"شه‌هرام عه‌لیدی" به فیلمی سینه‌مایی "سرته له‌گه‌ڵ با" له فیستیڤاڵی فیلمی "براتیسلاوا" له وڵاتی ئیسلۆڤاكیا، له فیستیڤاڵی فیلمی "ئامازۆن" له وڵاتی به‌رازیل و له فیستیڤاڵی فیلمی "پساك" له وڵاتی فه‌ره‌نسا سێ خه‌ڵاتی گرینگی به‌ده‌ستهێنا.
به پێی راپۆرتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی "سرته له‌گه‌ڵ با"، فیلمی سینه‌مایی "سرته له‌گه‌ڵ با" "Whisper With the Wind" به ئاماده‌بوونی شه‌هرام عه‌لیدی له به‌شی كێبڕكێی یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "براتیسلاوا" نمایش كرا و له لایه‌ن لێژنه‌ی ناوبژیوانی زانكۆكانی براتیسلاواوه خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا.
یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه مێژووییه‌كانی "براتیسلاوا" له رۆژانی 27 نۆڤێمبه‌ر تا 4ی دیسێمبه‌ری 2009 له شاری براتیسلاوا پێته‌ختی وڵاتی ئیسلۆڤاكیا به‌ڕێوه‌چوو.
فیلمی سینه‌مایی "سرته له‌گه‌ڵ با" هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی شه‌هرام عه‌لیدی له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی كێبڕكێی 31مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سێ قاره‌ی نانت" له وڵاتی فه‌ره‌نسا نمایش كرا. ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 24ی نۆڤێمبر تا 1 دیسه‌مبه‌ری 2009 له شاری نانت به‌ڕێوه‌چوو.
جێی ئاماژه پێدانه شه‌هرام عه‌لیدی ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا دوو خه‌ڵاتی له شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئامازۆن" له به‌رازیل و هه‌روه‌ها فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه مێژووییه‌كانی "پساك" له وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستهێنابوو.
ئه‌م فیلمه له بیسته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه مێژووییه‌كانی "پساك" له وڵاتی فه‌ره‌نسا، خه‌ڵات و مه‌داڵیای شانازی زانكۆكانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای به‌ده‌ستهێنا. سه‌رۆكایه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م فیستیڤاڵه له ئه‌ستۆی ده‌رهێنه‌ری ناسراوی فه‌ره‌نسی "فیلیپ فاكن" بوو.
فیلمی سینه‌مایی "سرته له‌گه‌ڵ با" له نه‌بوونی شه‌هرام عه‌لیدی له هۆڵی "فێدریكۆ فلینی" له چه‌ندین سانسی جیاوازدا نمایش كرا. بیسته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه مێژووییه‌كانی "پساك" له رۆژانی 9 تا 15ی نۆڤێمبری 2009 له
شاری پساك له باشووری رۆژئاوای وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو.
فیلمی سینه‌مایی "سرته له‌گه‌ڵ با" هه‌روه‌ها له شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئامازۆن" له وڵاتی به‌رازیل نمایش كرا و توانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوان به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 6 تا 12ی نۆڤێمبری 2009 له جه‌نگه‌ڵ و دارستانه جوانه‌كانی ئامازۆن به‌ڕێوه‌چوو.
فیلمی سینه‌مایی "سرته له‌گه‌ڵ با" هه‌روه‌ها له دوو سانسی جیاوازدا له به‌شی "شه‌وه‌كانی عه‌ڕه‌بی" شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دوبه‌ی" له وڵاتی ئیمارات نمایش كرا.
ئه‌م فیلمه سه‌ره‌تا كاتژمێر 30/6ی ئێوارێ پێنجشه‌مه 10ی دیسێمبه‌ری 2009 له ناوه‌ندی "MOE 6" و پاشان كاتژمێر 5ی ئێوارێ شه‌مه 12ی دیسێمبه‌ری 2009 له ناوه‌ندی "MOE 3" شاری دوبه‌ی پێشكه‌ش كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
