له‌ژێر ئه‌و دروشمانه هه‌ر یه‌ك له كۆمیته‌ی رێكخستنی خانه‌قین/ حزبی شوعی كوردستان، پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان (كۆمیته‌ی گه‌رمیان)، كۆمه‌ڵه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئه‌رته‌میتا، فێرخوازانی سه‌ربه‌خۆ له كۆلیجی ئادابی خانه‌قین به‌شداریان كرد له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئیمڕۆ دژ به له‌سێداره‌دانی زیندانییه سیاسییه‌كان له كوردستانی ئیران.
هاوڕێ عه‌باس له‌باره‌ی چالاكییه‌كه، وتی: ئێمه تا كۆتایی ئه‌م مانگه درێژه به چالاكییه‌كانمان ده‌ده‌ین وهیوادارین كوردستانیان له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م جیهانه له كاتی دیاریكراو به‌شداری چالاكییه‌كه‌مان بكه‌ن و به یه‌كده‌نگ له‌پێناو راگرتنی تاوانه‌كانی حكومه‌تی ئیسلامی ئیران دژ به لاوانی كوردستان و چالاكوانه مه‌ده‌نییه‌كان و خه‌باتگێڕان كاربكه‌ین.
شایانی باسه هه‌ڤاڵ دیار غه‌ریب (سكرتێری پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی) له ناڕه‌زایه‌تییه‌كه به‌شداری كرد‌و وتی: ئه‌مه ئه‌ركی ئێمه‌و ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار بۆ راگرتنی تاوانی له‌سێداره‌دانی گه‌نجان كار بكه‌ین.
ئه‌م چالاكییه تا كۆتایی مانگ درێژه‌ی ده‌بێ و هه‌موو رۆژێك له كاتژمێری3. 30تا 4. 30.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.

له‌ژێر
