چه‌ندساڵێک پێش، شه‌هید (شوانه‌ی قادری) یان به‌شه‌قامه‌کانی شاری (مه‌هاباد) تدا ڕاکێشا‌و به‌به‌رچاوی نه‌ته‌وه‌یه‌کی که‌مته‌رخه‌م
ی فره‌حیزبی بێکه‌ڵکه‌وه سووکایه‌تیان به‌جه‌سته‌ی پیرۆزی کردوو به‌ناشیرینترین شێوه جاڕی مه‌رگی هه‌رکه‌سێکیاندا داوای ئازادی و مافی ڕه‌وای گه‌له‌که‌ی خۆی بکات.
دوێنێ شه‌هید (ئیحسانی فه‌تاحی) یان له‌زیندانه‌کانی شاری (سنه) دا له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌و ئازارێکی زۆردا داڕزان و بێشه‌رمانه له‌سێداره‌یانداو زه‌نگی مه‌رگی جه‌ونانی کوردیان به‌گوێی کورد‌و کوردوستانی گه‌وره‌داداو یاسا‌و ڕێسای مرۆڤایه‌تیشیان خسته ژێر پێیانه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌هیدی زیندوو خانمی (زه‌ینه‌بی جه‌لالیان) به‌مه‌رگی خۆی ئه‌یه‌وێت چراکان داگیرسێنێت و چاوه‌ڕوانی په‌تی سێداره‌ی جه‌مهوری ئیسلامی ئێرانه که‌تا بنهه‌نگڵی له‌خوێناوی جه‌وانانی کوردایه، ئه‌م خانمه جه‌وانمه‌رده‌ی کورد ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوی گروپه‌سیاسیه‌کانی کورد ده‌ڵێت که‌مته‌رخه‌می و پارچه‌پارچه‌بوون و دووری ئێوه‌یه که‌جه‌هاله‌ت ده‌ستی ره‌شی له‌بینه‌قاقای ئێمه‌گیرکردوه‌و قه‌ستی سه‌ری هه‌موو کوردیش ده‌کات.
ئه‌مخانمه به‌رووی هه‌موو گێله‌پیاوانی ئیسلامدا ده‌نه‌ڕێنێت که‌بزانن کوردنه‌ته‌وه‌یه‌که پێشترله‌وان خودای تاکی ناسیوه‌و ده‌زانێت هۆکاری ئه‌م جه‌نگه نابه‌رابه‌ره چییه، به‌رووی هه‌موو (ئێران) یشدا هاوارده‌کات نه‌وه‌کانتان مه‌که‌نه جه‌للادی نه‌ته‌وه‌یه‌ک نایه‌وێت دوژمنایه‌تیتان بکات.
هه‌روه‌هاده‌ڵێت نیشتمانفرۆشان و له‌خشته‌چووه‌کانی کورد جه‌للادی ئێمه‌ن و درک به‌داگیرکاران و دوژمنانی نیشتمانه‌که‌یان ناکه‌ن که‌خه‌ریکن شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تییان لێده‌ستێنن و له‌ماڵه‌که‌ی خۆیاندا (که‌سیف) چاوشۆڕوملکه‌چییان ده‌که‌ن.
له‌رووی هه‌موودنیاشدا به‌خوێنی خۆی مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ی و جه‌وانانی ئه‌مڕۆی ئه‌نوسێته‌وه که‌ئه‌وترس و به‌ڵێنه بێسه‌روبه‌رانه‌ی دوژمنان تێکشده‌شکێنێ که‌به‌ها ــ پیرۆزه‌کانی باوانیان ژێرپێ ده‌خات، ئه‌وش ده‌سه‌لمێنێت که‌کوردان ئه‌و قۆناغانه‌یان بڕیوه سست و که‌نه‌فت چاوه‌روانی مه‌رگ و له‌سێداره‌بن.
ئه‌و تاوانانه‌شی به‌سته‌وه به‌ئه‌ستۆی داگیرکارو نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی دنیاوه‌و به‌رپرسیاری کردن له‌مه‌رگی خۆی و هاوڕێکانی.
به‌ڵێ ئه‌مخانمه شه‌ده‌لاره ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوانی په‌تی چه‌وری سێداره‌یه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دنیاش ئاگاداره، واته به‌شێک له‌و تاوانه‌ی جه‌مهوری ئیسلام ئێران ده‌که‌وێته‌سه‌رشانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و کۆمه‌ڵه‌خێرخوازه‌کان و سه‌دان و هه‌زاران گروپی دژه‌تیرۆر که‌چاوداده‌خه‌ن له‌ئاست جینۆساییدو کوشت و بڕی جه‌وانانی کوردا
منیش وه‌ک تاکێکی کورد ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی ئه‌مخانمه نه‌ترسه‌و به‌توندی رژێمی جه‌مهوری تاوان و خوێن تۆمه‌تبارده‌که‌م، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان تاوانبارده‌که‌م که‌له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی 40، 000، 000 چل ملوێن که‌سی ناپرسێته‌وه‌و به‌به‌رچاوانیانه‌وه هه‌موو رۆژێک په‌تی سێداره گه‌ردنی رۆڵه‌کانیان ماچ ده‌کات، گلله‌ییش له هه‌موو مرۆڤ دۆسته‌کانی سه‌رگۆیی زه‌وی ده‌که‌م که‌وه‌ک پێویست داکۆکی له‌مافی نه‌ته‌وه‌که‌مان ناکه‌ن و له‌رووی جه‌للاده‌کانی کوردا بێده‌گ ڕاوه‌ستاون.
خاڵه‌حه‌مه7/12/2009 /دانمارک/ڤالبی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
