هێرۆ حه‌سه‌ن مه‌حه‌ممه‌د كچێكی جوانكیله‌ی شاری هه‌ولێره له خێزانێكی كه‌مده‌رامه‌تدا ژیان ده‌گوزه‌رێنێ سێیه‌مین منداڵی خانه‌واده‌كه‌یه‌تی له ناو خوشك و براكانی دا ته‌نیا هێرۆی فریشته ئاسا له گه‌ڵ له دایك بوونیدا و دوای پشكنین و وورد بینی ده‌رده‌كه‌وێت كه (دڵی كوونه) .
مام حه‌سه‌نی باوكی هێرۆ كرێكاره‌و به‌كاری كرێكاری بژێوی ماڵ و منداڵه‌كه‌ی په‌یدا ده‌كات و له هه‌مان كاتیش دڵگرانه بۆ هێرۆی كچی كه له‌و باره ناله‌باره‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ست كورتیش هیچی پێ ناكرێ.
تانیا عوسمان: كه دایكی هێرۆیه سه‌باره‌ت به هێرۆی كچی ووتی هه‌ر له سه‌رتای له دایك بوونی تا ئێستا كه ته‌مه‌نی 19 ساڵه ئێمه به دوای چاره‌سه‌ری هێرۆ وه‌ین ڕوومان له هه‌موو لایه‌ك كردووه و ڕاگه‌یاندنه‌كانمان ئاگادار كردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كابینه‌ی پێشوو خودی به‌ڕێز (د. زریان) و لیژنه‌ی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاوكاری زۆریان كردین، من لێره‌وه زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و خێرخوازانه ده‌كه‌م كه یارمه‌تی كار ئاسانیان داین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی كردووین نه‌بوونی ئیمكانیاتی ماددیه بۆ كچه‌كه‌مان.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا تانیا خانی دایكی هێرۆ ئاماژه‌ی به (سه‌نته‌ری نه‌شته‌رگه‌ری دل) كرد له شاری هه‌ولێر گوایه 2 جار بۆ نه‌شته‌رگه‌ری كاتی هاتووه به‌ڵام هێرۆ نه‌خۆش كه‌وتوه نه‌توانراوه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ بكرێ
دواجار پزیشكانی ئه‌و سه‌نته‌ره ئاماژه‌یان ئه‌وه‌یان كردووه كه ده‌بێ هێرۆله ووڵاتی (هیندستان) نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێ، به چاوێكی پڕ فرمێسكاوی ووتیشی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی خۆی له 10.000 ده هه‌زار دۆلار ده‌دات و ئێمه‌ش ئه‌و ئیمكانیه‌ته‌مان نیه داواكارم له خێرخوازان به هانای كچه‌كه‌م بێن و ژیانی له مه‌ترسی رزگار بكه‌ن.
ئێمه‌ش ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی دایكی هێرۆ و داوا له هه‌موو كه‌سایه‌تیه مرۆڤ دۆسته‌كان و لایه‌نه خێر خوازییه‌كان ده‌كه‌ین كه ده‌ستی هاوكاری بۆ هێرۆ درێژ بكه‌ن.
تێبینی: په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له فۆنی
07504233376.
یان به ئیمه‌یلی:sharmenkarim@yahoo. com
.
باوكی هێرۆ كرێكاره‌و دایكیشی ژنی ماڵه‌وه‌یه به ووته‌ی ئه‌وان خزم و ناسیاو و ده‌وروبه‌ری خۆیان به پێی پێویست یارمه‌تیده‌ریان بوونه،

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
