کاکه‌م پێی ووتم. ... قومری صالح زاده
خێرا هات‌و ده‌رگاکه‌ی لێکردمه‌وه‌و... ..
پێی وتم: ئه‌وه له کوێیت کچێ، بۆ نایته ده‌ره‌وه؟
منیش وتم: بۆ چی ڕووی داوه؟
وتی: ئه‌ی گوێت له‌و قیژه‌و هه‌رایه نییه؟
منیش وتم: نه به‌خوا له کوێوه ئاگام لێ بێت، کاتێك که نه‌توانم ده‌ره‌وه ببینم؟
وتی: ئاخه‌ر ئه‌گه‌ر ده‌ره‌وه ببینیت‌وه‌ك ئه‌و کچه‌ت به‌سه‌ردێت که ئێستا له خوێنی خۆی گه‌وزیوه.
منیش موچرکه‌یه‌ك به‌له‌شمدا هات‌و ترسام. نه‌مزانی چیم بیست؟ کێیا
ن دیسان کوشت، کێ بووه قوربانی دوو فیشه‌ك؟... ..
دیتم یه‌کێك بوو له‌و ده‌سته خوشکانه‌ی که زۆر جاران گۆزه‌مان هه‌ڵده‌گرت‌و به‌ره‌و کانی رێده‌که‌وتین. بۆیه زۆر دڵته‌نگ‌و چاوپڕ له فرمێسك، هاوارم له قورگم قه‌تیس مابوو. نه‌مده‌زانی چۆن ئه‌و هاواره‌م بکه‌مه ده‌ره‌وه‌و پڕ له هاواری ئه‌و کچه جوانه‌ی که بووه قوربانی دوو فیشه‌کی بنه‌ماڵه‌ی‌و شه‌ره‌ف.
کاتێك که چوومه پێش هه‌موو ئه‌و ئاخ‌و ئۆفانه‌ی دڵی ده‌هاتنه به‌رگوێم‌و گیانمی داهه‌زراندبوو، هه‌موو ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌یم ده‌هاته‌وه به‌رچاو، که پێی ده‌ووتم، توخوا ئێمه تاوانمان چییه، که نه‌توانین ئه‌و ئه‌ڤینه‌ی له دڵماندایه ده‌ریببڕین بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی که خۆشمان بوێت؟ بۆ ده‌بێت تاوان بێت که بتوانین ئه‌وکه‌سه ده‌ستنیشان بکه‌ین که ببێت به هاوبه‌شی ژیانمان؟ زۆر قسه‌و باسی دیکه که له‌نێوانی من‌و ئه‌ودا باس کرابوو. به‌ڵام به‌داخه‌وه، که ئه‌و خه‌ڵتانی خوێن کرا. ئه‌و دڵه پڕ له ئومێد‌و ئاواته‌ی چووه دنیای بیر چوونه‌وه‌و کۆمه‌ڵگه‌ی پڕ له فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتوو و پیاوسالار به نه‌فره‌تی ده‌کرد. پێیان ده‌ووت: با بڕوات ئه‌و بێشه‌ره‌ف بوو. سه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شۆڕکرد، ئه‌و ره‌وشتی باش نه‌بوو، خۆشی به کوشتداو سه‌ری که‌سوکاریشی کرد به قوڕاو سوک‌و رسوای ناو کۆمه‌لگه‌ی کردین، به‌ڵام باشبوو به مردنی ئه‌و شه‌ره‌فی ئیمه کڕدرایه‌وه‌و ئێستا خاوه‌ن شه‌ره‌فی خۆمانین.
هه‌ر له‌و بیرکردنه‌وه دابووم کاکم هاواری کرد به سه‌رمداو وتی: جوان بیبینه، ئه‌گه‌ر ئاقڵ نه‌بیت ئه‌وا چاره‌نوسی تۆش به‌و شێوه‌یه ده‌بێت، بیبینه بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌و و په‌ندی لێ وه‌ربگریت.
من نه‌مده‌توانی قسه بکه‌م، زمانم گۆی نه‌ده‌کرد. مێشکم وه‌ستابوو، بۆیه هه‌ر واقوڕما بووم. پاش که‌مێک، کاکم په‌لکێشی کردم بۆ ژوور.
