هۆزانی کلاسیکی به‌شی چوره‌م ... ئه‌حمه‌د ده‌شتی
هۆنینه‌وه‌ی هۆزانی کلاسیکی له مێژه باوه، شاعیرانی کلاسیکی له ڕۆژگارانی زوودا هه‌میشه شیعریان به شیوه‌ی وه‌زن و قافیه‌و کیشی ته‌واو نوسیوه، ئه‌و شیوه نوسینه‌ش له هۆزان هۆ
نینهوهدا گرنگیه‌کی ته‌یبه‌ت به خۆیه‌و هه‌یه و ئه‌مڕۆش هه‌رماوه، به‌ڵام که‌متر، دیاره که له‌م ڕۆژگارانه‌ی ئه‌مڕۆدا، گه‌لێ له شاعیرانی نووێخواز و مه‌زن په‌یدا بوینه و به شیوه‌یه‌کی ئازاد‌و تازه‌وه هۆزان ده‌نوسن، هه‌رچه‌نده که ئیستا نوسینی شیعری کلاسیکی وه‌ک رابوردوو زۆر نیه، به‌ڵام جێگای هۆزانی کلاسیکی جێگای خۆی هه‌ر دیاره و ماوه، ئه‌مڕۆ به ده‌گمه‌ن شاعێرانی وا هه‌ن که شعره‌کانیان کلاسیکی بێت، دیاره که نوسینی شیعری ئازادیش بۆ خۆی لایه‌نگرانی زۆری خۆی هه‌یه، ئه‌م جۆره نوسینه‌ی شیعری ئازاد له لایه‌ن گه‌لێ له شاعیرانی پڕ له توانا‌و زانا‌و هه‌ستی ناسک و جوان وله‌بار ده‌هوندرێته‌وه، که ئه‌م شاعیرانه‌نه‌ش له‌م ڕۆژگارانه‌ی تازه‌ی خۆیانه‌وه شۆڕشێکی مه‌زنیان به‌رپا کردووه و گۆڕانێکی گرنگیان له بواری شیعر هۆنینه‌وه‌یاندا وده‌ی هێناوه، زۆر چاک توانیویانه که به شێوه‌یه‌کی زۆر له‌بارو جوان و پڕ له مانا‌و شایسته‌و گه‌وارا هۆزانه‌کانیان بڕازێننه‌وه و پێشکه‌شی خوینده‌ران و ڕۆشه‌نبیرانی ئه‌مڕۆی ئه‌ده‌بدۆستی کوردی بکه‌ن، هه‌رچه‌نده که من پێم وایه هه‌ندێ له‌وان هۆزنوانانه شیعره‌کانیان زۆر قوڵن و ماناکانی هۆزانه‌کانیان ته‌نیا له ناو دڵی خۆدی شاعیر دایه و مرۆ به چاکی مه‌به‌سته‌کانیان نازانێت و هه‌موو که‌سێک هه‌روا ساکارانه نکارێت که به جوانی تێ‌یان بگات، که نوسینی ئه‌م شێوه هۆزانه‌ش وه‌ک رای گه‌لێ له مامۆستایان و ئه‌ده‌بدۆستان که من بۆخۆم گوێم لێیان بووه‌و باسی لێوه ده‌که‌ن، پێیان وایه که پێش هه‌موو شتێک هۆزان ده‌بێت ماناکانی روون و دیار بێت و به شیوه‌یه‌کی هاسان خوێنه‌ر بتوانێت که مانای ئه‌و هۆزانه‌ی که ده‌یخوێنێته‌وه تێبگات، نه‌ک ماناکه‌ی ته‌نیا له دڵی هۆزانواندابێت. دیاره که ئه‌وان هۆزانانه‌ی که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه دڵگیرو جوان و پر له مانایه زورتریان و زووتر ده‌که‌ونه سه‌ر زاران و یان ده‌بێت به گۆرانی و له کۆڕ‌و مه‌جلساندا هه‌میشه به ئاوازی جۆراو جۆر ده‌خوێندرێنه‌وه، که جه‌ماوه‌رو گوێ‌گران دڵیان پێ شاد ده‌بیت و هه‌ستی خۆیان له خوێندنه‌وه‌یان به ته‌واوی راده‌گرن، هه‌روه‌ک که له ڕۆژگارانی پیشوو‌شدا گه‌لێ له هۆزانه کلاسیکیه‌کانی که تازه ده‌که‌وتنه سه‌ر زاری خه‌ڵکانه‌وه ده‌کران به گۆرانی و له ئاهه‌نگ و مه‌جلیسه‌کانی پیاو ماقولان و شه‌وانی گه‌ره‌لاوژه و کۆڕی مه‌ولود و دیوه‌خانه‌کان و ئاهه‌نگ گێڕانه‌کان به زۆری ده‌خوێندرانه‌وه و ده‌بوون به شه‌وچه‌ره‌ی کورده‌واری و دیوه‌خان سه‌ر ئاگردان و ماڵی کورده‌واریان ساد تر ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌مڕۆ که‌متر ئه‌وان هۆزانه ئازادانه به‌و شێوه‌ی هۆزانه کلاسیکیه‌کان له به‌ر ده‌کرێن و باون.
