هیواخوازم ئه‌وه‌نده‌ی دیوه ئه‌رێنییه‌كه‌ی دكتۆره به‌لقیس وه‌رده‌گرین و له نووسینه‌كاندا ده‌یانخه‌ینه به‌ر ئاماژه‌وه و ئه‌ویش پێیان شاناز ده‌بێت و قبووڵیان ده‌كات، له‌گه‌ڵیدا ئاماژه‌دان به‌خاڵه لاوازه‌كانیش به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و به‌سینه‌یه‌كی فراوانه‌وه قبووڵیان بكات، بێگومان له ئاكامدا تاكه مه‌به‌ست ڕاچڵه‌كاندنیه‌تی به‌رامبه‌ر به‌خاڵه نه‌رێنییه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وتیه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌تواردا. به‌لقیس له هونه‌ری كوردیدا كه‌سێكه و ده‌یه‌وێ له دوو كه‌سایه‌تیدا خۆی به‌رجه‌سته بكات، كه‌سایه‌تییه تۆكمه‌كه ده‌كه‌وێته به‌ر "ژیان ئه‌حمه‌د" كه له كۆتایی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا خۆی به‌ئێمه و هونه‌ری گۆرانیی كوردی ناساند، به‌ڵام ئه‌و له ئێستادا ده‌یه‌وێت هه‌مان كاره‌كته‌ری هونه‌ریی ژیان ئه‌حمه‌د له به‌لقیسدا به‌رجه‌سته بكاته‌وه كه به‌دیدی من ئه‌مه‌یان ئه‌سته‌مه و پێموایه هه‌وڵێكی نه‌زۆك ده‌بێت، دیاره هۆكاره‌كه‌شی له‌لایه‌كه‌وه بۆ به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌و بواره هونه‌رییه و سه‌ره‌ولێژبوونی توانا ده‌نگییه‌كه‌یه‌تی. ڕه‌نگه ناوی ژیان ئه‌حمه‌د به‌نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نامۆ بێت و نه‌كه‌وتبێته به‌ر بایه‌خه‌وه، به‌ڵام ئێمه‌مانان ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و ناو و كه‌سایه‌تییه‌دا ژیاین، بۆیه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و كه‌سایه‌تییه بۆ ئێمه ئه‌سته‌م نابێت، به‌تایبه‌تیش كه ده‌بینین به‌لقیس له ئێستادا ده‌یه‌وێ به‌هه‌مان هه‌ناسه‌ی ژیان ئه‌حمه‌دی ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاكان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هونه‌ری گۆرانیدا بكات، ئاسان و به‌زه‌قی خاڵه لاوازه‌كانی ده‌بینین.. ژیان له سه‌رده‌مێكدا هه‌نگاوه‌كانی ده‌هاوێژت، به‌ڕاست بۆ ئه‌وكات و كچه كوردێك گۆرانی بگوتایه جۆرێك له پێشمه‌رگایه‌تی بوو، پێشمه‌رگایه‌تی به‌و واتایه‌ی زۆر له ئێستا پتر بوێریی ده‌ویست، به‌ڵام بۆ كه‌سایه‌تیی ژیان ئه‌حمه‌د سه‌ركه‌وتنه‌كانی ته‌نیا له بوێرییه‌كه‌یدا به‌رجه‌سته نه‌بوو، بگره ئه‌و توانایه‌كی ده‌نگیی ساز و ناوازه‌ی هه‌بوو كه له گۆرانیی كوردیدا ئه‌وپه‌ڕی پێویستیی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی بووه، له‌و ده‌مه‌دا ژیان كارگه‌لێكی هونه‌ریی به‌رزی له‌گه‌ڵ شارایه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وكات پێشكه‌ش كردین كه بوونه بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌مڕۆی هونه‌ره‌كه‌مان، ئه‌وده‌م له‌نێو خانمانی گۆرانیبێژ له ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی به‌غدادا ئه‌وه‌ی ده‌مانبینین دیارترینیان "ژیان ئه‌حمه‌د و گوڵبه‌هار" بوون، بۆیه له‌و ده‌مه‌دا توانییان سه‌روه‌رییه‌كی فره بۆ مێژووی خۆیان تۆمار بكه‌ن، كه‌واته ژیان ئه‌حمه‌د له گۆرانیی كوردیدا به‌یه‌ك له‌و كه‌سایه‌تییانه دێته ژماردن كه تا ئه‌به‌د كورد و بواره هونه‌رییه‌كه‌ش بیخاته به‌ر شانازییه‌وه، گۆرانییه‌كانی "وه‌ره با بڕۆین" و "وه‌ره وه‌ره گیانی شیرینم" و ئه‌وانی تریشی له گۆرانییه نه‌مره‌كانین، هاوكات ئه‌و له كه‌سه نزیكه‌كانی هونه‌رمه‌نده باڵاكانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه وه‌ك "عه‌لی مه‌ردان و جه‌مال جه‌لال و شه‌ماڵ سائیب و محه‌مه‌د قه‌دری و عادل جه‌عفه‌ر و فوئاد ئه‌حمه‌د و عه‌لی عه‌زیز و حه‌سه‌نی جزیری و.. و.. و.. " زۆری تر، چ گومانم له‌وه‌ش نییه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌یانه‌وه به‌جودا سوودمه‌ند بووه و هاوكاری كراوه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئێستا به‌لقیس تا چه‌ند ده‌توانێ كه‌سایه‌تیی ژیان ئه‌حمه‌د به‌هه‌مان جوانی و پیرۆزیی خۆی له‌نێو سه‌روه‌رییه‌كانیدا بهێڵێته‌وه؟!. