
چرچبوون بریتیه: له دروست بوونی خه‌تی نێوان برۆكان و سه‌ر ناوچه‌وان و ده‌ور و به‌ری ده‌م و چاو و گۆناكان. ئه‌م نیشانانه‌ش له‌و كه‌سانه‌ی كه جگه‌ره خۆرن زووتر به‌دی ده‌كرێت كه‌پێی ده‌وترإ چرچبوونی پێشوه‌خت، چونكه جگه‌ره خواردن ئه‌بێته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چه‌وری له ژێر پێستدا و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن و سه‌رئه‌نجام ئه‌بێته هۆی خراپی باری ته‌ندرووستی و وشكبوونه‌وه و چرچبوونی پێست به‌هۆی له‌ده‌ست دانی دروست بوونی پڕۆتینی "كۆلاجین". جگه له‌مانه‌ش پێستی وشك زووتر له پێستی چه‌ور ڕووبه‌ڕووی ئه‌م كێشه‌یه ئه‌بێته‌وه.
وه‌ك ئاشكرایه پڕۆتینی كۆلاجین گرنگترین پڕۆتینه بۆكاری ڕێكخستن و پاراستنی پێست له ئه‌ندامه‌كانی له‌ش و ئێسك و كڕكڕاگه‌دا. ئه‌گه‌ر بێتوو گه‌شه‌ی كۆلاجین له‌له‌شدا ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆشی ببێته‌وه ئه‌وا پێست دووچاری تێك چوون و چرچ بوونه‌وه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاو و هه‌وا، نه‌خۆشی بۆماوه‌یی، تیشكی خۆر، سه‌ركه‌وتنی ته‌مه‌ن هۆكارێكه بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ی پڕۆتینی كۆلاجین له له‌شدا. هه‌ربۆیه كه‌سانی به‌ساڵاچوو پێستیان شل ده‌بێته‌وه و شێوه لاستیكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات. قه‌ڵه‌و كاتێك لاواز ئه‌بێت به‌هۆی له ده‌ست دانی چه‌وری ژێر پێست دووچاری شلبوونه‌وه‌ی پێست ده‌بێت. جگه له دوورستبوونی كۆلاجین كه‌سانی تووڕه و مڕومۆچ به‌هۆی كرژبوونی ماسولكه‌كانیانه‌وه زووتر تووشی چرچبوونی پێست ده‌بن.
چه‌ند خاڵێكی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی چرچبوونی پێستی ده‌م و چاو:
1_ به‌كارهێنانی كرێمی ڕێك خستنی پێست تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌ك چرچی نه‌هێڵێت له‌سه‌ر ده‌م و چاو.
2_ خۆ پاراستن له تیشكی خۆر.
3_خۆپاراستن له جگه‌ره كێشان: چونكه جگه‌ره كێشان ئه‌بێته هۆی خه‌تی قوڵ له‌م لاو لای لێوه‌كان و ده‌ور و به‌ری چاوه‌كان.
4_ خۆپاراستن له گرژكردنی ماسولكه‌كانی پێست له‌كاتی ئاخاوتندا چونكه كه‌سانێكی زۆر هه‌ن له‌كاتی گفت‌و گۆكردندا زیاتر به‌هۆی سۆزداریه‌وه خه‌ت دروست ده‌بێت له سیمایاندا، ئه‌وجۆره كه‌سانه له‌وانه‌یه وابزانن كه‌ئه‌م خه‌تانه گرنگ نین و كاتین به‌ڵام زۆر به‌ی كات ئه‌بنه هۆی دروست بوونی خه‌تی هه‌میشه‌یی و ئه‌مێنێته‌وه.
5_ له‌زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه به‌كارهێنانی ڤیتامینات ئه‌توانێت تا ڕاده‌یه‌ك پێست بپارێزێت له چرچ بوون له‌نموونه‌ی: ڤیتامینه‌كانی C و A و E به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا زۆر به‌كارهێنانیان زیانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
6_له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆڕمۆنی (ئیسترۆجین) هۆڕمۆنی سه‌ره‌كی ژنانه‌یه و ڕۆڵی سه‌ره‌كی ئه‌بینێت له پاراستنی جوانی پێست و لاوێتیدا، ئه و ژنانه‌ی سووڕی مانگانه‌یان ڕاوه‌ستاوه واتا (لێچوونه‌ته‌وه) له‌م ژنانه‌دا ئاستی ئه‌م هۆڕمۆنه كه‌م ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی چِرچ بوونی پێست. به‌ڵام به‌هۆی پزیشكی تایبه‌تیه‌وه ئه‌توانن چاره‌سه‌ر بكرێت و تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌م كێشانه كه‌م بكرێنه‌وه.
7_ خۆ ڕاهێنان له‌گه‌ڵ ژیانێكی ساده و ته‌ندروست، خۆبه‌دوورگرتن له دڵه‌ڕاوكێ و سۆزداری، بۆ پاراستنی پێست گرنگه.
8_ ماساژ كرنی پێست كاریگه‌ری باشی هه‌یه به‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌تیه‌وه له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه.
9_ ئه‌نجام دانی له‌یزه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی چرچبوونی پێست كاریگه‌ره.
10_ تازه‌ترین ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی چرچبوونی پێست كه له‌م دوایه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه ده‌رزیلێدانه به‌به‌كارهێنانی ماده‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ژێرپێست له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر له‌م بواره‌دا. به‌ڵام ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش كاتیه و له‌ڕاستیدا چرچ بوونه‌كه بۆ هه‌میشه له‌ناو نابات، به‌ڵكو بۆ ماوه‌یه‌كه و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به جۆری پێسته‌كه‌وه، له هه‌ندێك كه‌سدا له 3 تا 9 مانگ ده‌خاێنێت. دواتر ئه‌وكه‌سه ده‌توانێت ئه‌م ده‌رزیه دووباره بكاته‌وه.
سه‌رچاوه. سایتی زنان امروز
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
