یادی ئه‌و سه‌رده‌مانه به‌خێر که فه‌قی بوم له ڕه‌واندزم ده‌خوێند و هه‌میشه دڵم شاد بوو به‌وه‌ی که له ڕێگای زانست و فێربوون و زانین تێده‌کۆشم و له گه‌ل یارو هه‌ڤالانی ئازیزی خۆمدا له‌خوێندن و خوێندنه‌وه هه‌میشه له هه‌ولدا بووین، ڕۆژانه له خزمه‌ت مامۆستامان ده‌رسمان ده‌خوێند و شه‌وانه‌ش تا دره‌نگان ده‌وری ئارێ بابه‌مان ده‌کرده‌وه و، ئه‌و ده‌رسانه‌ی که ده‌مانخوێند له زانستی به‌یان و بورهان و نه‌حوو و سرف و به‌دیع و فه‌له‌کیات و مه‌نتیق و ڕیازیات و گه‌لێ زانستی تر‌و که ده‌بوایه به چاکی تییان بگه‌ین، بۆیه‌که پاشان پییان دا ده‌چوینه‌وه و ده‌ورمان ده‌کرده‌وه و له گه‌ل هه‌ڤالانمان هه‌میسه گفت وگۆمان له سه‌ر ده‌کردن وپرسیارمان لێک ده‌کرد، له گه‌ل مامۆستا مه‌لا یاسین خه‌رابه‌دراوی تازه بوو، که به یه‌که‌وه چوبوینه ڕه‌واندوزو له‌وێ له مزگه‌وتی نوری باویلاغا، له خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د وه‌رتیوه فێری زانیاری و زانست ده‌بووین، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د مرۆڤێکی زانا‌و به توانا‌و کوردبوو، زۆر شاره‌زایی له زانست و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و فقه‌و هه‌ر دوازده زانسته‌کانه‌وه به ته‌واوی هه‌بوو، مه‌لایه‌کی به ڕاستی دوازده عیلم بوو، مرۆیه‌کی نیشتمانپه‌روه‌رو کوردێکی پاک وبێگه‌رد بوو، ئه‌ویش وه‌ک کوردێکی دڵسۆز گه‌لێکی هه‌ول ده‌دا که قوتابیه‌کانی خۆی فێری ته‌واوی زانست و زانیاره‌کانی ئه‌و ڕۆژگارو سه‌رده‌مانه بکات، من به‌ش به حالی خۆم گه‌لێک سودم له‌و مامۆستایه مه‌زن و دڵسۆزه کوردپه‌روه‌رو زانایه وه‌رگرتووه، ئێمه کۆمه‌ڵێک قوتابی فه‌قی بووین، له‌و قوتابخانه‌مان ده‌خوێند، ئه‌وکاتانه قوتابخانانه‌ی خوێندنی مه‌لایه‌تی باو بوو، گه‌لێ له دۆستانی دێرین و خۆشه‌ویست و یارانی ئه‌و کاتانه‌مان له‌وێ به‌یه‌که‌وه بووین و به یه‌که‌وه له حوجره ده‌مانخوێند، مامۆستا مه‌لا خالید که خه‌ڵکی لای ڕوستێ بوو، مرۆڤێکی قسه خۆش و پڕ له نکته‌و خۆشه‌ویست بوو لامان، هه‌میشه کۆڕی مه‌جلس و دانیشتنه‌کانی ڕۆژانی پشودانمان واته ڕۆژانی هه‌ینی و سێ شه‌مانی شاد ده‌کردو گه‌لێ جاران ده‌چوینه سه‌یران و تا ئێواره له لای بێخال ده‌ماینه‌وه، جارێکیان چوبوینه سه‌یران و مێوانێکی ئازیزی و ده‌نگخۆش و قسه‌خۆش و مامۆستایه‌کی دیار که خه‌ڵکی سه‌ر مه‌رزه‌کانی باکوری کوردستانه‌وه بوو، ڤهاتبووه لامان، که جێگه‌ی پێ بدرێت و بێته ڕه‌واندز ده‌رس بخوێنێت، به‌یه‌که‌وه چوینه سه‌یران و تابڵیی