چه‌مكی سیاسه‌ت له هه‌رچه‌مكیكی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه گرنگتره و زیاتر پێویستی به‌خوێندنه‌وه و باسكردن هه‌یه، زۆربه‌ی تاكی نێو كۆمه‌ڵگه خوێندنه‌وه‌ی بۆسیاسه‌ت ناته‌واوه و وه‌ك پێویست له مه‌فهومی سیاسه‌ت نه‌گه‌یشتون به‌تایبه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه به زاراوه‌ی سیاسه‌تی نێو ڕۆژنامه و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن قاڵدراون و پێیان وایه سیاسه‌ت ته‌نها تایبه‌ته به نوخبه‌یه‌كی سیاسی و كه‌سانی ئاسایی توانای چونه نێو ئه‌و گێژاوه‌یان نییه‌و شه‌ڕی سیاسه‌ت ته‌نها به‌پیاوانی باڵای نێو ده‌سه‌ڵات ئه‌كرێت، به‌ڵام سیاسه‌ت وه‌ك مه‌فهومه گشتییه‌كه‌ی تایبه‌ته به هه‌موو به‌شێك، هه‌ر هه‌ڵوێست و كاروكاردانه‌وه‌یه‌ك، هه‌موو پرۆسه‌كانی مرۆڤایه‌تی، واته سیاسه‌ت به‌شێكه له ئه‌خلاقیاتی نێو كۆمه‌ڵگه و تاك.
(وه‌ك ئه‌وه‌ی ژن له‌چه‌مكی مه‌عریفه هیچ نه‌زانێت)
كه‌بتكردنی تواناكانی ژن و سڕینه‌وه‌ی پێگه‌ی له‌نێوه‌نده‌كاندا به‌شێكه له‌سیاسه‌تی كۆمه‌ڵگه كه‌پیاو حوكمی موتله‌قی ئه‌كات واته به‌سڕینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌قڵانییه‌تی ژن (كه ئه‌كاته نه‌بوونی تاوانا و به‌هره و داهێنان) ژن خراه‌ته خانه‌ی لائه‌قڵانییه‌ت ئه‌میش به‌شێكه له‌وسیاسه‌ته‌ی كه پیاو په‌یڕه‌وی ده‌كات و به‌درێژایی مێژوو ژنی خستۆته ئه‌ودیو هێڵی سوور‌و توانیویه‌تی به‌ئاره‌زووی خۆی ته‌حه‌كوم به ئه‌قڵی ژن بكات وه‌ك ئه‌و ئامێرانه‌ی به كۆنترۆڵ كار ئه‌كه‌ن كه‌واته ژن ئه‌و ئامێره‌یه كه پیاو به‌سیاسه‌ت كردوێتییه به‌شێك له‌پێداویستییه‌كانی خۆی وه‌ك هه‌ر پێداویستیه‌كی دیكه.
لێره‌دا باس له سیاسه‌تی نێو حیزبه‌كان ناكه‌م به‌ڵكو ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پێویسته به‌ئه‌قڵ كاریپێبكرێت له‌پێناو به‌رده‌وام بوونی مانه‌وه و سه‌ندنی ناسنامه‌ی به ئینسان بوون، زانسی (میكروسوسیولوجیا) كه تایبه‌ته به دیارده كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاكی نیو كۆمه‌ڵگه به‌شیكه له‌وسیاسه‌ته‌ی كه مرۆڤ پێویسته وه‌ك هه‌ر چه‌مكیكی دیكه له‌چه‌مه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه ژیرانه به‌كاریبهێنێت، بۆ قایمكردنی پێگه‌ی تاكی ژن و هاتنه نێو كایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه و شرۆفه‌كردنی بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه پێویسته سیاسه‌تێكی تایبه‌ت به‌كاربێنێت ده‌نا ئه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه، قسه‌كردن، په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كاركردن، بازرگانی، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رابه‌ر، تائه‌گا به دیاریكردنی چاره‌نوس و دواڕۆژ هه‌ریه‌كیان سیاسه‌تێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و مرۆڤ گه‌ر سیاسییه‌كی كارامه نه‌بێت ناتوانێت له‌نێو گێژاوی ژیان و گێرمه‌وكێشه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوبێت، چ جا ئه‌و مرۆڤه ڕه‌گه‌زه لاوازه‌كه‌ی نێو كۆمه‌ڵگه بێت!
له‌نێو كۆمه‌ڵگه نێرسالاره‌كاندا وه‌ك ئه‌وه‌ی ژن له چه‌مكی (مه‌عریفه) بێبه‌ش بێت هیچ بایه‌خێك نه‌دراوه‌ته ئه‌قڵانییه‌تی و تواناكای سنورداركراون، به‌واتایه‌كی دیكه پیاوی باڵا ڕێگه‌ی له‌ژن گرتووه به‌شداریبكات له بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌دا و هه‌ر ئه‌وه‌شه كێشه‌ی ژنی زه‌ق كردووه.
