ئه‌م پارچه شیعره‌ی شاعیری ئه‌مریکی هه‌نڕی ڤان دایک له ڕێ‌و ڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی دیانا سپێنسه‌ر (1ته‌موزی/1961 - 31 ئابی 1997 ) شازاده‌ی وێلز خوێندراوه .....
کات زۆر سسته بۆ ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێن،
زۆر خێرایه بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌ترسێن،
زۆر درێژه بۆ ئه‌وانه‌ی خه‌مبارن،
زۆر کورته بۆئه‌وانه‌ی دلشادن،
به‌لام کات هه‌میشه زیندووه بۆئه‌وانه‌ی دڵدارن
Time is
Too slow for those who wait,
Too swift for those who fear,
Too long for those who grieve,
Too short for those who rejoice,
But for those who love,
Time is eternity.
Henry van Dyke, read at funeral of Diana, Princess of Wales
هه‌رچه‌ند کات کاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ژیان به‌لام له‌توانادا نیه بی بینیت، بی بیسیت، ڕایبگریت
ئاسانترین پیوه‌ری کات به‌هۆی دیارده‌ی سروشته‌وه‌یه وه‌ک هه‌لاتنی خۆر‌و ئاوا
بونی که رۆژیکی ته‌واو ده‌گه‌یه‌نیت، مانگیش که به قۆناغی باریک و داسوکه‌یی تا فول خڕ ده‌بیت له‌ماوه‌ی سیی رۆژدا ناوی لێ‌نرا یه‌ک مانگ
له میسری کۆندا رۆژمێری 365 رۆژه‌یان داهینا ئه‌وان سرنجیان دابوێ له‌ماوه‌ی هه‌ر دوازده مانگدا ڕۆباری نیل هه‌ڵده‌ستێ و لافاو ده‌کات زۆر به ووردی درێژایی رۆژێک به‌سه‌ر چه‌ند که‌رتێک دابه‌ش کراوه له‌سه‌رمی بابیلیه‌کان 60 چرکه‌یان بۆ یه‌ک خوله‌ک، 60 خوله‌کیان بۆ یه‌ک کاتژمێر، 24کاتژمێریان بۆ یه‌ک ڕۆژ داناوه له‌و رۆژه‌وه خه‌لک به‌رده‌وامه له دروستکرنی ئامڕازه‌کانی ده‌مژمێر به‌ر له 5000 سال کات به سیبه‌ری خۆر له‌سه‌ر زه‌وی پیوانه ده‌کرا پاشان به‌ر له 3500 سال له سه‌ر‌ده‌مه کۆنه‌کانی میسر و بابیلیه‌کان ده‌مژمێری ئاو به‌کار هاتوه که ئاویان له گۆزه‌یه‌ک ده‌کرد تک تک ئاوی لێوه ده‌رژانه ناو گۆزه‌یه‌کی تر گۆزه‌کان نیشانه‌و خه‌ت و خیت کرابون بۆ پێوه‌ری کات.
له سالی 1656 دا زانای ئه‌لمانی کریسچیان هاگنز بۆ یه‌که‌م جار سعاتی به باندۆلی داهێنا له‌سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا کاتژمێره‌کان گۆڕان به جۆری کوارتز کریستال.
