هێزه ئه‌منیه‌كانی سعودیه ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردنی ئاوی زه‌مزه‌می ساخته و هۆشداریش به‌حاجیانی جیهان ده‌ده‌ن كه نه‌كه‌ونه داوی بازرگانه‌كان به‌م جۆره ئاوه ساخته‌یه كه به‌ناوی ئاوی زه‌مزه‌م له‌وه‌رزی حه‌جدا به‌حاجیانی جیهان ده‌فرۆشرێت.
رۆژنامه‌ی (عوكاز) ی سعودیه بڵاوی كرده‌وه كه‌وا هێزه ئه‌منیه‌كانی پارێزگای (ده‌وادمی) ناوچه‌ی ریاز زانیاریان له‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردنی ئاوی زه‌مزه‌می ساخته له‌یه‌كێك له‌ناوچه پیشه‌سازیه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌دا ده‌ستكه‌وتوه و دوای چاودێری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر ئه‌و كارگه‌یه"ده‌ركه‌وتوه كه‌وا رۆژانه به‌هه‌زاران كارتۆن ئاوی ساخته به‌ناوی (زه‌مزه‌م) له‌و كارگه‌یه‌وه به‌رهه‌مهاتوه و ره‌وانه‌ی بازاره‌كانی سعودیه كراوه و دوای شیكردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه "ده‌ركه‌وتوه كه‌وا نه‌ك هه‌ر ئاوی زه‌مزه‌م نیه به‌ڵكو بۆ خواردنه‌وه‌ی مرۆڤیش شیاونیه و ده‌رمانێكیان تێكردوه تا تامی ئاوی زه‌مزه‌م بدات كه ره‌نگه ده‌رهاویشته‌ی ته‌ندروستی خراپی لێبكه‌وێته‌وه"
له‌م روه‌وه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی حه‌جی سعودیه هۆشداریان داوه‌ته حاجیانی ماڵی خودا كه نه‌كه‌ونه به‌ر داوی كڕینی ئه‌م جۆره ئاوانه و دڵنیابن له‌سه‌لامه‌تی ئاوی زه‌مزه‌م ئینجا بیخۆنه‌وه و بیكڕن.
شایانی باسه ساڵی رابردوش حكومه‌تی سعودیه رایگه‌یاند له‌وه‌رزی حه‌جدا نزیكه‌ی 80%ی ئه‌و ئاوه‌ی له‌بازاردا به‌ناوی ئاوی زه‌مزه‌م ده‌فرۆشرێت به‌حاجیان"ئاوی زه‌مزه‌م نیه و ساخته‌كراوه و به‌چه‌ند كارگه‌یه‌كی پیشه‌سازی نهێنی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی نه‌فس نزمه‌وه دروستكراوه و پێویسته حاجیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌گشتیه‌كان ئه‌و ئاوه نه‌كڕن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
