
زۆر ده‌مێکه له‌مانگی فیبرواری 2009 وه من له‌گه‌ل به‌رێز کاك حه‌مه ره‌شید دۆلاشی باسمان له‌وه کردوه که بابه‌تیك له سه‌ر کاك هاروون کوری بنوسین ده‌رباره‌ی سپۆرت و ناو ده‌رکردنی له‌بواری سپۆرتدا به‌تایبه‌ت دوو گۆڵی وه به‌شداری کردنی له یاری یه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کاندا وه له‌ناوخۆی ئه‌ڵمانیادا، بۆیه تا ئه‌م رۆژانه که‌من سه‌ردانی ئه‌ڵمانیام کرد چاوم به‌به‌رێزیان که‌وت که رۆژێکی زۆر سارد بوو... په‌نجه‌کانی ده‌ست و قاچمان ده‌ته‌زی که‌چی کاکه هاروون به جلی سپۆرته‌وه بێ ترسی سه‌رما رای ده‌کرد به‌م لاو ئه‌ولادا زۆرم له هاورێکانی بینی که ئه‌ڵمانی و وولاتانی تر بوون وێنه‌یه‌کمان پێکه‌وه گرت پاشان له وورکی سه‌رمادا کاك حه‌مه ره‌شید هه‌ر زوو کۆفی یه گه‌رمه‌که‌ی بۆ هێناو تۆزێك گه‌ر به خۆم بده‌م من له دوور‌و نزیکه‌وه راکه راکه‌که‌یی کاکه هاروونم بینی وه چاووم لێ بوو که چۆن ده‌به‌زێته تۆپه‌که‌و چۆن دژایه‌تی هاورێ کانی ده‌کات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی یاری یه‌که وه کاك چنیاری برای که ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه سه‌رقاڵی کاری سپۆرته دیاره خۆش حاڵ بوو به‌و دیداره وه منیان ناساند به که‌سانی ئاماده بوان که رۆژنامه نوسێکی کورد ده‌یه‌وێت شتێك ده‌رباره‌ی یاری زاناکان و تیم و تیپه‌که بنوسێت بێگومان به خۆش حاڵی یه‌وه ده‌یان ووت ته‌نها باسی هاروون مه‌که به‌ڵکو تیپه‌که‌ش بێگومان من تیپکه‌شم مه‌به‌سته.. یاری ده‌ستی پێ کرد له‌گه‌ڵ ڤیکتۆریا کۆڵن به‌رانبه‌ر به رایین دۆرف که کاك هاروون به له‌ش و لارێکی زۆر به‌رزه‌وه یاری تێدا ده‌کرد من یه‌که‌م جار وام دانا به‌راستی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نا‌هێنێت به‌لام دواتر 5 به 1 سه‌رکه‌وتویان به‌ده‌ست هێنا وه زۆر به جوانی سپۆرتیان ده‌ربری.
کاك هارون 11 ساڵه به‌رده‌وامه له سپۆرت وه 3 رۆژ له هه‌فته‌یه‌کدا سه‌رقاڵی مه‌شق کردن و رۆژی شه‌مانیش یاری کردن له‌گه‌ڵ تیپه‌کاندا.. بێگومان له‌ساڵی 2006 خولی یاری و مه‌شق کردنیان هه‌بوو له هۆڵه‌ندا وه 8 وولاتی ئه‌وروپی به‌شدار بوون له‌و خول و راهێنانه‌دا له‌وانه فه‌ره‌نسا وه ئه‌ڵمانیا وه هۆله‌ندا و به‌لجیکا و ئوکرانیاو به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و کرواتیا.
له ساڵی 2007 خولی ئیسپانیا کرواتیا و ئوکرانیاو هۆله‌نداو به‌لجیکاو ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا بوون.
له ساڵی 2008 خولی ئه‌وروپی له هۆله‌ندابریتی بوو له هۆله‌ندا وه ئه‌ڵمانیا وه فه‌ره‌نسا وه به‌لجیکا وه ئیتالیا وه ئوکرانیا بوون. بێگومان خولی 2009 نه‌کراوه به‌لام له مارتی 2010 دا جارێکی تر به‌رده‌وام ده‌بن.
له‌ساڵی 2005 دا داوه‌ت نامه‌ی بۆ هاتوه له لایه‌ن بایه‌ر لیڤه‌رکوزه‌وه که‌له‌وێ پرۆڤه بکات. تا ئیستا کاك هاروون حه‌مه ره‌شید دولاشی دوو بروانامه‌ی قوتابخانه‌ی وه‌رگرتوه وه 5 بروانامه‌ی یانه‌کانی قوتابخانه‌کانی کۆڵنی وه‌رگرتوه.. بێجگه له‌وه‌ی که 11 کاسی وه‌رگرتوه‌وه 16 مه‌دالیای رێزلێ نانی وه‌ده‌ست هێناوه.
کاك هاروون ساڵی 1994 له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه له‌دایك بووه وه له‌م یانانه یاری کردوه.
1. یانه‌ی کۆرن بیرگ
2. یانه‌ی ڤین فریدیا مولهایم
3. یانه‌ی ڤیکۆریا کۆڵن
کاك هاروون وه‌کو هه‌ر کوردێك ئاره‌زووی خواردنی کوردی هه‌یه وه‌ك سه‌روپێ وه یاپه‌راخ و کفته‌و ترخێنه وه له گوێ گرتن له ستران و گۆرانی کوردی‌دا حه‌زی له گۆرانی هه‌ورامی هه‌یه.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