هه‌ر له‌کۆنه‌وه یه‌ک سال بریتیه له 12 مانگ، 32 هه‌فته، 365 ڕۆژ 8.760 سعات، 525، 600 خوله‌ک 31، 536000 چرکه‌یه
چه‌ند ڕۆژو کاتێکی گرینگ له مێژووی کورد دا
ڕه‌شه‌بای سلێمانی:
برایم پاشاى كوڕى ئه‌حمه‌د پاشاى كوڕى سڵێمان پاشاى بابان لەساڵی (1783) دا فەرمانڕەوایی ئیمارەتی بابانی گرتوته ئەستۆ گوندی مه‌لکه‌ندی لەساڵی(1784)دا نوژه‌ن کرد‌وته‌وه پایتەختی ئیمارەتەکەشی گواستەوە، به‌قسه‌ی حه‌مه مسته‌فای محامی ئه‌و شاره هه‌ر هه‌بوه برایم پاشا ته‌نیا مه‌لبه‌ندی ئه‌ماره‌ته‌که‌ی له قه‌لاچوالانه‌وه گواستوته‌وه، ناوه‌که‌شی گۆڕیوه بۆ سلێمانی و نامه‌یه‌کی ناردوه بۆ دۆستی خۆی سلێمان پاشای گه‌وره‌ی والی چیچانی به‌ناوبانگ که ئه‌وسا والی به‌غدا ده‌بی مزگێنی ئه‌داتی که شاره‌که‌ی ته‌واو کردوه و به ناوی ئه‌و ناودێری کردوه به‌لام هه‌ندی مێژونوس ده‌لێن به‌ناوی باوکی خۆی کردوه.
هه‌رچۆنی بیت ئێستا مه‌لبه‌ندی پارێزگای سلێمانیە، لەسەرویەوە شاخی گۆیژە و ئەزمڕ لەخواریەوە روباری تانجەرۆ و زنجیرە شاخی گڵە زەردە دەوری داوە،
ئه‌و میره له‌سالی 1796 له بۆ شه‌ڕو شۆڕ ده‌چیته ده‌وروبه‌ری شاری موسل له‌وێ کۆچی دوایی ده‌کات و له گۆره‌ستانی نه‌بی یونس به‌خاک سپێردراوه.
ئه‌مسال له یادی 225 ساله‌ی دامه‌زراندنی شار گۆڕان و گۆڕان کاریه‌کی زۆری تیا به‌دی ئه‌کرێ و جگه‌له پان و به‌رین بونی تۆنێلێک به‌درێژی به 2389 مه‌تر و پانی 8.5 مه‌تره و 70 سم شۆسته و به‌رزی 7.65م له‌شاخی ئه‌زمر کراوه‌ته‌وه ڕێگه کورت کراوه‌ته‌وه به‌ره‌و قه‌لاچوالان مه‌لبه‌ندی پێشوی ئه‌ماره‌تی بابان.
چه‌ند سالێک له‌مه‌وبه‌ر یادی به‌خێر ماموستا فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د بابان له‌یانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی به هاتو هاوارێکی زۆره‌وه به‌سه‌رخۆشی به‌ته‌له‌فۆن گله‌یی و ناڕه‌زایی خۆی بۆ که‌سێک باس ده‌کرد، پاشان به توڕه‌یی یه‌که‌وه، ووتی ئه‌م کابرایه‌ی ته‌له‌فۆنم بۆکرد نائب زابتێکی خانه‌نشینه یه‌کێکه له‌نه‌وه‌کانی برایم پاشا من هه‌رجاره‌ی ڕه‌شا با هه‌لبکات به‌ته‌له‌فۆن شه‌ڕی پێده‌فرۆشم سه‌رزنشتی ده‌که‌م پێی ده‌لێم بۆچی پاپیره گه‌وره‌که‌ی تۆ ئه‌م شوێنه‌ی هه‌لبژاردوه و کردویه‌تی به پایته‌ختی ئه‌ماره‌تی بابان نه‌ده‌بوو که‌ش و هه‌واکه‌ی ئێره‌ی ڕه‌چاو بکردایه، ئاخر مردوی مرێ ڕه‌شه‌باکه‌ی زۆر ناخۆشه!!
