

وه‌رشه‌و ـ كورته فیلمی "رۆژێكی پڕ ئێش" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً" خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوانی بۆ باشترین فیلمی به‌شی دیكۆمێنتی فیستیڤاڵی "گراند ئۆف"ی پۆڵه‌ندا به‌ده‌ستهێنا.
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "ستاك فیلم" له شاری وه‌رشه‌و، كورته فیلمی "یك روز پر درد" واته "رۆژێكی پڕ ئێش" One Day Full of Pain له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری سنه‌یی "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً"، كه له به‌شی كێبڕكێی دیكۆمێنتی سێیه‌مین خولی فیلمه سه‌ربه‌خۆكانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "گراند ئۆف" Grandoff بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات كاندید كرابوو، توانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵ بۆ باشترین فیلمی به‌شی دیكۆمێنتی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "گراند ئۆف"ی پۆڵه‌ندا به‌ده‌ستبێنێت.
"مه‌نسوور جیهانی" رۆژنامه‌نووسی كورد كه وه‌كوو راگه‌یاندنی گشتی فیلمی "رۆژێكی پڕ ئێش" له فیستیڤاڵه‌كه و هه‌روه‌ها رێوڕه‌سمی كۆتاییدا به‌شداربوو، خه‌ڵاتی سینه‌ماكاری كورد "سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً"ی له "ڤیتۆلۆد كۆن" Witold Kon به‌رپرسی فیستیڤاڵی "گراند ئۆف" وه‌رگرت.
كورته فیلمی "رۆژێكی پڕ ئێش" كه له‌گه‌ڵ 4 كورته فیلمی دیكه له وڵاتانی رووسیا، پۆڵه‌ندا، برازیل و ئۆكراینا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئه‌م فیستیڤاڵه له ركابه‌ریدابوو له به‌رنامه‌یه‌كه‌ی تایبه‌تدا به ناوی "باشترین فیلمه دیكۆمێنتییه‌كان" كاتژمێر 4 دوانیوه‌ڕۆی رۆژی 19ی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 به كاتی وه‌رشه‌و له سینه‌ما "لۆنا" نمایش كرا‌و له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێكرا.
رێوڕه‌سمی كۆتایی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "گراند ئۆف" كاتژمێر 7ی شه‌وی 21ی نۆڤه‌مبه‌ر له شوێنی "كامینكا تیئاتر" له شاری وه‌رشه‌و به‌ڕێوه‌چوو و خه‌ڵاتی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فیستیڤاڵ به‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتوودا دابه‌شكرا، له‌وانه: "باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت"، "باشترین فیلمی دیكۆمێنتی"، "باشترین فیلمی درامایی"، "باشترین سیناریۆ"، "باشترین ئه‌كته‌ری پیاو"، "باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن"، "باشترین ده‌رهێنان" و "باشترین وێنه‌رگر".
جێی ئاماژه پێدانه خاتوو "مه‌رجان ریاحی" وه‌كوو ئه‌ندامی داییمی فیلمه سه‌ربه‌خۆكانی فیستیڤاڵی "گراند ئۆف" و ته‌نیا ئه‌ندامی ئێرانی و كیشوه‌ری ئاسیای سینه‌مای سه‌ربه‌خۆی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوبژیوان له وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌فریفیا كاری هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌می به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی له ئه‌ستۆدا بوو.
سێیه‌مین خۆلی فیلمه سه‌ربه‌خۆكانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "گراند ئۆف" له رۆژانی 19 تا 21ی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 له شاری وه‌رشه‌و له وڵاتی پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌م فیستیڤاڵه كه گرینگ‌ترین رووداوی هونه‌ری سینه‌مای
سه‌ربه‌خۆی كورته فیلمی ئه‌ورووپی دێته ئه‌ژماردن، له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2006 له شاری وه‌رشه‌و دامه‌زراه و یه‌كه‌مین خولی له ساڵی 2007 له وڵاتی پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو.
18 وڵاتی ئه‌ورووپی له دامه‌زراندنی خه‌ڵاته‌كانی "گراند ئۆف"دا رۆڵیان هه‌یه و
نوێنه‌رانێك كه هه‌موویان له‌گه‌ڵ سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ په‌یوه‌ندیان هه‌یه، هه‌موو ساڵێك له به‌ڕێوه‌بردنی و ناوبژیوانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا به شێوه‌ی هاوبه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ن.
جێی ئاماژه پێدانه كورته فیلمی كوردی "رۆژێكی پڕ ئێش" له نێوان 700 فیلمی به‌شی دیكۆمنێتی فیلمه سه‌ربه‌خۆكانی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "گراند ئۆف" له لایه‌ن لێژنه‌ی دیاری كردنی فیلمه‌كانه‌وه بۆ ئه‌م به‌شه‌ی فیستیڤاڵ ده‌ستنیشان كرابوو و بڕیار وایه له‌گه‌ڵ فیلمه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ئه‌م خوله‌ی فیستیڤاڵ له 20 شاری دیكه‌ی وڵاتی پۆڵه‌ندا به شێوه‌ی گشتی بۆ خه‌ڵكی نمایش بكرێت.
