
سهیل سخن پژوه ئاماده‌كار و ده‌رهێنه‌ری فیلمی 88 ڕایگه‌یاند:" ئه‌م فیلمه تێڕوانینی جۆراو جۆری هه‌یه به كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و به كه‌مترین كه‌ره‌سته‌ی فیلمسازی به‌رهه‌م هاتووه و له ئاستی خۆی دا به كه‌م خه‌رجترین فیلمی دونیا دێته ئه‌ژماردن "
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ئێرانیه له‌باره‌ی ئه‌و فیلمه‌وه ده‌ڵیت:" وێنه‌گرتنی فیلمی 88 كه تایبه‌ته به گیڕانه‌وه‌ی چیرۆكی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، ته‌واو بووه و ئه‌زموونێكی زۆر باش بوو بۆیه من زۆر خۆشحاڵم كه توانیم بۆ ڕێزلێنان له 5000 شه‌هیدی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه فیلمێك به‌رهه‌م بهێنم و بیره‌وه‌ریه‌كانیان به زیندویه‌تی بهێڵمه‌وه و لێره‌شه‌وه له ته‌واوی هونه‌رمه‌ندان و هاوكارانی به‌رهه‌مهێن كه له‌م پڕۆژه‌یه‌دا هاوكار و پشتیوانی من بوون سوپاسگوزاری ده‌كه‌م" له دوا وته‌شی دا ڕایگه‌یاند:" پشت به خودا به‌منزیكانه ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی فیلمی (مام جه‌لال) ده‌كه‌م "
فه‌رهه‌نگ دارا _ ڕاگه‌ێنه‌ری پڕۆژه‌كانی سهیل سخن پژوه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