ڕۆژێکی پڕ له شادی و خۆشیمان برده سه‌ر. پێش ئه‌وه‌ی که نانی نێوه‌ڕۆ ئاماده بێت ده‌ستمان کرد به شایی و پاشانیش به گه‌ڕه لاوژه‌و هه‌ریه‌که هۆزانێکمان به ئاوازه دلگیره‌کانی خۆمانه‌وه خوێنده‌وه، نۆره هاته سه‌ر ئه‌و مێوانه‌مان و ئه‌ویش به شه‌رمه‌وه ناچار بوو که نۆره‌ی خۆی بگوزه‌رێنێت، یه‌کسه‌ر ده‌ستی کرد به خوێندنه‌وه‌ی شیعرێکی مامۆستای هێژاو فه‌یله‌سوفی کورد مه‌لایی جه‌زیری، ده‌نگی ئه‌و هه‌ڤاله هێنده شیرین وله‌بارو زولال وشاد بوو که چه‌ند جارێک ئه‌و هۆزانه‌مان پێ چه‌ندپات کرده‌وه، من بۆ یه‌که‌مجار بوو که گوێم له‌و هۆزانه‌ی مه‌لایێ مه‌زیری ده‌بوو، گه‌لێکم به‌لاوه خۆش‌بوو، وه‌نه‌بێت هۆزانه‌کانی ئه‌و زاته‌م نه‌بیستبێت و نه‌م خوێندبێته‌وه، به‌ڵام بۆ یه‌که‌مجار بوو که ئه‌و هۆزانه‌م گوێم لی ده‌بوو، ده‌نگی ئه‌و هه‌ڤاله‌مان هێنده شادان و خۆش‌بوو که هیچمان حه‌زمان نه‌ده‌کرد واز له چڕاندنی هۆزان به‌م ئاوازه دلگره‌وه بێنیت، له‌و کاته‌دا هێنده خافلاین که به داخه‌وه له گه‌ل بۆنی کروزی گۆشتی ئه‌و گیسکه‌ی که سه‌رمان بڕیبوو له‌سه‌ر ئاگرمان دانا بوو بۆ کولاندن، به‌ڵام لێمان بوو به خه‌لوزو، هه‌مووی سوتا و زۆرمان سو له نه‌خواردنی ئه‌و هه‌مو گۆشته ناسک وله‌باره‌وه بۆوه و به ناچاری گۆشته‌که‌مان هه‌موو فڕی دا‌و زۆریشمان برسیبوو، مه‌لا خالید یادی به‌خێر به پێکه‌نین و بۆ نوکته‌وه گوتی ده‌ورن با نان و ده‌نگه خۆشه‌که‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌لی که ئه‌و هه‌ڤاله ناوی عه‌لی بوو بخۆین، ئیتر ده‌ستمان به نان و چاو شوتی خواردن کرد. ئه‌مرۆش له کاتی نوسینی ئه‌م باسه‌مان هاتمه‌وه یادی ئه‌وان سه‌رده‌م و ڕۆژگارانه و ده‌ستم کرد به نوسینه‌وه‌ی ئه‌م بیره‌وه‌ریه و یادی ئه‌وان سه‌ره‌م و ڕۆژگارانه‌و ئه‌وان هه‌ڤاله ئازیزانه‌مان به‌خێر بێت، لیره دا به شاد کردنی گیانی پاکی مامۆستای مه‌زن و فه‌یله‌سوفی کورد مامۆستا مه‌لایێ جه‌زیری هه‌مان هۆزان ده‌خوێنینه‌وه و ساتێک له گه‌ل ئه‌و هۆزانه ده‌به‌ینه سه‌ر و گیانی ئه‌و سه‌روه‌ره مه‌زنه‌مان شادتر ده‌که‌ین و، سه‌دان سڵاویش بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که تا ئه‌مڕۆ ماون و یارانی ئه‌وان سه‌رده‌مانه‌مان بوون و ده‌نێرین و، سه‌ری ریزو نه‌وازشیشمان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له جیهاندا نه‌ماون ده‌نه‌وێنین، ده‌با ئه‌م هۆزانه به یه‌که‌وه بخوێنینه‌وه و گیانی مه‌لایێ جه‌زیری نه‌مر شادتر بکه‌ین، هۆزانه‌که‌ش به ناوی. شه‌پالا شه‌نگ ه.