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین و نیگه‌رانمان ده‌كات، مامه‌ڵه‌ی به‌لقیسه به‌هه‌ناسه‌ی ژیان ئه‌حمه‌د، به‌لقیس نایه‌وێ، یان ناتوانێ دان به‌وه‌دا بنێت كه سه‌رده‌می تواناكانی ژیان ئه‌حمه‌د به‌سه‌ر چووه و ئه‌و له ئێستادا پتر پێویستیی به‌پاراستنی ئه‌و سه‌روه‌رییه‌یه نه‌ك لاساییكردنه‌وه‌ی هه‌مان كاره‌كته‌ر، چونكه نه ده‌نگی به‌لقیس هه‌مان ده‌نگی ژیانه و نه ته‌مه‌ن ڕێگه ده‌دات ببێته‌وه به‌ژیان ئه‌حمه‌ده‌كه‌ی جاران، ئه‌مه كه‌توارێكه ئه‌گه‌ر به‌لقیس دانی پێدا نه‌نێت، چ گومانم نییه له‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سووڕێته‌وه و ناتوانێ هه‌نگاوی فره‌تر هه‌ڵێنێ، بگره سه‌روه‌رییه‌كانی ژیان ئه‌حمه‌دیش پێشێل ده‌كات.. ئێمه ئه‌مه‌مان زۆر ئاشكرا له‌و به‌رنامه‌یه‌دا بینی كه ته‌له‌ڤزیۆنی "قه‌ڵات" له هه‌ولێر له 17/11/2009دا وه‌شاندی، ئه‌و به‌رنامه‌یه تایبه‌ت بوو به‌ئاهه‌نگێكی گۆرانیی "میره و لۆكه و ده‌شنێ"، به‌لقیسیش له‌وێدا به‌گۆرانی به‌شدار بوو، من لێره‌دا چ كارم به‌وه نییه هونه‌رمه‌نده‌كانی تر له چ ئاستێكدا ئاهه‌نگه‌كه‌یان به‌كۆتا هێنا، چونكه ڕاستیتان ده‌وێ هه‌ریه‌كه‌یان به‌كۆمه‌ڵێك خه‌وش و كه‌موكورتییه‌وه خۆیان نوواند كه ئه‌مه‌یان جێی باسی ئێستای من نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كه‌ی پتر كرد، له ڕێكلامی به‌رنامه‌كه‌دا چه‌ندان جار كۆپله گۆرانییه‌كه‌ی به‌لقیس "وه‌ره با بڕۆین" دوباره ده‌كرایه‌وه و له‌وێدا به‌لقیس به‌دنیایه‌ك ناشاز و خه‌وشه‌وه ده‌یویست لاسایی ژیان ئه‌حمه‌د بكاته‌وه، به‌لامه‌وه سه‌یره به‌لقیس هه‌ست به‌وه نه‌كات كه له ئێستادا ناتوانێ ژیان ئه‌حمه‌دمان پێبگه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر گوێچكه‌ی مۆسیقاییشی ئه‌وه‌نده سست و نه‌خۆش بووه، ئه‌دی چ كاره‌ساتێكه له به‌رنامه‌كاندا ده‌نگی به‌هره‌وه‌ران هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و به‌چاره‌نووسێكی نادیاریان ده‌سپێرێت؟. بێگومان ئه‌م هه‌ویره ئاوكێشه و منیش مه‌به‌ستم نییه پتری له‌سه‌ر بوه‌ستم، به‌ڵام به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی دكتۆره به‌لقیس به‌ئه‌رك ده‌بینم و ده‌هێنێ له‌بری موجامه‌له‌ی بێتام و مانا، له‌ته‌كیدا ڕاستبێژ بین و كه‌تواره‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشان بده‌ین نه‌ك ده‌ستخۆشییه‌كی ڕووخێنه‌رانه، بۆیه من ده‌ڵێم پێویسته به‌لقیس بزانێ كه له‌م ته‌مه‌نه‌ی ئێستا و به‌م توانا ده‌نگییه‌ی له ئێستادا ده‌ره‌قه‌تی دێت، گۆرانییه‌كانی بڵێت باشتره، نه‌ك پاڵه‌په‌ستۆ خستنه سه‌ر خود بۆ ئه‌وه‌ی ژیان ئه‌حمه‌دمان پێبناسێنێته‌وه، ژیان ئه‌ركی خۆی به‌جێهێنا و ڕۆڵی كاریگه‌ری بینی، ده‌مێنێته‌وه به‌لقیس تا چه‌ند ده‌توانێ له جیاتی "ئه‌م كۆڵان ئه‌و كۆڵانه" گۆرانییه‌كمان بۆ بێژێ كه له‌گه‌ڵ ده‌نگ و ته‌مه‌نه‌كه‌ی ئێستایدا بگونجێت، نه‌ك به‌هه‌ناسه‌ی ژیان ئه‌حمه‌دی جاران و ده‌شنێ و لۆكه‌ی ئێستا نواندنكاریمان بۆ بكات!. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
