پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ی كه باسیان له‌دواكه‌وتنی سه‌فه‌ری حه‌جی (ساره ئۆباما) ی داپیره‌ی (دایكی باوكی) باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌هۆی ترسی توشبون به‌نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز ده‌كرد"ئێستا داپیره‌ی ئۆباما له‌سعودیه‌یه و یه‌كێكه له‌میوانه‌كانی پاشای سعودیه و له‌ناو شاندی حاجیانی كینیادایه"
له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن خاتو ساره ئۆباما رایگه‌یاند زۆر خۆشحاڵه به‌سه‌فه‌ری حه‌جكردنی"له‌وه‌ڵامی ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ش كه باسیان له‌وه ده‌كرد داپیره‌ی ئۆباما بۆته مه‌سیحی "ساره ئۆباما گوتی:نه‌ك هه‌ر شانازی به‌موسڵمانیه‌تی خۆم ده‌كه‌م به‌ڵكو ئه‌مساڵ 10لاوی گونده‌كه‌ی خۆمانم له‌كینیاوه هێناوه‌ته حه‌ج كه پێشتر هیچ ئیلتیزاماتێكی ئاینیان نه‌بوه. شایانی باسه باوكی باراك ئۆباما به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كینیه و ئێستاش دایكی باوكی ئۆباما له‌گوندی (كوجیلۆ) ی كینیا نیشته‌جێیه و دانیشتوانی گونده‌كه‌ش شانازی باراك ده‌كه‌ن كه ئێستا سه‌رۆكی ئه‌مریكایه"به‌ڵام شانازی به‌ئاینی خۆشیان ده‌كه‌ن كه موسڵمانن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
