
که هۆزانی شاعیرانی کلاسیکی ده‌خوێنمه‌وه، پێم وایه له جیهانێکی تردا ده‌ژیم، به تایبه‌ت ئه‌وان هۆزانانه‌ی که به ته‌واوی و زۆربه چاکی تێ‌یان ده‌گه‌م و به هه‌موو هه‌ست وبیرێکه‌وه ده‌چمه ناو ئه‌و هه‌موو مانا‌و جوانیانه‌ی که کار له ناو دڵ و ده‌رونمه‌وه ده‌که‌ن و سیمای ئه‌و هۆزانوانه مه‌زنه‌م به ته‌واوی دێته‌وه به‌رچاوان که له ڕۆژگاران و سه‌رده‌می خۆیانداچۆن بیریان له ژاینێکی به‌خته‌وه‌رانه‌و سه‌ربه‌رزانه‌و مه‌ردانه‌کردۆته‌وه‌و هۆزانی گه‌واروو جوان و له‌بارو پڕ له وه‌زن وقافییه‌ان نوسیوه و هه‌ریه‌که به شیوه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه ئاوا له بار‌و ره‌ند وشیرین خامه ره‌نگینه‌که‌ی خۆیان به‌کار بردووه‌و ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌م و نوسینی هۆزانی به پێزو پوخت و و پڕ له مانا‌و ئه‌وین و خۆشه‌ویستی ئاوات و ئاره‌زوه‌کانی خۆیان نوسیوه، هه‌ر ئه‌م هه‌سته بڵندو پڕ له خۆشه‌ویسته‌یه‌ی ئه‌وان هۆزانوانانه‌یه که هانیان داوم به شیوه‌یه‌کی زه‌نجیره‌وه، به‌ره‌به‌ره هۆزانه‌کانی شاعیرانی کلاسیکی وه‌ک ده‌ڵین که هه‌ر باغێ گولێ نچنم و پێشکه‌ش خوێنه‌رانی ئازیزی بکه‌م، ئه‌مه‌ش بۆ بیره‌وه‌ری ئه‌وان زاتانه، که یادیان بکه‌ینه‌وه، مرۆڤ که ده‌که‌وێته خه‌یالاته‌وه و سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت به‌ره‌و ئه‌و رۆژگارانه‌ی ژیانی ئه‌وان گه‌وره مه‌ردانه‌وه، من هه‌رگیز له خوێنده‌نه‌وه‌ی هۆزانی کلاسیکی تێر نابم و که دیوانێکی شاعیره مه‌زنه‌کانی کلاسیکی ده‌خوێنمه‌وه، هه‌رگیز ده‌ستم له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره پڕ له نرخ و ته‌ژی له هۆزانی هه‌میشه زیندووی ئه‌وان شاعیرانه‌وه، شڵ نابێت و هه‌ر حه‌ز ده‌که‌م دیوانه‌که ته‌واو بکه‌م و گه‌لێ جاران ئه‌وان هۆزانانه‌ی که کار له هه‌ست و ده‌روونی من ده‌که‌ن و به ته‌وای له مانا‌و بۆچونه‌کانی هۆزانوانی نه‌مر ده‌گه‌م، ئه‌وا چه‌ند جارێک دوپاتیان ده‌که‌مه‌وه‌و ده‌یان خوێنمه‌وه و هه‌ر جاره‌ش تام و چیژێکی تایبه‌ت وزیاتریان لێ وه‌رده‌گرم، خۆ خوێندنه‌وه‌ی هۆزان هه‌ر ئه‌وه نیه که مرۆ وه‌ک توتی بیان خوێنیته‌وه و هه‌روا به سه‌ریان دابروات، مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر دیگوت:چه‌ند شیرینه کاتێ که مرۆ شیعرێک ده‌خوێنیته‌وه و به ته‌واوی مانای هۆزانه‌که تیده‌گات و له ناو هه‌ست و ده‌روونیدا کارده‌کات، دیفه‌رموو هۆزانیش ئه‌وکات نرخی تایبه‌ت به خۆیه‌وه هه‌یه، که خوێنه‌ر تێی بگات. به‌ڵێ زۆر راسته. ئه‌مجاره له گه‌ل مامۆستا‌ی مه‌زن و فه‌یله‌سوف و زانا‌و نیشتمانپه‌روه‌ری کورد مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر له گه‌ل خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دوو پارچه هۆزانه‌وه ده‌به‌ینه سه‌ر و گیانی نه‌مری ئه‌و هێژایه شاد ده‌که‌ین و سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازشمان بۆ مامۆستا هه‌ژار داده‌نه‌وێنین و هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکی ئه‌و زاته ده‌نێرین.
