
ئه‌مڕۆ ڕاستیه‌كان ده‌ركه‌وتن و حه‌قیقه‌ته‌كان دره‌و شانه‌وه، دوێنی كه ئێمه لێدوانمان ده‌دا، هه‌بوون پێیان وابوو له‌حه‌ق یاخی بووین، چونكه زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئاینده بینیان لاوازه.
ئه‌وه ئێمه بووین بزووتنه‌وه‌مان وه‌ك كه‌ژاوه‌یه‌كی پیرۆز مه‌زلومانه هه‌ڵگرتبوو تابنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان نا‌ئومێد نه‌بن، تاموسڵمانان سایه‌یه‌ك به‌سه‌رخۆیانه‌وه هه‌ست پی بكه‌ن، كه‌چی تۆ‌و هاوڕی له‌خۆت ته‌زویر تره‌كه‌ت (وه‌رتی) هاتن و ساویلكه‌یی هه‌ندێك كه‌ڵكتان وه‌رگرت و بۆمه‌رامی خۆتان هه‌مووبه‌ها ئه‌خلاقیه كانتان به‌زاند و سواری شانی یزووتنه‌وه‌یه‌ك بوون كه‌له‌به‌رلاوازی په‌را سوه‌كانی ده‌ركه‌و تبوون، تابپه‌چنن گیرفانه‌كانتان كه‌كۆی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدایه، بۆلولدانی پاره‌ی حه‌رام، ماڵی مفت، پۆسته ته‌ز ویره‌كانتان بۆلێدانی ئێمه به‌كار برد ومنیان له‌و خه‌ڵكه پاك وچاك وخۆشه‌ویسته كرد.
رسوا بن ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن له له‌بله‌بانی وحیله كه‌ڵك وه‌رده‌گرن خه‌ڵكی ساده ده‌خه‌ڵه‌تێنن.
ئێوه‌ش ئه‌ی فه‌قیر حاڵه‌كان، ببینن چ گورگانێكتان له‌ماڵه وێرانه‌كه‌ی خۆتاندا به‌خێوكرد.
كاكی لای بازیان من بم له‌جیاتی تۆسه‌ری لوتی خۆم ڕه‌ش ده‌كه‌م و ده‌ڕۆم تائه‌وپه‌ڕی ونبوون.
تاتوانه‌وه له‌زبڵدانی مێژوودا. كاتی ئه‌وه‌هاتووه، ئه‌وجا له‌وه‌حاڵی بین له‌ماڵ و حاڵماندا، جۆره‌ڤایرۆسێك گه‌رایان داناوه وفه‌قیرحاڵه‌كان ئالوده ده‌كه‌ن و یاری به‌ئاوه‌زیان ده‌كه‌ن، تابه‌كاریان بهێنن بۆئاواته دووره‌كانیان، تاپایه‌داربن، تاپارێزراوبن، تاهه‌ڵلوشن. ئێوه‌ش ئه‌ی به‌رپرسه‌كانی دی، به‌من بڵێن چیتان برد له‌هێنانه‌وه‌ی بازیانی، جگه له‌تێكدانی ریزه‌كانی خۆتان، جگه‌له‌ڕاستیه‌ك كه‌ده‌ڵی:= سیاسه‌ت فوڵتره له‌وه‌ی به‌ده‌ره‌وه‌یه. پێم نه‌گوتن مه‌بنه هاورێی گورگ، دوایی له‌په‌زه‌كانتان ده‌ده‌ن، پێك نه‌گوتن هه‌ڵوه‌داده‌بن، چراكان مه‌كوژێننه‌وه، ڕیزه‌كانتان بپارێزن، و له‌تاریكیدا ڕۆده‌چن.
پێم نه‌گوتن ئاوه‌زی سه‌لیم له‌باوه‌ڕی سه‌لیم دایه و تانه‌بی ڕاستیه‌كان خۆیان نانوێنن.
من یه‌ك زه‌ڕره په‌شیمان نیم له‌وه‌ی كردم، چونكه به‌قوڵایی مێژوو هۆشیارم وده‌زانم هه‌لپه‌رستان ده‌توێنه‌وه وه‌ك مزی زستان، ده‌بی به‌هه‌ڵم و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه حه‌ق وڕاستیه. به‌ڵام من حه‌زینم بۆخۆم كه له‌مشتم دا ته‌نیا تیرێك هه‌یه بۆپارێزگاری ئه‌ویش حه‌ق گوتنه، حه‌قیش ئه‌مڕۆ پاره‌یه‌كی قه‌ڵپه‌و زه‌مانی به‌سه‌رچووه.
من حه‌زینم بۆتۆ ئه‌ی هاوبیران كه نه‌تان بیست هاواری من كه‌له‌قوڵایی ویژدانه‌وه هه‌ڵده‌قولی، حه‌زینم بۆئێوه كه دووسه‌د ساڵی ترتان پێویسته تابزانن له ده‌وروبه‌رتان چی ڕووده‌دا. په‌یامیش ئه‌وه‌یه، مادام، ده‌ڵێن بۆخوا كارده‌كه‌ین، په‌شیمان بنه‌وه له‌حاڵ و وه‌زعی كه به‌ده‌ستی خۆتان بۆخۆتان به‌دیتان هێناوه، بچن له‌به‌ر ده‌رك وبانی كه‌سانێك هه‌ڵنوتێن كه له‌سایه‌یاندا، میوه‌ی عیزه‌تتان ده‌چنیه‌وه، وه‌رن له‌ده‌رگایی عه‌قڵ بده‌ن ودڵه‌كان ئاشت بكه‌نه‌وه..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
