وه‌ک مه‌دینه بێ نه‌بی بێت، یا نه‌جه‌ف بێت بێ عه‌لی
شاری غه‌زنه‌ش ئێسته بێ مه‌حموده وه‌ک داری که‌لی -حه‌مدی ساحێبقڕان-
له سێیه‌مین حه‌فته‌ی نۆڤێمبه‌ری 2003 وه دڵه پڕ له خۆشه‌ویستییه‌که‌ی ئه‌حمه‌د مه‌ولود ی شاعیر له لێدان وه‌ستاوه. که‌چی سرنجی زنه‌ی چاوه قووڵ و پڕ پرسیاره‌کانی تابلۆی سه‌ر له‌وحه‌ی خه‌یاڵمه و له به‌رزاییدا ئاوێزان کراوه. ونبوونی جه‌سته‌ی ئه‌م کادره له دارستانه سه
وز و هه‌میشه به‌پێوه جه‌نگاوه‌که‌ی مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشی نوێ دا کۆستێکی گه‌وره و مه‌زنه. وره ی به‌رز و قسه‌ی خۆش و سه‌د ته‌رزی ئه‌م مرۆڤه له ده‌یانساڵ عومری غه‌ریبییم دا مۆتیڤی چرایه‌کی گه‌ش و ڕووناکی ئه‌ندێشه‌ی منه.
له 6 هه‌مین ساڵیادی سه‌فه‌ری بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د مه‌ولودا ده‌چمه لای دارئه‌کازیا بۆنخۆشه‌کانی جاده‌ی ڕینگی ڤیه‌ننا و هه‌ناسه‌ی خۆشی دره‌خته‌کان به‌رامه‌ی گیابه‌ندی بن پشتوێنه‌که‌ی ئه‌م کادره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستانم له گردی سه‌روه‌رانی شاری سلێمانیه‌وه بۆ دێنن. سه‌ری کاس و سه‌رهه‌ڵگرتووم ده‌خه‌مه نێوان دوو لکی دره‌ختێکی سه‌وزه‌وه و شه به وشه‌ی ئاوازه‌ی مه‌شخه‌ڵانی شۆڕشی نوێی ئه‌مجاره وێنه‌گه‌لی ئه‌لبومی ساڵانی له لوتکه‌دابوونی -ی. ن. ک- م وه‌ک فیلمێکی قاره‌مانانه به به‌ر چاو دا تێده‌په‌ڕێنن.
له ساڵیادی کۆچی دوایی جه‌سته‌ی ئه‌م مامۆستا و ڕابه‌ر و ڕێنیشاده‌ره‌م دا له‌دووری هه‌زاران کیلۆمه‌تره‌وه سه‌ری ڕێز و وه‌فا به‌ئاراسته‌ی گڵکۆ ی پاک و به بارانی پایزی 2009 ته‌ڕبوو دا داده‌نه‌وێنم. به‌شوێن هه‌واڵێکی تازه‌ی ئه‌حمه‌د مه‌ولوود ی برای گه‌وره‌م دا وه‌کو ساڵانی 1985 و 1986 چاوی وشه‌م به دۆڵی مێرگه‌پان و بناری زێویه و کاوه‌کانی چیای پیره‌مه‌گروون دا بۆ سۆراغێکی کادره خه‌مخۆره‌که‌ی تیپی 23 سورداش ده‌گه‌ڕێنم.
ئه‌حمه‌د مه‌ولوود واته جوانترین فێنۆمێن له چیرۆکی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌باتی شۆڕشی نوێی کوردستانی باشووری ناوچه‌ی سورداش و ده‌شتی سوسێ دا. به مانای مرۆڤێکی ڕێبواری ڕێگه‌ی خۆره‌تاوی ئازادی له سه‌رده‌می به‌ندکرانی په‌پکه‌ی خۆر دا له قووله‌ی زیندانێکی ئه‌سته‌م و عاسێ دا.