هه‌ركوردم هه‌ژار
به ده‌ربه‌ده‌ری یان له مـاڵی خۆم
له خاكی عه‌ره‌ب له ئێران و ڕۆم
كۆك وپۆشته‌بم ڕووت وڕه‌جاڵ بم
كۆشكم ده‌قات بێ وێرانه ماڵ بم
ئازاد‌و ڕزگاربم شادان و خـه‌ندان
یان زه‌نجیــرله‌مل‌له‌سوچی زیندان
ساغبم، جحێلبم، بگرم گوێ‌سـوانان
یان زار و نزار له نه‌خۆشــــخانان
دانیشم له سه‌ر ته‌ختی خونكـاری
یـان له كۆڵانان بكـه‌م هــــــه‌ژاری
كوردم و له ڕێی خاكی كوردستان
سه‌رله‌پێناوم گیان له‌سه‌رده‌ستان
به كوردی ده‌ژیم به‌كـوردی ده‌مرم
به كـوردی ده‌ده‌م وه‌رامی قــه‌برم
به‌كوردی دیسـان زیندوو ده‌بمه‌وه
له‌ودونیاش‌بۆكوردتێهه‌لده‌چــمه‌وه
دیسان له گه‌ل ئه‌م هۆزانه‌ی نه‌مر مامۆستا هه‌ژاردا به یه‌که‌وه ده‌به‌ینه سه‌رو گیانی پاکی ئه‌و زاته به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م شیعره‌ش شادتر ده‌که‌ین، که دفه‌رموێت و ده‌لیت:
كوردم هه‌ژار
برا زۆر سه‌یره زوو نه‌مناسی
من هـــــــه‌ر زۆر له زوو كوردم
كه‌تۆ‌پێج شه‌ش كه‌ڕه‌ت گۆڕای
من بێ ســــــــێ وو دوو كـوردم
له ته‌كیـه بـــــوویه جێــــــــگر
ڕێگر ومێگـرله بن به‌رمــــــاڵ
ئه‌من له‌وســـاوه جێ و بــانم
له بانی بێشــــكه بوو كـوردم
عه‌جــــه‌م بـووی بوویه تورك
بوویه‌عاره‌ب ئیسته‌سه‌رشـێواو
ئه‌مـن بێ گێــــــــــــلمه گێلم و
كه‌شمه‌كه‌ش بێ‌چاشن وكوردم
ســـــــــپێ بووی بوویه شـین و
بوویه‌سـوورو ئیسته‌ڕوو‌زه‌ردی
ئه‌من یــــــــــه‌ك ڕه‌نگ و ڕوو
وه‌ك یاوی خاوه‌ن‌ئابڕو‌كوردم
كه‌تـۆ بۆمز، له ناو مزگه‌وتی
كوردســــــــــــتانه ڕووگه‌ی من
كه‌تۆده‌روێشی‌زه‌رگ و مه‌رگی
من بێ هــای و هـــوو كـوردم
كه تۆپه‌ل بۆ هه‌موو جێیه‌ك
ئه‌كێشی و بێ ڕه‌گ و پنــجی
ئه‌من گه‌ر په‌لپه‌لیشــــم كه‌ن
له سه‌ر یه‌ك ڕێگه‌م وكــوردم
دلت بۆ پـــــاره، پـاره بیــر
له لیره گـیــــره ده‌م بــۆ ده‌م
ســــــــــــــــه‌راپا، ڕه‌گ به‌ڕه‌گ
ئێسقان‌به‌ئێسقان‌موبه‌موكوردم
كه تــۆ ده‌رپێــت فــــــــڕێدا و
چاكه‌تی چاكت ده‌به‌رخۆ كرد
ئه‌من شه‌رمم به خۆ‌و شـاییم
به خـۆمه جـل شـــڕ و كوردم
كه تۆ گـیــــــــــرفــــــــان بڕی
من هــه‌ر هــــــــــــــه‌ژار مـاوم
كه تۆ خۆت دا به خـــواردن
من‌له‌گه‌ل‌گال و به‌ڕو كـوردم
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
