه به‌ختـه‌ك
حاســــیل ببویا ژ بۆ وی تـاجـه‌ك
ئه‌لبـــه‌ته دبــوو مه ژ ڕه‌واجـه‌ك
غه‌مخۆری‌ده‌كــردله مه، یه‌تیـمان
تینانه ده‌رێ ل ده‌ســـت له‌ئیمان
غالیب‌نه‌دبون له‌سه‌رمه‌ئه‌ڤ‌ڕوم
نه‌دبــــوونـه خــــــــه‌رابه‌یێ بـــوم
مه‌حكومی ئه‌لییه‌و ســـــــه‌عالیك
مه‌غلوب و موتیعی‌تورك وتاجیك
ئه‌مما ژئـــه‌زئه‌ل خودی وه‌ســا كر
ئه‌ڤ‌ڕۆم وعه‌جه‌م له‌سه‌رمه‌راكر
ته‌به‌عیه‌تی وان ئه‌گه‌رچی‌عاره
ئه‌و عاره ل خـــه‌لقی نامـــــداره
ناموســـــه ل حــــاكم و ئه‌میران
تاوان چیه شـــــاعیر و فه‌قیران
ئه‌زمامه دحكمه‌تی خـــــودێ دا
كـورمانـــــــج دده‌وله‌تـی دنێ دا
ئایا‌به چه‌وجهێ مانه‌مه‌حرووم
بیلجومله ژبۆچ بوونه مه‌حكوم
وان گرت به شــــــیرێ شوهره‌ت
ته‌سخیر كرن بیـلادێ هیممه‌ت
هه‌رمیره‌كی‌وان ب‌به‌زلی‌حاته‌م
هه‌رمیره‌كی‌وان‌بڕه‌زمی‌رۆسته‌م
بفكـــر ژ عه‌ره‌ب حـه‌تا گورجان
كورمانج‌چ‌بوویه‌شوبهێ بورجان
ئه‌ڤ‌رۆم‌وعه‌جه‌م‌به‌وان‌حه‌سارن
كورمانج هه‌می ل چار كه‌نـارن
هه‌ردووته‌ره‌فان‌قه‌بیلی‌كرمانج
بۆ تیرێ قـــه‌زا كرینه ئامانــــج
گویا كو، ل سه‌ر حه‌د كلیـدن
هه‌ر تایفه‌سه‌دده‌كن ســـه‌دیدن
ئه‌ڤ‌قولزومێ‌رۆم‌وبه‌حریتاجیك
هندێ كۆبكه‌ن‌خــروج وته‌حریك
كورمانج دبن به‌خون‌موله‌تته‌خ
وان ژێكڤه‌دكه‌ن‌میالێ بـه‌رزه‌خ
هندی ژ شـــه‌جاعه‌تێ غه‌یــورن
ئه‌و چــه‌ند ژمننــه‌تێ نوفــورن
ئه‌ڤ‌غیره‌ت‌وئه‌ڤعلووێ‌هیممه‌ت
بۆ مانعــــــێ حه‌ملـــێ میننــه‌ت
له‌و پێكڤه هه‌میشـــه بێ تفاقن
دائیم ب ته‌مه‌ڕودو شـــــــــیقاقن
هه‌زاران سلاو له گیانی پاکی خانی سه‌روه‌رمان بێت، به‌ڕاستی کت ومت، سیمای کوردی له ناو ئه‌م هۆزانه‌وه داڕشتوه، که پێم وایه ده‌بێت ئه‌م هۆزانه مه‌زنه‌ی خانی له ناو په‌رتوکانی پله‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و سه‌روو دانیشگاکانی کوردستان به زێڕ بنوسرێته‌وه و سه‌دان باس و خواس و سمینار‌و هه‌ڵسنه‌گاندن و شی کردنه‌وه‌ی بۆ بکرێت، هه‌میشه یادی حه‌زره‌تی خانی ئه‌م بلیمه‌ت و مامۆستا‌و زانا‌و دانیشمه‌ندو هۆزانوان و فه‌یله‌سوفه مه‌زنه کورده بکرێته‌وه، به‌ر له‌نه‌زیکه‌ی چوارسه‌د ساڵ خانی نه‌مر خه‌مه‌کانی نه‌بوونی وه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کورده‌واری له ناو دل و ده‌روونیدا به جۆش دێت و به‌م په‌یڤانه‌ی پڕ مانا‌و هه‌ستی نیشتمانی و دلسۆزی خۆیه‌وه بۆ نیشتمانی ده‌دوێت و باس له هۆکاری دواکه‌وتنی کورد و نه‌بوونی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌کات، که به هۆی نه‌بوونی یه‌کێتی و ناڕێکی گه‌لی کوردی ده‌زانێت، به تایبه‌ت ڕووی ده‌کاته ئه‌وانه‌ی که کاروباری گه‌ل و نیشتمانیان به ده‌سته‌وه‌یه که ده‌فه‌رموێت ته‌نیا یه‌کگرتن و یه‌کبوون و یه‌ک هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر دوژمنانی کورد هۆکاری سه‌رکه‌وتنه‌کانی کورده، لێ داخی گرانم که تا ئه‌م ساته‌ش کورد هه‌روا ماوه‌ته‌وه‌و یه‌کگرتوو نیه!!! له‌م به‌شه‌ی سه‌ره‌تای مه‌م و زیندا چه‌نده به ئاخ وخه‌م و که‌سه‌رو راست و هه‌ستی پاکی کوردایه‌تیوه دوایی به هۆزانکه دێنێت، که کت و مت وه‌ک که کورد چۆنه و ڕه‌فتاره خه‌راپه‌کانی که یه‌ک نه‌بوونه ده‌ڵێت:
