كاوه كاوانی به گوڵی سپییه‌وه چووه TRT6 … مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
- ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
Hits: 665
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی له كوردستان گۆرانی "لێره‌م و له هه‌ولێره"ی كلیپ كرد و گه‌ڕایه‌وه وڵاتی توركیا، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار داوایان لێ‌كرد هونه‌رمه‌ندی كوردی نیشته‌جێی وڵاتی توركیا كاوه كاوانی چووه به‌رنامه‌ی "... ... ... . " له كه‌ناڵی TRT6 و له‌وێوه به گوڵی سپی به‌شداری له به‌رنامه‌كه كرد. له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكدا كاوه كاوانی گوتی: دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 3 مانگ كه‌ناڵی TRT6 داوایان لێكردم كه به‌شداری بكه‌م له به‌رنامه‌ی هونه‌ری "... ... ... .. "، به‌ڵام له سه‌ره‌تادا ئاماده نه‌بووم بچمه ئه‌و به‌رنامه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كورده‌كانی توركیا به‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌چوونه ئه‌و كه‌ناڵه ده‌یانگوت جاشه‌كان، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پرسم به حزبی "ده‌ته‌په" كرد و ئه‌وان ره‌زامه‌ند بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌شداری له‌و به‌رنامه‌یه بكه‌م، چوومه به‌رنامه‌كه و وه‌كو هێمایه‌ك بۆ ئاشتی گوڵی سپیم له‌گه‌ڵ خۆم به‌دیاری برد، به‌رنامه‌كه‌ش بڕیاره له كاتژمێر "12، 15"ی شه‌وی 17/11/2009 له‌و كه‌ناڵه نمایش بكرێ. جێی ئاماژه كاوه كاوانی ئێستا نیشته‌جێی وڵاتی توركیایه‌و له‌وی خه‌ریكی كاری هونه‌رییه‌و كۆمپانیای "كاوانی پرۆده‌كشن"ی هه‌یه و تا ئێستا كاری بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد و عه‌ره‌ب و تورك كردووه، له ماوه‌ی رابردووش‌دا كلیپی بۆ هه‌ردوو گۆرانی "گوڵ خومدان و لێره‌م و له هه‌ولێرێ" كرد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.