به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌مدوایه‌دا له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ و مردنی كتوپڕ كه‌متر ڕووده‌دات له‌نێو ئه‌و ژنانه‌ی كه گه‌شبین و ده‌مبه‌خه‌نده‌ن. هه‌روه‌ها له هۆڵه‌نداش گروپێك ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجام داوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه گه‌شبینی ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به‌نه‌خۆشی دڵ له پیاوانیشدا.
ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه تازه‌یه كه هه‌شت ساڵی خایه‌ند، له‌سه‌ر نزیكه‌ی 100 هه‌زار ژن كرابوو له بڵاوكراوه‌یه‌كی زانستیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه له 9% كه‌سانی ڕه‌شبین زیاتر به‌ده‌ست نه‌خۆشی گوشاری خوێن و كۆلیسترۆڵه‌وه ده‌ناڵێنن و له 14% له‌نێو ژنانی گه‌شبیندا كاریگه‌ری كه‌متره. جگه‌له‌وه‌ش به به‌راورد له ژنانی ڕه‌شبین باوه‌ڕێكی جێگیریان نیه یاخود زیاتر باوه‌ڕیان به كه‌س نیه 16% ئه‌گه‌ری تووشبوونیان هه‌یه به‌نه‌خۆشی دڵ.
له‌ملێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وت ژنانی گه‌شبین لێهاتووتربوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان به سه‌ختیه‌كانی ژیان. یا له‌كاتی نه‌خۆشیدا باشتر ده‌زایانزانی خۆیان بپارێزن و زیاتر وه‌رزشیان ئه‌نجام ده‌دا و گرنگیان ده‌دا به‌جوانی له‌شولاریان.
سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه وتی:"زۆربه‌مان له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ژیانیدا به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ڕه‌شبین بإ زیاتر ده‌سته و یه‌خه ده‌بإ به تووشبوون به‌نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
له‌م باره‌یه‌وه وتاربێژێكی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناوی له به‌ریتانیا وتی: ئاشكرایه كه هه‌ست و سۆزی به‌هێزی دوژمنكارانه ده‌بێته هۆی ڕِشتنی ماده‌ی كیمیایی له له‌شدا كه ڕه‌نگه مه‌ترسی نه‌خۆشی دڵ زیاد بكات، به‌ڵام هێشتا به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م هۆكاره‌مان بۆ ڕوون نه‌بۆته‌وه. هه‌روها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:" تێڕوانینی گه‌شبینانه یا رق لێبوونه‌وه كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌فتاری مرۆڤ. جگه له‌وه‌ش جگه‌ره‌كێشان یا ڕێجیمی خواردن به‌شێوه‌یه‌كی نادرووست كه‌ئه‌وانه‌ش مه‌ترسی تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌یان لێده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه:همشهری
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
