چه‌ند سه‌رنجی پێویست له چه‌ند بابه‌تی گرنگ، که ناکرێت لابه‌لا تێ‌یان بڕوانرێت و ته‌نیا بۆ خوێندنه‌وه بن!
له 24 /9/2009 دا* کۆنسێرتێک بۆ سترانبێژانی ئێرانی (موعین و جه‌مشید ـ ده‌ڵێن دووه‌میان کورده!) له شاری هه‌ولێری پایته‌خت ئامداکراوه. 10 هه‌زار که‌س ئاماده بوونه. جۆش و خرۆشه‌که‌ی له وه‌سف نایه‌ت. بێ‌شک ده‌سته‌ڵاتی کوردی پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی تێدا سه‌رف کردووه و بێجگه له چه‌رده‌ی خه‌یاڵی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده. کچان و کوڕان به‌ده‌م وتنه‌وه‌ی سترانه‌کانه‌وه سه‌مایان کردووه. لێ، بۆچ سه‌ما نه‌که‌ن؟ ئه‌وه مافی خۆیانه. ده‌بێت چه‌ندین په‌نابه‌ری فارسیش (شایه‌د له موجاهدینی خه‌ڵک) به‌شداریان کردبێت. لێره‌دا ئه‌وه هیچ کێشه و خه‌وشێک نییه که کۆنسێرتی له‌وه مه‌زنتر و گرانتریش بۆ گه‌نجانی به هه‌موو شتێک تینووی کوردستان بگیرێت. خه‌وشه‌که له‌وه‌دایه، وه‌ک چه‌ند پاته‌ی ده‌که‌مه‌وه، نرخدانێکی له ڕاده‌به‌ده‌ره به زمان و کولتوو‌ری فارس و عاره‌ب و تورک و خۆ به بچوکزان له حاست ئه‌وانه‌دا. ئایا کورد ده‌توانێت له چ باژێرێکی تورکیا و ئێران و وڵاتێکی عاره‌بیدا ئاهه‌نگێکی کوردی بگێڕێت؟ ئه‌وجا چه‌ند فارس وتورک و عاره‌بی دۆست و دڵسۆزی کورد دێنه ئه‌و ئاهه‌نگه کولتووریه؟ گه‌لۆ، نوێنه‌رێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پارله‌مانی ئێران‌دا چه‌ند وشه‌یه‌ک له‌ته‌ک هاوه‌ڵێکیدا دوابوو، شۆڤێنیه‌کانی فارس لێیان کرده هه‌ڵاو هه‌ڕه‌شه، که نابێت له ناو په‌رله‌مانی ئێران‌دا بێجگه له زمانی فارسی به زمانێکی تری بیانی قسه بکرێت! له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا! خومپاره‌کانی کۆماری ئیسلامی گوند و ده‌غڵ و دان و مه‌ڕوماڵات و به‌رهه‌می هه‌ژارانی کورد و برای موسڵمان تۆپباران ده‌که‌ن. وه‌ک به‌رنامه‌یه‌کی دوژمنکارانه و چه‌په‌ڵی سیاسی. به فه‌رده و به خۆڕایی مادده سڕکه‌ره‌کان ده‌کات به‌مدیودا، که نهاکه ئه‌گه‌ر درۆی نه‌بێ، ژماره‌یه‌کی له‌به‌رچاو له گه‌نجانی باشووری کوردستان، ئالووده‌ی به‌نگکێشی و ئه‌وجا هه‌ژاری و ده‌رده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بوونه‌ته‌وه. بابه‌تێکی وه‌ها ترسناک و باڵکێش ده‌بێت کاری له‌سه‌ر بکرێت. ڕوونبکرێته‌وه به هه‌موو ڕێگایه‌ک به‌رهه‌ڵستی و قه‌ده‌غه بکرێت. نهاکه‌یش له باشووردا سیاسه‌تی پارته عاره‌بیه‌کان له خاپاندن و پاشقولگرتن و ئینکاری کردنی مافه یاساییه‌کانی کورد، شتێکی تر نییه. ماکی وه‌ڵامه‌که‌م لێره‌وه سه‌رچاوه هه‌ڵده‌گرێت: نه‌ک هه‌ر وڵاتی کورد و زمان و کولتوو‌ری کورد داگیر و دابه‌ش کراوه، به‌ڵکوم مێشکی که‌سایه‌تی کوردیش داگیر و به عاره‌ب و فارس و تورک کراوه. که سوچی بێئاگایی و ناهۆشیاری خۆشمانی تێدایه. هێنده‌ی که‌سایه‌تی کورد له فیلمی فارسی و عاره‌بی و تورکی ده‌ڕوانێت و چێژیشی لێوه‌رده‌گرێت، به ڕاده‌یه‌کی زۆرکه‌م گرنگیان بۆ هونه‌رمه‌ندان و به‌رنامه کوردیه‌کان نییه. هێنده‌ی ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م، نرخی مۆسیقا و کولتوو‌ری کوردیان له‌لا نییه. ئه‌مه نه‌خۆشیه‌که‌یه (نه‌خۆشی خۆ به که‌م و بچوکزان له حاست گه‌لانی سه‌رده‌ست و داگیرکه‌رانی کوردستاندا)