نه‌بوونی سیاسه‌تی خۆپێشخستن و بره‌ودان به به‌ره‌و تواناكان و هه‌وڵدان بۆ به‌شداریكردن له‌نێوه‌نده باڵاكانی كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌ركی ژنی هێنده‌ی دیكه به‌رته‌سككردووه و ڕوبه‌ڕوی چاره‌نوسێكی مه‌ترسیداری كردووه، بۆ نموونه كوشتنی ژنان به‌پاساوی (كڕینه‌وه‌ی شه‌ره‌ف، به‌ردباران كردن و به‌زۆربه‌شودانی، قه‌ده‌غه‌كردن و ته‌قاندنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و ڕێكخراوه‌كانی ژنان له‌لایه‌ن گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه له‌و ووڵاتانه‌ی هێژی كوشتن و چه‌ك زاڵه به‌سه‌ر هێزی ده‌سه‌ڵاتدا، ... ... .. ) ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دیكه ڕۆژانه ڕوبه‌ڕوی ژیانی ژن ده‌بنه‌وه ته‌نانه‌ت هه‌ژاری و بێكاری و قه‌یرانی ئابوری جیهانی ڕاسته‌وخۆ مه‌ترسی گه‌وره‌ن به‌سه‌ر چاره‌نوسی ژن.
بوونی ژن له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا حه‌تمییه به‌ڵام كۆمه‌ڵگه ی پیاو ئه‌و راستییه‌ی شاردۆته‌وه له‌كاتێكدا پیاو خۆی به‌ژوروتر له‌پیاوی به‌رابه‌ری ئه‌زانێت ئه‌بێت چه‌ن خۆی به‌باڵاتر له‌ژن ببینێت!؟
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا گه‌رچی ژن به‌ڕوكه‌ش ڕۆڵی هه‌یه‌و وێنه‌یه‌كی به‌رچاوه له‌ووشیاری پیاودا به‌ڵام وێنه‌یه‌كی ته‌ڵخه و مه‌عالیمه ڕاستییه‌كانی دیارنین، مه‌سه‌له‌كه قه‌ناعه‌تی پیاوه به‌توانای ژن و نه‌بوونی سیاسه‌تی ژنه له‌مامه‌ڵه‌كردندا به مه‌سه‌له چاره‌نوسییه‌كانی خۆیه‌وه، ئاخر كاتێك ژن ئه‌بێته كاره‌كته‌رێكی كارا كه‌وه‌ك پیاو مافی به‌شداریكردنی هه‌بێت له بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌دا خۆ مه‌سه‌له‌كه ته‌نها دانیشتنی سه‌ركورسی و چه‌پڵه‌لیدانی دوای وتاره نێره‌كان نییه به‌ڵكو به‌كارهێنانی فه‌نی سیاسه‌ته به خوێندنه‌وه‌ی ووتارێكی ژنانه و گوێگرتن له‌چه‌پڵه‌ی نێره‌كانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌یه فه‌لسه‌فه‌ی سیاسه‌ت له‌ژنی هوشیاردا كه‌وه‌ك ئینسان خوێندنه‌وه‌ی بۆ ته‌ماشاكردن و ڕوانینی نێر هه‌بێت نه‌ك وه‌ك ژن، لیره‌دا سیاسه‌تی بینین و جواداكردنه‌وه‌ی نیگاكانی كۆمه‌ڵگه له‌زاویه تاریكه‌كه‌وه ژن ئه‌كاته ژنی باڵا ده‌نا هه‌موو تێڕوانینێك وه‌ك یه‌ك نییه، ئاخر هه‌ندێك ڕوانین سه‌رچاوه‌كه‌ی سوخرییه‌یه و ئه‌میش گاڵته‌جاڕییه به هه‌ویه‌ی ژن، كه‌واته مه‌فهومی سیاسه‌تی مامه‌ڵه‌كردن و سڕینه‌وه‌ی وێنه ته‌ڵخه‌كه ژن ئه‌گه‌یه‌نێته كایه‌ی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات ئه‌ویش هه‌ر پێویستی به كاری جدی هه‌یه بۆ وه‌رگرتن و فێربوونی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پیاوی گه‌یاندۆته لوتكه‌ی بڕیار و به‌سیاسه‌تێكی ژنانه‌ی ئه‌قڵانی شكاندنی ئه‌و كامێرایه‌ی وێنه‌ی ژنی ته‌ڵخ گرتووه له ووشیاری پیاودا.
١١- ١١- ٢٠٠٩
gullabaibun@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