کاتێك وه هۆش خۆم هاتمه‌وه له حه‌وشه‌ی ماڵه‌که خۆمم دیته‌وه، کاکم له ته‌نیشتم دانیشتبوو.
کاکم پێی ووتم: بڕۆ چایه‌کم بۆ بهێنه، تاوه‌كو برۆم بۆ کار. منیش چووم چاکه‌ی بۆ بێنم، به‌ڵام قاچم وه دووم نه‌ده‌هات. به‌هه‌ر جۆرێك بوو په‌ستانم خسته سه‌ر خۆم‌و رۆشتم.
فه‌رموو کاکه ئه‌وه چاکه‌یه بیخۆره‌وه.
ئه‌و رۆشت، هێشتا ده‌نگه ده‌نگ له ده‌ره‌وه ده‌هات‌و باسی مه‌رگی ئه‌ویان ده‌کرد. یه‌ک ده‌یوت ده‌ك ده‌ستیان خۆش بێت خۆ ئابڕووی لێ هه‌ڵگیرابوو. یه‌کی دیکه ده‌یووت، ئه‌و براو باوکه‌ی سه‌ر شۆری دنیا‌و قیامه‌ت کرد... ... ..
منیش زۆرم بۆ هاتبوو، به‌ڵام ئاخ که زمانم گۆی نه‌ده‌کرد.
پاش که‌مێکی دیتم ئه‌و که‌سه‌ی که خۆشم ده‌وێت به لای ئاپۆڕه‌که‌دا تێپه‌ڕی‌و به به‌رده‌می مندا گوزه‌ری کرد. به لای چاوی چه‌پ، چاوێکی لێکردم، که پڕبوو له ئه‌ڤین‌و خۆشه‌ویستی، به‌ڵام ترسێکی زۆر به سه‌رو چاوم نیشتبوو، ناچاربووم دان به‌جه‌رگی خۆمدا بنێم و بانگی بکه‌م بڵیم: ده‌بینی؟؟؟؟
چۆن له پێناوی ئه‌و خۆشه‌ویستیه پاکه، چۆن بوه قوربانی دوو فیشه‌ك؟ من ده‌ترسم چاره‌نوسی منیش هه‌ر وه‌ک ئه‌و بێت! له‌وه‌ی که پێت نه‌گه‌م‌و له‌وه‌ی که بشمکوژن. له‌و کاته‌دابوو که قسه‌م له گه‌ڵی ده‌کرد، له پڕێکدا کاکم هات‌و بینیمی، خێرا ده‌مانچه‌که‌ی ده‌رهێناو دوو فیشه‌کی پێوه نام.
منیش له پڕێکا داچڵه‌کیم‌و هاوارم لێ هه‌ستا. که دیتم ئه‌مه خه‌وه من ده‌یبینم، له‌و هاواره‌دا بووم کاکم هاته ژوور.
وتی: ئه‌وه چی بوو خوشکه جوانه‌که‌م؟ بۆ واتکرد دوور با ناره‌حه‌تیت؟
منیش وتم: نا کاکه گیان خه‌وم دیت زۆر ترسام. کاکم وتی: خوشکی جوانم به‌یانی خه‌به‌رت نابێته‌وه، ده‌بێت خۆت ئاماده بکه‌یت به‌ره‌و قوتابخانه هه‌ر ئه‌م ساڵت ماوه. به‌شکوو پێبگه‌یت‌و ئه‌و کۆت‌و زنجیره ببڕیت، که کۆمه‌ڵگه‌و فه‌رهه‌نگ له ده‌ستی تۆ‌و هاوبیرانی تۆی کردووه.
کاتێك که گوێم له قسه‌کانی کاکم بوو له دڵی خۆمدا ووتم: ئۆخه‌یش ئه‌وه یه‌ک له چلان، که دان ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێکی کۆمه‌ڵگه له دیل‌و ئه‌سیری فه‌رهه‌نگ ئازاد بکه‌ن.
07/12/2009
سێشه‌ممه
قومری صالح زاده
دانمارك
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