ئه‌وێش پێی ووتبو بڕۆ خۆت تاقی بکه‌وه سه‌ری خۆت هه‌لگره (شار) به‌جێ بێله ئه‌وسا له‌غه‌ریبی به‌حه‌سره‌ته‌وه وه‌کو مامه شێخ ڕه‌زا هه‌ر بنوزێوه:
مه‌ربوته حه‌یاتم به سوله‌یمانی و خاکی
خۆزگه‌م به‌سه‌گی قاپیه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی کاکی
کۆماری مه‌هاباد
له رۆژی 2/ کانونی دووه‌می سالی 1946 له شاری مه‌هاباد به‌سه‌رۆکایه‌تی قازی محه‌مه‌د عه‌لی میرزا قاسم (1900 -1947) دامه‌زراوه، کۆماری مه‌هاباد 11 مانگ له هه‌ل و مه‌رجێکی دژوار‌دا به‌رده‌وام بووه به‌هۆی که‌مئه‌زمون و پیلانه ده‌ره‌کی و نێوخۆیی دۆژمنه‌کانی گه‌لی کورد، قازی ناچاربوه بڕیاری خۆکوشتن بدا‌و خۆی بدا به‌ده‌ست له‌شکری په‌لامارده‌ری شای ئیران، پاشان خۆی‌و هه‌ڤاله‌کانی له رۆژی 13 /3 / 1947 له گۆڕه‌پانی چوارچرای شاری مه‌هاباد له‌سێداره دران و کۆتایی به‌ته‌مه‌نی ئه‌و کۆماره ساوایه‌ی کورد هات.
بۆ یه‌که‌م جار له‌مێژودا کوردێک ده‌بیته سه‌رکۆماری عیراق:
جه‌لال حیسامه‌ددین تاله‌بانی (له 12 / نۆڤه‌مبه‌ری 1933 له دایک بوه ...؟..)
له‌رۆژی 22 نیسانی 2006 به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانی عیراق بۆ ماوه‌ی چوار سال به‌سه‌رۆک کۆماری عیراق هه‌لبژێردرا، به‌هۆی ململانه‌و خه‌باتی درێژ خایه‌نی خۆی توانیویه‌تی بگاته ئه‌م رۆژه و له‌سه‌ره‌تای ته‌موزی 2008 یشدا به جێگری رێکخراوی سوسیال ئینته‌رناشیۆنال هه‌ڵبژێردرا ئه‌و سه‌رکرده کورده هه‌میشه توانییه‌تی به هۆی کاریزمایی شوێنی خۆی له‌ناو خه‌لک بکاته‌وه بۆ نمونه:
له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلول (له9/ئه‌یلولی سالی 1961 هه‌لگیرساوه) مانگه‌شه‌وێک له‌ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی چه‌می ڕێزانی پارێزگای که‌رکوک مام جه‌لال له‌گه‌ل په‌لێک پێشمه‌رگه‌ی جه‌ربه‌زه‌ی وه‌ک غه‌ریب سه‌عید عه‌سکه‌ری، عه‌باس جبرائیل قاله سور، به‌هرام سادق، قادر به‌رده‌سپی، حه‌مه سالح، عریف عه‌لی، ئه‌نوه‌ر جۆخین و خورشید حه‌مدی و گۆرون ده‌یانی تر، ویستیان له ڕوبارێک بپه‌ڕنه‌وه هه‌مزه جبرائیل گۆتی من بڕه‌که پێ ده‌زانم وه‌رن دوام که‌ون ئێره هه‌و نیه، به‌لام مام و پێشمه‌رگه‌کان دوای هه‌مزه نه‌که‌وتن، هه‌مزه‌ش به‌توڕه‌یی رۆیشت و له‌ولاوه فیشه‌ک وکه‌ل و په‌له‌کانی خسته ناو شه‌ڵواره‌که‌ی به‌کۆلی خۆی دادان وه‌کو به‌راز ملی پێوه‌نا له‌ڕوباره که په‌ڕیوه، زۆری نه‌برد مام خۆی‌و هه‌ڤاله‌کانی به‌ناچاری به‌ره‌و بڕه‌که‌ی هه‌مزه هاتن هه‌مزه‌ش له دووره‌وه هاواری کرد باده‌نه‌وه به‌سه‌ر کیری هه‌مزه باده‌نه‌وه، ئیتر له‌و شه‌وه سه‌خته مام بۆ خۆشی و پێکه‌نین چه‌ندین جار ئه‌و فه‌رموده‌ی هه‌مزه‌ی دوو باره ده‌کرده‌وه، دیاره فه‌رمانده‌کانی ئه‌وێ ڕۆژی، ڕۆژانی ئه‌لف و بێی شۆڕش و کوردایه‌تی به‌ره‌خنه‌ی دلسۆزان نیگه‌ران نه‌ده‌بون.
