ئه‌وه‌ی له‌نزیکه‌وه بڕوانێته ئاستی ژیان له ناو ووڵاتی ده‌ستکرد و به‌ناو ئێڕاق، ئه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته ده‌کات و له‌زۆر حاڵه‌تدا سه‌رسوڕمان دایده‌گرێت!. به‌ر له‌ته‌واو بوونی واده‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی (جۆرج بۆش) و بۆ ئه‌وه‌ی (ئۆغری) له سه‌ربازانی بکا، ئه‌وه به‌پێوویستی زانی سه‌ردانی پایته‌ختی ڕه‌ش و خوێن (به‌غدا) بکات، له‌م میانه‌دا کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قووتابی دوێنێی زانکۆی سه‌لاحه‌دین و سه‌رۆکی ئێستای وه‌زیران (نووری کامیل ئه‌لمالیکی) ئه‌نجامدا و له‌م سه‌ین و به‌ینه‌دا به‌ناو ڕۆژنامه‌نووسێک و په‌یامنێر (مونته‌زر ئه‌لزه‌یدی) به‌هه‌ردوو جۆته پێڵاوه بێ نرخه‌که‌ی هه‌ڵیکووتایه سه‌ر (بۆش) و له‌ئاکامدا پێڵاوه‌که‌ی به‌ر گۆڵی نه‌گرت به‌واتا وه‌رزشییه‌که‌ی چووه ده‌ره‌وه‌ی (گۆڵ)، دوای ماوه‌یه‌ك و ئه‌مجاره‌یان له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپا و له‌پاریسی (ناپلیۆن و دیگۆل و مێتڕان)، پێڵاوێکی دیکه به‌کار هات و ئه‌مجاره‌شیان (ئه‌لزیدی) وه‌ك ئه‌ستێره خۆی نیشاندا، به‌ڵام ڕۆڵه‌که‌ی جیاوازبوو، چونکه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسێکی دیکه‌وه و به‌ناوی (سه‌یف ئه‌لخه‌یات) هێرشی کرایه سه‌ری به‌پێچه‌وانه‌ی هێره‌شه‌که‌ی کردیه سه‌ر (بۆش) .. مێژووییه‌کی تر هه‌یه وپیوویسته له‌بیر خۆمانی نه‌به‌ینه‌وه به‌وه‌ی له‌کاتی ڕووخانی دیکتاتۆری سه‌رده‌م (سه‌دام) ئه‌وه کابرایه‌کی به‌غدایی به‌ناوی (ئه‌بوو ته‌حسین) هه‌مان ڕه‌وشتی به‌جیهان نیشاندا کاتێك به (پێڵاوه) که‌ی وێنه‌ی دیکتاتۆری (سه‌دام) ی کرده چه‌ندین پارچه و تاوای لێهات ئه‌و کات نرخی (پێڵاوه) ڕزیوه‌که‌ی بگاته ئاستی ڕۆڵێ پاڵه‌وانانی (هۆڵیۆد)، به‌ڵام دواتر که بیریان لێکردووه، ئێستا له (زبڵ خانه) جێگای نابێته‌وه!.. ئه‌وانه و زۆری تر له کرده‌وه‌کانی ووڵاتی به‌ناو ئێڕاق به‌ڕێوه‌یه و له‌هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئێمه‌ی کورد له‌خۆمان بگه‌ین و بێ ترسانه بڕیاری سه‌ربه‌خۆبوونمان بده‌ین، چونکه ژیان و گووزه‌ران و وێڕای گفتووگۆ و دیالۆك سانا وساکار نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی به هاوێشتنی پێڵاو ژیان بۆ خۆیان دابین ده‌که‌ن!!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