كورته فیلمی دیكۆمێنتی "رۆژێكی پڕ ئێش" سه‌باره‌ت به پیره پیاوێكی كوردی یه‌كێك له گونده‌كانی كوردستانی ئێرانه كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له عه‌مه‌لیاتی سونه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌شی خه‌ڵك كه شكاوه، سارێژیان ده‌كاته‌وه. ئه‌م فیلمه دیكۆمێنتییه ژیان و كاری ئه‌م پیاوه بۆ بینه‌ر ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌م فیلمه هه‌روه‌ها رۆژی 20ی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 له ناوه‌ندی هونه‌ری "زماك" له به‌شی كێبڕكیێ دیكۆمێنتی فیستیڤاڵی كورته فیلمه‌كانی "ئۆف سینه‌ما" OFF CINEMA نمایش كرا، ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 18 تا 22ی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 له شاری جوان و ره‌نگینی "پۆزنان" له وڵاتی پۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو.
كورته فیلمی "رۆژێكی پڕ ئێش" تا ئێستا له فیستیڤاڵی جۆراوجۆره‌كانی دنیا نمایش كراوه، له‌وانه: فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "مه‌نچه‌ستێر" له به‌ریتانیا ـ ساڵی 2008، فیستیڤاڵی فیلمی "تیرانا" له ئاڵبانی ـ ساڵی 2008، فیستیڤاڵی فیلمی "برادفۆرد" له به‌ریتانیا ـ ساڵی 2009، فیستیڤاڵی فیلمی "فیپا" له فه‌ره‌نسا ـ ساڵی 2009، فیستیڤاڵی فیلمی "ڤیناسا" له نه‌مسا ـ ساڵی 2009، فیستیڤاڵی فیلمی "پائیر" له به‌ریتانیا ـ ساڵی 2009، فیستیڤاڵی فیلمی "بلاك" واته "ڕه‌ش" له ئه‌ڵمانیا ـ ساڵی 2009، فیستیڤاڵی فیلمی "سین" له ئیتالیا ـ ساڵی 2009، فیستیڤاڵی فیلمی "مۆنتشێن" له پۆڵه‌ندا ـ ساڵی 2009، فیستیڤاڵی ڤیدیۆیی فیلمی "ئێمپێریا" له ئیتاڵیا ـ ساڵی 2009، فیستیڤاڵی فیلمی "مه‌قدونیا" له مه‌قدوونیا ـ ساڵی 2009، فیستیڤاڵی فیلمی "ئالتێرناتیڤ" له رۆمانیا ـ ساڵی 2009، فیستیڤاڵی فیلمی "بۆخۆم" له ئه‌ڵمانیا ـ ساڵی 2009، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئێكس گراند" له ئه‌ڵمانیا ـ ساڵی 2009، فیستیڤاڵی فیلمی KOTA2023 له مه‌قدوونیه ـ ساڵی 2009 و فیستیڤاڵی فیلمی "كۆتایی ئیسكله" له به‌ریتانیا ـ ساڵی 2009.
هه‌روه‌ها فیلمی كوردی "رۆژێكی پڕ ئێش" چه‌ندین خه‌ڵاتیشی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه:
ـ خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی به‌شی دیكۆمێنتی فیستیڤاڵی فیلمی "تیرانا" له وڵاتی ئاڵبانی ـ ساڵی 2008.
ـ خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵی فیلمی "بلاك" له ئه‌ڵمانیا ـ ساڵی 2009.
ـ خه‌ڵاتی به‌شی دیكۆمنێتی فیستیڤاڵی ڤیدیۆیی فیلمی "ئێمپێریا" له وڵاتی ئیتاڵیا ـ ساڵی 2009.
هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له كورته فیلمی "رۆژێكی پڕ ئێش" بریتین له:
نووسه‌ری سیناریۆ: سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً.
ده‌رهێنه‌ر: سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵً.
وێنه‌گر: جه‌بار ساڵحی.
مونتاژ: ڤیدا ساڵحی.
ئه‌كته‌ر: فه‌رجوڵڵا ساعیدپه‌ناه.
هاتووچۆ: ئه‌فشین ده‌روێشی.
راگه‌یاندنی گشتی: مه‌نسوور جیهانی و مه‌نووچێهر جیهانی.
به‌رهه‌مهێنه‌ر: ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران ـ نووسینگه‌ی سنه.
ماوه: 20 خوله‌ك.
ساڵی به‌رهه‌مهێنان: 2008.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
