1
رۆژێك بۆ دیڤچوون و به‌ده‌ست ئانینی ئامارێك بۆ كاری رۆژنامه‌نووسی له‌سه‌ر ئه‌و
باره خوارده‌مه‌نیانه‌ی له سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاتی ئێران له‌به‌ر هۆكاری نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی، چاوم به نووسراوه فه‌رمیه‌كاندا ده‌گێڕا یه‌كڕاست چاوم به ده‌ستنووسێك كه‌وت كه به‌جوانی سه‌رنجم دایی نووسراوی فه‌رمی بنكه‌ی یه‌كه‌ی وه‌رگرتنی نموونه‌ی خۆراك بوو له‌م سنووره، بیرم كرده‌وه تۆ بلێی له‌م سه‌رده‌مه نووسراو به‌ده‌ست بنووسرێت به‌تایبه‌تیش به ده‌ستخه‌تێكی نه‌شاز؟ ئایا تۆبڵێی كارمه‌نده‌كانی ئه‌وان نه‌زانن كار به كۆمپیوته‌ر بكه‌ن یاخود به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی چۆمان كۆمپیوته‌رێكی تۆزله‌سه‌رنیشتویان بۆ دابین ناكات؟ هه‌رچه‌ند هێنام و بردم لێی حاڵی نه‌بووم هه‌روامزانی له‌سه‌رده‌می شه‌ڕه نه‌گریسه‌كه‌م.. !! بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر نووسراوێكتان له كوردستان دیت به ده‌ست نووسرابوو ئه‌وا بی سی و دوو بزانن هی بنكه‌ی وه‌رگرتنی نموونه‌ی خۆراكه.
2
ئه‌وی رۆژی بۆ كارێك رێم كه‌وته نێو بینایه‌ی قایمقامیه‌تی چۆمان هه‌ر كه هه‌نگاوم به‌ره‌و ساڵۆنه‌كه هه‌ڵێنا نه‌مزانی نه بینایه‌ی قایمقامیه‌ت بوو نه هۆڵی گه‌له‌ری بوو! ئه‌زانن بۆ؟ بێگومان نه‌خێر.. ! سه‌یركه‌ن، به‌درێژایی ئه‌و دیواره وێنه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانیه‌كان هه‌ڵواسرابوون، هه‌رچه‌ند چاوم گێرا كه‌سم نه‌دیت وێنه‌كان بناسێنێت و كه‌سیش له‌م ناوه نه‌ده‌بیندرا، ئاخر ناحه‌قم نه‌بوو هه‌روامده‌زانی پێشانگایه.. ! ئیدی له سیحری ئه‌م ته‌لسمه‌ش هه‌ر حاڵی نه‌بووم.
3
به‌مه‌به‌ستی نوێژ كردن له‌سه‌ر رێگای ناحیه‌ی قه‌سری له مزگه‌وتێكی نوی لامدا، دوای نوێژ كردن به كۆمه‌ڵ شتێك له‌لای میعرابه‌كه‌وه سه‌رنجی راكێشام، كه چووم سه‌یرم كرد له‌ته‌نیشت مایكه‌كه كاغه‌زێك هه‌ڵواسرابوو ئه‌ویش به‌هه‌مان ده‌ستخه‌ت، ته‌واوی رێنووسی بانگدانی لی نووسرابۆوه. ! ئه‌ری گه‌لۆ.. هه‌ر به‌راستی ئه‌وه‌ی كه بانگ ده‌دات نازانی بانگ بدات؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر نازانی بۆچی به‌م كاره هه‌ڵده‌ستێت؟
4
هه‌میشه وشه‌ی عه‌ره‌بی بۆته دیارده‌یه‌ك و وازمان پی لی نایه‌ت له قسه كردن و كاری رۆژانه‌ماندا، نازانم هۆكاره‌كه‌شی كه‌مته‌رخه‌می ئێمه‌یه یاخود سروشتی ئێمه وایه... ئیدی كه گه‌یشتینه بازگه‌كه براده‌ره‌كه‌م ده‌ستی به دوگمه‌ی جامه‌كه‌وه‌نا بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان به كاكی پاسه‌وان مه‌عریفكه‌ین، ئه‌وكات ده‌چوینه ده‌وام له كۆمه‌ڵگای دارایی حاجی ئۆمه‌ران، گه‌نجه‌ی پاسه‌وانیش وه‌كو پیشه‌ی رۆژانه‌ی خۆی گوتی: بۆ كوی ده‌چن؟ هاوڕێكه‌شم گوتی مۆزه‌فین، وابزانم ئه‌ویش بیری لای ئێمه نه‌بوو به‌سه‌رله‌قانێك وه‌ڵامی دایه‌وه و دوایی سه‌ری هێنایه‌وه نزیك ئۆتۆمبیله‌كه و گوتی ئه‌ها موفه‌وه‌زن؟! سه‌یركه‌ن توخوا مۆزه‌ف له‌كوی و موفه‌وه‌ز له‌كوی!
5
له‌م ماوه‌یه له‌و گونده‌ی كه ساڵێك به‌رله ئێستا زیاتر له 16 به‌رمیل گازی موه‌لیده‌ی كاره‌بای حكوومی لی ون ببوو جوانتر بڵێم"حه‌په‌لوشیان كردبوو"، خه‌ڵكه‌كه‌ی به شه‌و كۆببونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی منداڵه‌كانیان نه‌نێرنه قوتابخانه، چونكه حكوومه‌ت كاره‌بای نیشتیمانی بۆ گونده‌كه‌یان رانه‌كێشاوه! توخوا وه‌ره ئه‌و هاوكێشه‌یه شیكار بكه! باشه منداڵی به‌سته‌زمان چ تاوانێكی هه‌یه ببێته وه‌سیله‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌رامبه‌ر به لایه‌نی په‌وه‌ندیدار بۆ گه‌یاندنی تۆڕی كاره‌با؟ ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووشی خۆشتر له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێره‌وه ده‌مێك بوو بڕیاریان بۆ ده‌رچووبوو كه كاره‌بای نیشتیمانیان بۆ رابكێشرێت، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانزانیبوو.. !!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
