
ڕۆژی 1-12-2009 له پاریس پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، کۆڕێك بۆ مونته‌زه‌ر زه‌یدی، ئه‌و ڕۆژنامه نووسه‌ی که له به‌غداد پێڵاوه‌که‌ی گرته جۆرج بوش ی سه‌رۆکی پێشوی ئامریکا، به‌سترا.
شایه‌نی وتنه مونته‌زه‌ر به‌وه ناسراوه که نزیکه له به‌عسییه‌کانه‌وه و له لایه‌ن ئه‌وان و شۆفێنسته عه‌ره‌به‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتیوانی ده‌کرێت.
له کاتی کۆڕه‌که‌دا ڕۆژنامه‌نووسێك به‌هه‌مان شێوه هه‌ڵسا و پێڵاوه‌کانی گرته مونته‌زه‌ر، وه‌ك کورد ده‌ڵێت له‌ناو کۆڕه‌که‌دا پۆرتی شکاند و تێی گه‌یاند کاری ڕۆژنامه‌گه‌رێتی پێڵاوهاویشتن نییه.
بۆ کرته‌یه‌ک له فیلمی کۆڕه‌که ته‌ماشای ئه‌م ڤیدۆیه بکه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