شه‌پالا شه‌نگ مه‌لایی جه‌زیزری
دڵبه‌ری ئیرۆ ســــــــه‌حه‌ر ناڤێته جه‌رگی من دو دۆخ
یه‌ک له ســینه یه‌ک ددڵدا له‌و ژمن تێن ئــاخ و ئۆخ
ئاخ و ئۆخێ من ژدل تێن لێ ژبـــه‌ر تیــرا قزل دێن
یان ژکۆڤانێن دکــول دێن، ژێ دزێت هه‌ر خون وزۆخ
خون‌ژدل جۆجۆ ڕه‌وان تێ وه‌ک عه‌قیق و ئه‌رخـه‌وان
لێ‌ژ‌ده‌ست ســه‌لوا‌جه‌وان تێ، ئه‌وشه‌پالا‌شه‌نگ‌وشۆخ
ئه‌وشـــه‌پاله شۆخ و شه‌نگه، کافـره، ڕۆم و فه‌ڕه‌نگه
دامه به‌ر جۆته‌ک غـــه‌ده‌نگه، زالی کوشــــتم به دۆخ
زالمێ کوشــــتم شـــــــه‌پــالێ، نازکی غه‌نجێ ده‌لالێ
بوون حیجابا زولف وخـاڵی، ئیده‌ک و عــــالاو تـــــۆخ
ئه‌تــــره‌ک و تایێن بڕیشـــــێ، ئێ دزیرن پێڤه ویشی
من دوڤیرس دێن دپێشـــی، مروه‌ت و ئینســــــافی یۆخ
له‌وهه‌رفه‌تم‌ئه‌زژمه‌یڵی، شوبهه‌یی‌سیهلێ‌و‌ســـــــه‌ێلێ
موحبه‌ت و عیشق دله‌یلێ، ئه‌ز که‌ره‌م‌یه‌کســـه‌رپلۆخ
ده‌ست‌نه‌هێلم ئه‌زژدینێ، شوبهێ فه‌رهادێ شـــــیرنێ
وه‌ر ژبه‌ر عیشق‌و ئه‌ڤینێ، من‌درێ چت ئه‌ڤ کـلــــــۆخ
ێوحبه‌تا چه‌رخ و‌سه‌ما‌تێ وه‌ک‌مه‌لا سه‌د موبته‌لاتێ
زه‌مزه‌م و ئاوا حه‌یاتێ موشته‌ری سه‌د شـــــێخ‌و شۆخ
*
SHPALA SHENG
Dilbera iro seher navete cergi min du dox
Yek le sine yek deilda lew jimin ten axu ox
Ax u oxe min ji dil ten le jiber tira qizil ten
Yan ji kovanen dikul den، je dizet her xunu zox
Xun ji coco rewan ten wek Aqiqu arxewan
Le jidest selwa cewante، ew shepala shoxusheng
Ew shepale shox u shenge kafire rom u ferenge
Dame ber cutek xedenge zalime kushti be dox
Etrek ayin bireshe، ie dizin peve wishe
Min duveris den dipishe، mirwet u uynsafy yox
Lew herfetim az ji meyle shubhe syhle u syheyle
Mwhbhbet u Ashwe dileyle، az kerem yekser piox
Dest neheli az jin dene، swbhe ferhade shirine
Wer ji ber Ashq u awene، min der Cit ev klox
Suhbeta cherx u sema te، wek mela sed mubtela te
Zemzem u waw heyate mushteri sed sheng u shox
هه‌زاران سلاو له گیانی پاکی ئه‌و مامۆستایه مه‌زن و گه‌وره مه‌رده، مه‌لایی جه‌زیری بێت، که شیعره‌کانی بۆ هه‌تایه له ناو مێژووی ئه‌ده‌بی کوردید وه‌ک شاکاره مه‌زنه‌کانی وێژه‌یی هه‌میشه ده‌گه‌شێته‌وه و ناوی مه‌زنی مه‌لایی جه‌زیری بۆ هه‌تایه له مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا هه‌رده‌م زیندوه و قه‌ت نامرێت، دیاره که مامۆستایان و سه‌روه‌رانی کوردستان ئه‌وانه‌ی که به هه‌ستی ناسک وجوان و زمانی شیرینی کوردی خۆیان نوسیوه، هه‌میشه له ناو دڵ و ده‌روونی کورد‌و کوردستان دان و جێگای شانازی و سه‌روه‌ریه‌تی گه‌لی کوردن. ئه‌م نوسینه درێژه‌ی هه‌یه بۆ به‌شێتکی تر که له داهاتوودا پیشکه‌شتان ده‌که‌ین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