سه‌ددام حسه‌ین مه‌جید 28/04/1937 - 30/12/2006
له‌ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی 9/4/2003 سعات 10.50 خۆله‌کی سه‌رله‌به‌یانی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان گه‌یشتنه ناو به‌غدای پایته‌ختی عیراق و په‌تێکی ئه‌ستوریان کرده مڵی په‌یکه‌ره‌که‌ی سه‌ددام حسه‌ین له‌گۆڕه‌پانی فیرده‌وسی به‌غدا و به زرێپۆشێکی ئه‌مریکی رایان کێشاو دایانگرته خواره‌وه، به‌رۆژی که‌وتنی بته‌که ناو دێرکرا، سه‌ددام هه‌لات و له نزیک شاری تکریت له‌سه‌ر‌دابێکدا خۆی شارده‌وه، به‌لام دوای نزیکه‌ی هه‌شت مانگ له‌لایه‌ن یه‌که‌یه‌کی سوپای ئه‌مریکاوه له‌کاتژمیر 8.30 سه‌ر له‌ئێواره‌ی ڕۆژی 14/12/2003 ده‌سگیرکرا . پاشان له‌سه‌رکوشتنی 128 که‌سی شیعه‌ی خه‌لکی شارۆچکه‌ی دوجه‌یل له‌سالی 1982دا دادگایی کراو دادوه‌رێکی کورد بڕیاری خنکاندنی ده‌رکرد و له‌یه‌که‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا له‌به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 30/12/2006 به‌ئاماده بوونی پانزه به‌رپرسی شیعه به‌په‌ت خنکێنرا.
کیمابارانی کوردستان یه‌کێکه له‌نه‌گریس ترین تاوانه‌کانی سه‌ددام حسه‌ین:
شاری هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له شاره دێڕینه‌كانی باشوری كوردستان، ده‌كه‌وێته نێوان هێڵی درێژی (46) پله‌ی ڕۆژهه‌ڵات‌و هه‌ر دوو دوو بازنه‌ی پانی (35-36) پله‌ی باكور، (83) كیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانیه‌وه دۆره ڕووبه‌ره‌كه‌ی(1599) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه به‌درێژایی (75) كیلۆمه‌تریش هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران‌دا
له‌ئاخرو ئۆخری جه‌نگی كاوڵكاری هه‌شت ساڵه‌ی عیراق - ئیران ١٩٨٠-١٩٨٨ دا له‌كاتژمێر ١١/٢٠ خوله‌كی رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رێكه‌وتی ١٩٨٨/٣/١٦ له‌لایه‌ن فرۆکه‌وانه‌کانی رژێمى به‌عسی عه‌ره‌بی عیراق له‌سه‌ر ده‌می حوکمڕانی ڕژێمی سه‌ددام حسه‌ین كیمیا بارانكراو بوه هۆی شه‌هید كردنی ٥٠٠٠ هه‌زار مرۆڤی بێ‌تاوان و برینداركردنی زیاتر له ده‌هه‌زار كه‌س و ده‌ربه‌ده‌ری و مال وێرانی تێكڕای خه‌لكی شاره‌كه.
سه‌رچاوه‌کان
مالپه‌ری ویکیپیدایا به‌شی کوردی، ئینگلیزی
ڕوژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی
کتێبێک به زمانی ئینگلیزی به‌ناوی:
101 Things You wish...
بۆ زانیاری زیاتر سه‌یری گوگل بکه
capture saddam hussein