گـــه‌ردێ هه‌بوایه مه ئیتــفاقه‌ك
ڤێــــــكڕا بكرا مه ئینــــــــقیاده‌ك
رۆم و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م‌ته‌مامی
هه‌میـان ژ مه‌ڕا ده‌كرد غـولامی
به‌لێ زۆر راسته ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کوردیش یه‌کگرتوو باین و به یه‌که‌وه ڕابه‌رایه‌تی گه‌ل ونیشتمانی کوردمان کردبایه‌و ساده دڵ و خۆ په‌ره‌ست و بێگانه په‌ره‌ست نه‌باین، ئه‌وا ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی کوردیش خاوه‌ن وه‌ڵات و کیان و قه‌واره‌یه‌یێکی میللی خۆمان ده‌بووین و خاک و گه‌لی کوردمان به زانست وته‌کنه‌لۆژیاوه به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنه‌کانی هه‌میشه‌یی ده‌برد و ئالای کوردستان‌مان له هه‌موو جیهاندا له سه‌ر بالاخانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌مڕۆش بڵند ده‌کرد، لێ داخی گرانم که تا ئه‌مرۆکه‌ش هه‌ر وانین و په‌ندمان له رابوردوو هه‌رگیز وه‌ر نه‌گرتووه و، ئه‌و زام وبرینانه‌ی که هه‌تا ئه‌م ساته‌ش هه‌رماوه هه‌توان نه‌کراوه‌و به‌ر له نه‌زیکه‌ی چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌وه حه‌زره‌تی خانی هێژا ده‌بێژێت و هێمای پێ کردوه و خه‌م وئازاری پیوه کێساوه، که به‌ڕاستی خه‌سله‌تێکی خه‌راپ و سه‌قه‌ته، که ئه‌و زاته‌ش دڵسۆزانه باسی لێوه کردوه، که به هۆی خۆ په‌رستی و خۆش نه‌ویستنی نه‌ته‌وه‌ی خۆمان و خاکی پیرۆزی کوردستان‌مان و نه‌بوونی زانست و ژیری و بێگانه په‌رستیوه، هه‌ر حه‌سه‌رمان کیشاوه، هه‌تا ئه‌م ساته‌ش گیانی یه‌کبوون وخۆشه‌ویستی کورستانمان به‌لاوه گرنگ نیه و، نه‌بوونی یه‌ک هه‌ڵویستیمان به‌رامبه‌ر به دوژمنانه‌وه هه‌ر له ئارا دایه‌و، وه‌ک هه‌ژاری نه‌مریش ده‌فه‌رموێت:فێریان کردووم چی خه‌راپه بۆخۆم وابم و چی چاکیشه بۆ دوژمنان وام، دیاره که ئێمه‌ی کورد فێر کراوین که هه‌ریه‌ک به‌لایه‌که‌وه بیر ده‌کاته‌وه‌و بۆچوون و کرده‌وه هه‌له‌کانی خۆی له هه‌موو شتێک پێ سه‌روه‌رترو ڕاستره و، کوردستان ده‌کات به قوربانی هه‌ستی هه‌له‌ی خۆیه‌وه، که کت ومت کورد ئاوایه و تا ئه‌م ساته‌ش به ته‌واوی به خۆمانه‌وه دانه‌چوینه‌وه!! هه‌ر بۆیه‌شه که تا ئه‌مرۆش تازی و، ڕۆمی و، عه‌جه‌م کورد ده‌کوژن و کوردستان داگیر ده‌که‌ن و هه‌موو گه‌لی کورد به تێكرایی له هه‌موو لاوه ده‌چه‌وسێننه‌وه، گه‌له‌ک به داخه‌وه بۆ گه‌لی کورد، که تا ئه‌م خه‌سله‌ته خه‌رپانه و سه‌قه‌ت و چوننایانه‌ش هه‌بێت و واز نه‌هینین، ئه‌وا گه‌لی کورد هه‌ر ئاوا بێ نه‌واو بێ ماف و بێ سه‌ربه‌خۆیی خۆی له ژێر ده‌ستاندا دهچه‌وسیته‌وه .