من هه‌میشه له‌م جۆره بابه‌تانه مامۆستایانینمرو هه‌رده‌م زیندومان مامۆستا هێمن و مامۆستا هه‌ژارو خاکداغای حیسامیم دێنه‌وه یاد، که له ڕۆژگارانی شۆرسی ئه‌یلولدا، ه‌لی جاران کۆڕی دنیشتنه‌کانی شه‌وانه‌و ڕۆژانه‌ی مامه روتم دێته‌وه یادو سه‌ری ڕیزو نه‌وازشم بۆ هه‌موان ده‌نوێنم یادیان به شیعر جوانه‌کاناین ده‌که‌مه‌و، وا ئه‌مجاره‌ش له به‌شی جواره‌ممان دا گیانی پاکی مامۆستای مه‌زن و هه‌ره‌م له یادمان مامۆستا هێمنی موکرایانی شاد ده‌که‌ین و له گه‌ل دوو پارچه شیعری ئه‌و سه‌روه‌ره مه‌زنه‌مان ده‌بینه سه‌ر که ئه‌م دوو هۆزانه هه‌ردوکی کراون به سرود و گۆرانی، جا لیره‌دا به خوێنده‌نه‌وه‌یان گایانی مامۆستا هێمن شاد ده‌که‌ین و سه‌ری ڕیزو نه‌وازشی بۆ ده‌نه‌وێنین، که ده‌ڵێت:
کوردم ئه‌من هێمن
گه‌رچی توشی ره‌نجه‌ڕۆیی وحه‌ســـــره‌ت و ده‌ردم ئه‌من
قه‌ت له ده‌ست ئه‌م چه‌رخه سپله نابه‌زم مه‌ردم ئه‌من
ئاشـــــــــقی چــــــــاوی که‌ژال و گه‌رده‌نی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کیـــــــوو ته‌لان و به‌نـــــــده‌نی بـــــــه‌رزم ئه‌من
گه‌ر له برســــــان و له بێ به‌رگی ئه‌مڕۆ ره‌ق هه‌ڵێم
نۆکه‌ری بێگـــــــــانه ناکه‌م تا له ســـــه‌ر ئه‌رزم ئه‌من
من له زه‌نجیــــر وته‌ناف و دار‌و به‌نــــــد بـــاکم نـــیه
له‌تله‌تمکه‌ن بم کوژن هێشــــــــــــتا ده‌ڵێم کوردم ئه‌من
یان له‌م هۆزانه‌ی دا ده‌فه‌رموێت و ده‌ڵیت:
![]()
چاره نوسی شاعیر هێمن
به‌هار بوو فه‌ســــــــــلی زستانم ئه‌گه‌ر یارم ده‌گه‌ل بایه
درۆیه گـــــه‌ر گوتویـــانه به خونچێـــــــــــکی به‌هــــــــارنایه
له بارانێ مـــه‌پرســـــــــــــــــــه تا هه‌ور بگــــری بــــــه‌ری ڕۆژێ
ده‌بێ بگریم هه‌تا رووی تۆ له ژێــر چار شــــێوی ره‌ش دایه
هه‌ناســـــــــــــه‌م لا ده‌دا چارشـــێوو ڕووبه‌ندی ڕه‌شــــــــــت ئاخر
هه‌ور هه‌رچه‌ند که پڕ بێ کوا حه‌ریفــی قـــــــــودره‌تی بایه
له ژێــر ســــــــــــــایه‌ی برۆکه‌ت حوکم ڕانـــــی دکــا چــــاوت
له ســـــــــــایه‌ی دووخی شومشێره که حاکم حوکمی ئیــــجـرایه
له ســـــــه‌ر به‌فرێ به کار نایه وه‌کو بیســـــتوومه داوی ڕه‌ش
له ســـــه‌ر کوڵمه‌ت ئه‌دی بۆ دڵگره ئه‌و بســـــــــــکه تاتایه؟
هونه‌ر ناتوانێ جوانی تۆ به هیچ شــــــــــــێوێکی بنــــــــوێنێ
له مه‌ڕمه‌ر چــۆن ده‌تاشـــــــرێ هه‌یکه‌لی ئـه‌م به‌ژن و بــالایه
به ڕێشی بۆزه‌وه ســـــــــــــوجده ده‌بـــه‌م من بۆ جـــــــــه‌ماڵی تۆ
ئه‌دی بۆچی ده‌یانگــوت دار که پیـــر بـــــوو تـــــازه دانـــایه
بــــزه‌ت نایێته ســــــــه‌ر لیو و به‌زه‌ت نـــــــایێ به حاڵم دا
ئه‌گه‌ر چی زۆر له مێژ ســـــــاڵه له دووت ده‌خشێم وه‌کو ســایه
ده‌زانی بۆچی من هێنده په‌رێشــــــــــــــــــــــــان و خه‌فه‌تبارم
له بازاڕی ژیان غــــــــــــــــه‌یری هونـــــــــه‌ر نیمه چه ســـه‌رمایه
به توو توش تووشی بۆ ده‌هــــــــــــــــــاتم من کـه زانــــــــــیابام
خه‌فه‌ت، مه‌ینه‌ت، که‌ســـه‌ر، حه‌سره‌ت به‌شی ئینســـــانی زانایه
له گه‌ل چاره ڕه‌شی و دووره به‌شی و نه‌گبه‌ت ده‌بێ هــــه‌ڵکه‌م
له مێــــــــژه چــــــاره‌نوسی شــــــــــاعیرانی کـورد هــــــه‌ر وایه
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکی مامۆستا هێمن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له دڵماندا ده‌ژین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
