کاتێ که مرۆڤ هۆزانی شاعیرانی کلاسیکی ده‌خوێنێته‌وه، به لای منه‌وه تام و چیژێکی
زیاتر له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وان هۆزانانه وه‌ر ده‌گرێت و به ڕاستی تام و بۆیه‌کی تر وتایبه‌ت به خۆیان و شادتریان تیادا وه‌دی ده‌کرێت و، هه‌ر حه‌زده‌که‌ی بۆ چه‌ند جارێک که ئه‌وان هۆزانه کلاسیکیانه چه‌ند پات بکه‌یته‌وه و، چاتریش تێ‌یان ده‌گه‌یت، دیاره که هۆزانی کلاسیکی له باره‌ی وه‌زن و قافیه‌وه‌ش زۆر ڕیکترو له‌بار ترن، ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه نیه که هۆزانی نوو و تازه‌کان به‌بێ وه‌زن و قافیه‌ی خۆیانه‌وه بن، ئه‌وانیش واته شیعری نوێش تام و چیژی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به‌لای منه‌وه وه‌کو تام و چیژی شیعره‌کانی کلاسیکی نین، که مرۆ چاکتریش ده‌توانێت به ڕه‌وانی له به‌ریان بکات، جا هه‌ر جاره هۆزانێکی کلاسیکی لێردا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه و هه‌زاران سلاو له گیانی پاکی هه‌موو هۆزانوانانی کلاسیکی و هه‌موو شاعیرانی کورد زمان. ئه‌مجاره له گه‌ل ئه‌م هۆزانه‌ی شاعیری ناوداری کورد ده‌شتی واته مه‌لاخدری نانه‌که‌لی نه‌مر چه‌ند ده‌مێک ده‌به‌ینه سه‌ر و ده‌یخوێنینه‌وه که ده‌ڵێت: ئه‌م نوسینه‌ش پیسکه‌سه به هه‌موو ئه‌وانه‌ی که شیعریان خۆش ده‌وێت.
یاری عه‌له‌مداره‌كه‌م. ده‌شتی
یــاری عه‌له‌مداره‌كه‌م هاته‌وه سـه‌رشـاره‌كه‌م
هاته‌وه ســه‌ر شـاره‌كه‌م یاری عه‌له‌مداره‌كـه‌م
لازمه ســـــــــه‌ر چـاره‌كه‌م تاكـو ڕه‌قیب دێته‌وه
تاكو یه‌قیب دێته‌وه لازمه ســــــــه‌ر چــاره‌كه‌م
زوهری زولفی یــاره‌كه‌م وه‌سله‌كه تــریـاكـه‌بێ
وه‌سله‌كه‌تریاکه‌بێ‌وه‌سلی‌زوهری‌زولفی‌یاره‌كه‌م
زیللــه‌تی شــه‌وتاره‌كــه‌م حیكمـه ته‌بۆ مه‌نتـقم
حیكمه‌ته بۆ مه‌نتقــم زیلله‌تی شـــــه‌وتاره‌كـه‌م
ئه‌ی دڵی پڕ ناره‌كـه‌م دووره نــــــه‌جـاتت بــبێ
دووره نه‌جاتت بــبێ ئه‌ی دڵی پــڕ نـــــاره‌كـه‌م
جه‌دوه‌لی پڕ كـاره‌كــه‌م تیـغی دوو ئه‌بـرۆ ده‌دا
تیغی دوو ئه‌برۆ ده‌دا جــه‌دوه‌لی پڕ كــاره‌كه‌م
خونچه‌یی گــــولنــاره‌كه‌م ناله‌یی بولبـول ده‌دا
ناله‌یی بولبـول ده‌دا خونچــــه‌یی گولنـاره‌كه‌م
قــه‌ددی ســنه‌وداره‌كه‌م ئاســـــــــكی كوردانه‌یه
ئاســـــكی كوردانه‌یه قه‌ددی ســــــــنه‌وداره‌كه‌م
قیمه‌تی ئه‌شعاره‌كه‌م حه‌یفه‌به‌ده‌شـتی نه‌ده‌ی
حه‌یفه‌به ده‌شتی نه‌ده‌ی‌قیمه‌تی ئه‌شعاره‌كه‌م
*
ئه‌م شیعره‌ی ده‌شتی وه‌ك گه‌لێ له شیعره‌كانی تر یه‌كێكه له‌و شیعرانه‌ی كه له سه‌رده‌م و ڕۆژگارانی ده‌شتی دا له ناو فه‌قێ و مه‌لاكان دا باو بوو و، به ئاوازێكی تایبه‌ت و پڕ له شادی ده‌خوێندرایه‌وه و، گه‌لێ له فه‌قێ و مه‌لایه ده‌نگ خۆشه‌كان ئه‌م شیعره‌یان له به‌ر بوو و به ده‌نگێكی پڕ له جۆشه‌وه به ئاوازی تایبه‌تی ده‌یان خوێنده‌وه، گرنگی ئه‌م هۆزانه‌ی ده‌شتی له‌مه‌ش دایه که له هه‌ر لایه‌که‌وه بیخوێنێته‌وه وه‌یان ئاوه‌ژووی بکه‌یته‌وه هه‌مان مانا‌و بۆچونی خۆی ده‌دات و له باره‌ی مانا‌و وه‌زن و قافیه‌وه‌ش هیچ گۆڕانیکی به سه‌ر دانایه‌ت. بۆ وێنه یه‌که‌م کۆپله‌ی ئه‌م هۆزانه ده‌توانین ئاوا بخوێنینه‌وه، که ئه‌مه‌ش له ته‌واوی هۆزانه‌که ده‌توانی وایان وه‌رگێڕیت.
هاته‌وه سه‌ر شاره‌که‌م یاری عـه‌له‌مداره‌که‌م
یاری عه‌له‌مداره‌که‌م هاته‌وه سه‌ر شاره‌که‌م
