مایكڵجاكسۆن له‌كاتی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ڕاسته‌وخۆ و ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین سه‌مای ناسراوی (ڕۆیشتن له‌سه‌ر ڕوی مانگ) ئه‌م تاكه ده‌ستكێشه‌ی له‌ده‌ستی چه‌پی كردبوو:
یه‌ك تاك ده‌ستكێشی تری مایكڵ جاكسۆن كه به‌ئه‌ڵماسی ئه‌تۆمی ڕوپۆشكراوه، له‌هه‌ڕاجیه‌كی گه‌وره‌ی یادگاریه به‌جی ماوه‌كانی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی دنیای مۆسیقی پۆپ له‌نیۆرك، 9 به‌رامبه‌ر نرخی پێشبینی كرا‌و فرۆشراوه.
هه‌زاران كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌م هه‌ڕاجیه‌دا به‌شداریانكردووه و نرخی یادگاریه به جی ماوه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌نرخێكی زۆر به‌رز فرۆشراوه.
پێنج مانگ به‌سه‌ر مردنی مایكڵ جاكسۆندا تێپه‌ڕیووه به‌ڵام لایه‌نگرانی ئه‌و ئێستاش بۆ ئه‌و به‌په‌رۆرشن.
تاك ده‌ستكێشه هاوشێوه ئه‌ڵماسیه‌كه‌ی (ئه‌ڵماسی ئه‌تۆمی) بو به‌ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی هه‌ڕاجیه‌كه‌ی نیۆرك. ئه‌و ئه‌و تاك ده‌ستكێشه‌ی له‌كاتی سه‌ماناسراوه‌كه‌ی (ڕۆیشتن له‌سه‌ر ڕوی مانگ) بۆیه‌كه‌مین جار له‌به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنیداكه له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامدرا له‌ده‌ستیدابوو.
به‌ڵام هه‌موان وابیریان ده‌كرده‌وه كه‌به‌رزترین نرخ كه بۆ ئه‌م تاك ده‌ستكێشه پێشبینی بكرێت (60) هه‌زار دۆلار بێت. به‌ڵام تاك ده‌ستكێشه‌كه به‌بڕی (350) هه‌زار دۆلار به‌هۆتێلێك له‌هۆنكۆنگ فرۆشرا، كه به زیادكردنی كۆمیسیۆنه‌كه نرخی كۆتای تاك ده‌ستكێشه‌كه له (400) هه‌زار دۆلار تێپه‌ڕی كرد.
پاش ئه‌وه‌ی تاك ده‌ستكێشه‌كه له‌هۆڵی پێشوازی هوتێله‌كه نمایش ده‌كرێت.
هافمانما بازرگانی هۆنكۆنگی ئه‌م تاك ده‌ستكێشه‌ی له هوتێله‌كه له (ماكائوی) چین كڕیوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌م تاكه ده‌ستكێشه ته‌نها یادگاری مایكڵ جاكسۆن نه‌بوو كه‌نرخه‌كه‌ی له‌نرخه پێش بینی كراوه‌كه‌ی زۆرتربێت.
یه‌كێك له‌چاكه‌ته‌كانی مایكڵ جاكسۆن له‌كۆنسێرته‌كانی (ئه‌لبومی خراپ) له‌به‌ریدابوو به‌زیاتر له 200 هه‌زار دۆلار فرۆشرا كه بیست به‌رامبه‌ر نرخه سه‌ره‌كیه‌كه یه‌تی. زۆرێكی تر له یادگاریه‌كانیشی سی به‌رامبه‌ر یان زیاتر له نرخه دیاریكراوه‌كه‌ی فرۆشراوه.
ئه‌م هه‌راجیه زۆرێكی له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه بۆلای خۆی ڕاكێشابوو، جگه 600كه‌س كه‌له هۆڵی نمایشی هه‌راجیه‌كه ئاماده‌ییان هه‌بوو 200 كه‌س له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه و هه‌زاران ی تر له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه له‌كڕینه‌كه‌دا به‌شداربوون.
(درن جولین) یه‌كێك له لێپرسراوانی ئه‌نجامدانی ئه‌م زیادكردنه وتی ئه‌و بڕوای نه‌ده‌كرد فرۆشتنه‌كه تائه‌م ڕاده‌یه‌گه‌وره‌بێت و نرخه‌كانی كه‌كڕیاران ئاماده‌ی بوون بۆ به‌ده‌ست هێنانی یادگاریه‌كانی مایكڵ جاكسۆن، نرخی یادگاریه‌كانی (ئه‌لویس پریسلی و مریلین مونرو) ی تی په‌ڕاندووه.
پێش ئه‌مه یه‌ك تاك ده‌ستكێشی تری مایكڵ جاكسۆن كه له‌نۆڤمبێری ساڵی1996 له‌سیدنی بوو، كاتێك فڕێیدابوو به‌سه‌ر هه‌وادارانیدا له‌ئوسترالیابه‌نرخی49هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
نرخی فرۆشتنه‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو به‌رامبه‌ری نرخه‌كه‌ی بوو كه‌پێشتر خه‌مڵێنرابوو.
مایكڵجاكسۆن له 25 ژوئین ی ئه‌مساڵ كۆچی دوای كرد.
له‌فارسیه‌وه:دره‌و مهدی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