بابه‌تێکی تر که له هه‌مان ژماره‌ی (ڕووداو) دا بڵاو کراوه‌ته‌وه: گه‌شتیاری عاره‌ب ڕوو له کوردستان ده‌که‌ن و به‌لایانه‌وه وه‌ک به‌هه‌شته! به قسه‌ی خۆیان ئیدی هێنده زه‌حمه‌ت ناکێشن بچنه لوبنان و ئوردون و سوریا و دێنه ئێره، ئا له‌وانه بپرسه که ئێره کوێیه؟ کوردستانه یان ـ شێمالی حه‌بیب ـ!؟ گه‌شتیاره عاره‌به‌کان هه‌ست به خۆشی و ئاسوده‌یی ده‌که‌ن و ده‌ڵێی له شاری خۆیاندان! بێ‌شک وه‌سایه، چونکه له هه‌موو لایه‌که‌وه گۆرانی عاره‌بی لێده‌درێت، شه‌وان به لای زنجیره عاره‌بیه‌کانه‌وه خه‌و ده‌یانباته‌وه و زۆربه‌ی تابلۆی فرۆشگاکانیش به عاره‌بین، کورده‌کانیش دزداشه‌یان له‌به‌ردایه و به عاربیه‌کی ڕه‌وان له گه‌ڵیاند ا ده‌په‌یڤن! خۆیان بچوک ده‌که‌نه‌وه. ئیدی بۆچ بابای عاره‌ب (هه‌ست به نامۆیی بکات و له ماڵی خۆیدا نه‌بێت؟)
جارێک خوێندکارێکی عاره‌ب له وڵاتێکی عاره‌بیه‌وه نامه‌یه‌کی بۆ یه‌کێک له گۆڤاره عاره‌بیه‌کانی به‌ریتانیا ناردبوو. ڕا و بۆچوونی خۆی له هه‌مبه‌ر کێشه‌ی عێراق نووسی بوو. به‌لایه‌وه سه‌یر ببوو که قه‌بیله‌یه‌کی عاره‌ب له شیمالی حه‌بیبی وڵاتی عێراقی عاره‌بیدا کێشه دروست ده‌که‌ن و گوایه ده‌خوازن جوێ ببنه‌وه! لێ، پیاو حه‌ق بڵێ؛ ده‌سته‌ی گۆڤاره‌که تێبینیه‌که‌ی باش و پڕ له زانیاریان بۆ نووسی بوو: که ئه‌وانه قه‌بیله‌ی عاره‌ب نین و به‌شێکن له نه‌ته‌وه‌ی کوردی خاک و میلله‌ت دابه‌شکراو. داخیشیان بۆ خواردبوو که خوێندکارێکی زانکۆی سه‌ده‌ی 21 ئاوه‌ها بێ‌ئاگا بێت! واته زانیاریان به خوێنه‌ر به‌خشی.
لێره‌دا دێمه سه‌ر بابه‌تێکی تری ناو هه‌فته‌نامه‌ی (ڕووداو) به ناوی (دوای ئه‌وه‌ی سیسرکه‌م خوارد منداڵم بوو) هه‌ی ماڵی وێرانم، کۆمه‌ڵگای کورده‌واری به پێچه‌وانی هه‌رچی ئۆممه‌تی ئه‌م گۆی زه‌ویه هه‌یه، له باتی به‌ره‌و پێش که چی بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئایا ئێمه لێگه‌ڕێین کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌ده‌ی 21، به پێشڕه‌وایه‌تی چه‌ند گروپ و پارتی مه‌زهه‌بی پاشکه‌وتوو، ڕه‌وتی کۆمه‌ڵگا بۆ دواوه بگێڕنه‌وه؟: نموونه‌ی ئه‌م بۆ دواوه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش له کوردستان هێنده زۆره، به هه‌موو ڕووپه‌ڕه‌کانی هه‌فته‌نامه‌ی (ڕووداو) کۆتایی نایه‌ت. !. به‌ڵام ده‌با ده‌سته‌ی هه‌فته‌نامه‌که ئه‌رکێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی گۆڤاره عاره‌بیه‌که‌یان بکێشایه و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویستیان بۆ منداڵان و گه‌نجانی کورد بنووسیبایه که (عه‌بابه‌یلێ) له چیه‌وه هاتووه.. بابایه‌کی سه‌رله‌شکری ئیسلام بووه له داگیرکردن و قڕکردنی کورد و ناوی (ئه‌با یان ـ ئه‌بو ـ عوبه‌یدوڵای جه‌ر‌ح) ه. ئه‌ویش وه‌ک عاره‌به‌کانی ئێستا که هاته کوردستانی به‌هه‌شت ئاسایی، شه‌یدا و ئه‌ڤئنداری بوو!ده‌ڵێن: (وه‌ک ڕیوایه‌ت!) نامه‌یه‌کی بۆ په‌یامبه‌ری ئیسلام نووسیووه و وتوویه‌تی: ئه‌و به‌هه‌شته‌ی تۆ له به‌ڵێنمان پێده‌ده‌یت که پاش مردن تێیده‌چین، ئه‌وا من پێیگه‌یشتووم، لێره‌کانه ده‌مێنمه‌وه و ناگه‌ڕێمه‌وه! ئاو بێنه و ده‌ستان بشۆ! چونکه ئه‌رکی ئێمه‌یه هه‌موو شتێک بۆ نه‌وه‌ی نوێ ڕوون و شی بکه‌ینه‌وه.
(*) هه‌فته‌نامه‌ی ڕووداو، ژماره 136، 29/9/2009
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