ونبوونی جه‌سته‌ی ئه‌حمه‌دد مه‌ولوود به مانای به‌لاداهاتنی دارئه‌رخه‌وانێکی به‌ژن سووری گردی سه‌یوانی شاره‌که‌ی به‌فر و شیعر و جوانییه. به مێژووسپاردنی چراوگێکی تێکۆشانی گه‌لی کوردی دوای شکستی به‌هاری حه‌فتاوپێنج و تاریکداهاتنی ئاسۆگه‌ی میهره‌بانییه. مه‌رگی ئه‌م کادره خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه ده‌کاته کۆستی ماڵی شیعر‌و ڕاز و نیازی ڕێحانه و گوڵه‌جۆری و گیابه‌ندی لوتکه به‌رزه‌کانی چیایه‌کی کوردستان. ده‌بێته تاسه و تاامه‌زرۆیی بۆ کۆڵه‌پشتێکی پڕ له کتێب و خونچه‌گوڵ و شه‌مامه‌ی بۆنخۆشی ده‌شتی پڕ له باخ و بێستان.
ئه‌ی ڕۆحه دووانه‌که‌ی حسه‌ین مه‌ولوودی خاوه‌ن شاکاری هۆنراوه‌ی - ئاڵای سوور -. هۆ نه‌مامه هه‌میشه سه‌وز و جوانه‌که‌ی دوامه‌نزڵ له گردی سه‌روه‌رانی شاره‌که‌ی مه‌ڵکه‌ندی و پیرمه‌سووری حه‌وت وڵات له‌من دوور.
یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان به مه‌شخه‌ڵانی وه‌کو ئه‌حمه‌د مه‌ولوود ه وه گه‌یشته مێژووی ڕووناکی کاروانی خه‌باتی گه‌لانی نێزیک و دوور. منیش له ئاست خۆنه‌ویستی و خۆشه‌ویستی ئه‌حمه مه‌ولوده‌کانی شۆڕشی نوێ دا ده‌بم به په‌ڵه هه‌ورێک و ده‌بارێمه سه‌ر یادی برا دووانه‌که‌ی شیعری - ئاڵای سوور -.
_____________________________________________________________
* ئه‌حمه‌د مه‌ولوود له سالی 1953 دا له‌گه‌ڵ حسه‌ین مه‌ولوود ی ناسراو به مه‌لا عه‌لی به دووانه‌یی له شارباژێڕ له‌دایکبووه. له 1958 دا ماڵیان دێته گوندی - کۆکه - ی ناوچه‌ی سورداش. هه‌ردوکیان له شۆڕشی نوێی کوردستانی باشوور دا ئه‌ندامی چالاکی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان بوون. حسه‌ین مه‌ولوود له شۆڕش دا به مه‌لا عه‌لی ناسراوه و دوای به‌دیلگیرانی له لایه‌ن ڕژێمی سه‌دامه‌وه له 1979 دا له سێداره دراوه و دوای ڕوخانی ئه‌و ڕژێمه له 2003 دا ته‌رمه‌که‌ی هێنراوه‌ته‌وه و له گردی شه‌هیدانی شۆڕشی نوێ دا له شاری سلێمانی به خاک سپێردراوه‌ته‌وه. ئه‌حمه‌د مه‌ولوود ی کادر و شاعیر مامۆستای ژیانی من بوو. به هۆی ئه‌وه‌وه له به‌هاری 1985 دا په‌یوه‌ندیم به سنووری مه‌ڵبه‌ندی دوو ی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستانه‌وه کرد و له نزیکه‌وه به خه‌بات و فیداکاریی پێشمه‌رگه‌کانی شۆڕشی نوێ ئاشنابووم و شانازی به ناسینی ئه‌و سه‌روه‌رانه‌وه ده‌که‌م. کۆچی دوایی ئه‌حمه‌د مه‌ولوود له نۆڤێمبه‌ری 2003 دا و دوای نزیکه‌ی 10 ساڵ ململانێ له‌گه‌ڵ ناساغی خانه‌کانی مێشکۆڵه‌یدا زه‌برێکی گه‌وره‌بوو به‌ر هه‌ستی من و هه‌موو ئه‌و که‌سانه که‌وت که له‌نزیکه‌وه ئه‌م مرۆڤه دڵسۆز و دڵ پڕ له خۆشه‌ویستتییه‌یان ده‌ناسی.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