لێره‌دا بۆیه به شیوه‌ی لاتینیشم نوسیوه‌ته‌وه، تاکو ئه‌وان هه‌ڤال و کورده دڵسۆزانه‌ی که نکارن به‌وپیته‌ی سه‌ره‌وه بخوێننه‌وه وا به شیوه‌ی لاتینی بۆیانم نوسینه‌ته‌وه، که به‌هیوام هه‌موو کوردێک، ئه‌م هۆزانه مه‌زنه و هه‌رده‌م زیندووه بخوێنیته‌وه و دژ به‌وان ره‌فتارانه‌وه هه‌نگاو باوێت که حه‌زره‌تی خانی فه‌رمویه‌تی و په‌ند وه‌ر بگرێت و له‌وان هۆاکارانه‌ی سه‌رنه‌که‌وتنی کورد‌و کوردستان و وه‌لاتیکی سه‌ربه‌خۆی کوردستان هه‌تا یه‌مڕۆکه.
SAQI KEREMKE
saqi to jibo xwde keremke
yek curae le came cemke
Da cam bi mey cihan numa bit
Her che me irdayeye xuya bit
Da keshif bibit liber me ahwal
Kani dibitin muyesr ayqbal
Idbarame we geha kemali
Aya buye qabile zewali
Ya her wehe de le astiwa bit
Heta weku dewre munteha bit
Qet mumkine av cherxe lewleb
Talia bibetin ji bome kewkeb
Bexte me ji bome rabit yar
Carek bibetin ji xwab hushyar
Rabit ji me cihan penahek
Peyda bibetin me padishahek
Shere hunera me bête janin
Qedre qelema me bête zanin
Derde me bibetin ailace
Ailme me bibetin rewace
Gerde hebwaye serfirazek
Saheb keremek suxen newazek
Neqde me dibu bi sikke meskuk
Nedema wehe be rewac meskuk
Herchend ke xalis u temizin
Neqde bi skkeye Azizin
Gerde hebwaye me padishak
Layiq bidiba me xude kulahek
Zahir ve dibu ji bome bextek
Hasil bibuya jibo wi tacek
Elbete dibu mej rewacek
Xemxori dekird leme yetiman
Xalib nedebun leserme ev rom
Nedebune xerabeye bum
Mehkum Aliye u sealik
Mexlub u mutiai turk u tacik
Amma ji ecel xude wesa kir
Av romu u Acem le serme rakir
Tebeaiyeti wan ager chi are
Aw are le xelqe namdare
Namuse le hakim u amiran
Tawan chiye shaairu feqiran
Az mame di hikmeti xwde da
Kurmanc di dewleti dine da
Aya be che wecihe mane mehrum
Wan girit be shere shuhret
Tesxir kirin bilade himmet
Her mireki wan bi bezli hatam
Her mereki wan bi rezmi rostemin
Bifikir ji areb heta burcan
Kurmanc chi buye shbhe byrcan
Av rom u acem be wan hesarin
Kwrmanc hemi le char kenarin
Herdu terefan qebele kurmanc
Bo tire qeza kirine amanc
Guya ku, leser hed klidin
Her tayife sedekin hedidin
Av qulzwme Rom u behre tacik
Hende ke biken xiruc u tehrik
Kurmanc dibin be xun muletex
Wan jekve diken miyale berzex
Hendi ji shecaaete xeyurin
Aw chend ji minnete nifurin
Av xiret u av aluwwe himmet
Bo maniae hemle minnet
Lew pekve hemishe be tifaqin
Daaim be temerrudu shiqaqin
Gerde hebwaye me aitifaqek
Vekra bikrame ain qiyadek
Rom u areb u aecem timami
Hemiyan ji mera dekird xulami
Hezaran silaw le giyani paki hezreti xani nemir bet, seri rezu newazishman bo Giyani nemiri ew zate gewre kurde u hemu ewaney ke le naw dili her milleta hemishe zindun u qet namirin denerin,. namirn ewaney wa le dili milleta dejin.
Biji kurd biji Kurdistan . Ahmed dashti henderan.1.1.2010
