دایکم پێی ووتم، کچی خۆم نیگه‌ران مه‌به‌و هیچ مه‌ترسه، دڵنیابه به زووترین کات ده‌گه‌ڕیمه‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵام چه‌ندین کاتژمێر له سه‌ر کورسی چێشتخانه‌که‌و له به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌که‌وه، چاوه‌کانم بڕیبوه ده‌ره‌وه‌و چاوه‌روانی هاتنه‌وه‌ی دایکم ده‌کرد، که‌چی هه‌ر نه‌هات، تاوه‌کو ئێستاش هه‌ر نه‌هات و تێر تێر له ئامێزی گه‌رمی نه‌گرتم، من ده‌مزانی شتێکی زۆر سه‌یر ڕووده‌دات و ئه‌مه کاره‌ساتی به‌دواوه‌یه، بۆیه وه‌ک بارانی به خوڕ فرمێسک له چاوه‌کانم ده‌هاتنه خوارو ته‌نیاو بێ که‌س له‌ماڵه‌وه، چرکه‌و خوله‌ک و کاتژمێر ته‌واو ده‌بوو، که‌چی دایکم هه‌ر نه‌ده‌گه‌شته ماڵه‌وه‌و نه‌هاته‌وه، تاوه‌کو دواجار به ماندویه‌تی و به‌چاوی پڕ له ئه‌سرین و چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی دایکم، له‌سه‌ر فه‌رشی چێشتخانه‌که خه‌وم لێ ده‌که‌وێت، نازانم چه‌ند کاتژمێر نوستبوم، به‌ڵام دونیا رووناک و تیشکی خۆر له په‌نجه‌ره‌که‌وه ده‌هاته ژوره‌وه، چه‌ند پۆلیسێک هاتنه‌وه ژووره‌وه‌و له‌خه‌و هه‌ڵیانساندم، سڵاویان کرد‌و وتیان، ژنێکی کوژراومان دۆزێته‌وه باوه‌ڕمان وایه (فاتیمه)، ی دایکی تۆیه. (ماریا)، ده‌ڵێت: ئه‌وکاته من کچێکی ته‌مه‌ن بچوک و بێ ده‌سه‌ڵات بووم، دایکم ژنێکی زۆر میهره‌بان و ڕووخۆش و ده‌م به پێکه‌نین بوو، ڕۆژانه پرچه‌کانمی شانه ده‌کردو جل‌و به‌رگی جوانی له‌به‌ر ده‌کردم، ئه‌و زۆر دڵی به من خۆش بوو، ته‌نها ئاواتی ئه‌وه بوو من گه‌وه‌ره ببم، بۆ ئه‌وه‌ی له دوا ڕۆژدا ببم به په‌ناده‌رو به‌دی هێنه‌ری هیواو ئاواته‌کانی.
(فاتیمه)، ی خنکێنراو خه‌ڵکی ووڵاتی (ئێران)، و دانیشتوی پایته‌ختی (تاران)، به‌هۆی کێشه‌ی خیزانیه‌وه ناچار ده‌بێت له مێرده‌که‌ی جیابێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له دواڕۆژدا ژیانێکی ئارام و به‌خته‌وه‌ر بۆ (ماریا)، ی کچی به‌ده‌ست بهێنێت، ووڵاتی (ئێران)، به‌جێ ده‌هێڵێت و وه‌ک په‌نابه‌ر له ووڵاتی (سوید)، شاری (هێلسینبۆرگی)، جێگیر ده‌بێت و دواجار له گه‌ڵ پیاوێکی هاو زمانی خۆی ئێرانی دووباره ژیانی هاوسه‌ری دروست ده‌کات.
ئه‌و هه‌میشه ئاژاوه‌و جنێوی به (دایکم)، ده‌دا
(ماریا)، ده‌ڵێت: هه‌ر له سه‌ره‌تای پێکه‌وه ژیانیان، هیچ شتێک ئاسایی نه‌بوو، ئه‌و هه‌میشه ئاژاوه‌و جنیوی به دایکم ده‌دا، زۆر جاران له ماڵی خۆمان به شێوه‌یه‌کی دڕندانه لێدانی ده‌کرد، چه‌ندینجار من ده‌بوم به ڕێگرو نه‌مده‌هێشت لێدانی بکات، هه‌میشه دوای قوتابخانه له‌به‌ر خاتری دایکم هه‌ر له‌ماڵه‌وه ده‌بوم و جاری وا هه‌بوو یه‌ک مانگ من نه‌ده‌ڕۆشتمه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها دایکم له‌به‌ر خاتری من هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتێکی نائاسایی ئه‌و پیاوه‌ی قبوڵ ده‌کرد، ئه‌و پیاوێکی زۆر بێ به‌زیی و دڵ پیس و سه‌ر شێت بوو.
لێره‌وه هه‌ڕه‌شه ترسناکه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد!
دایکم ته‌نها یه‌ک به‌شی زمانی سویدی ته‌واو کردبو به‌ڵام ئه‌و نه‌یده‌هێشت بڕوات بۆ قوتابخانه و به‌شه‌کانی تری فێربونی زمان ته‌واو بکات، دایکم زۆر ئاره‌زوی فیربونی زمانی سویدی ده‌کرد، هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌مه به‌شه‌ڕ ده‌هاتن و ده‌بوو به ئاژاوه، ئیتر لێره‌وه هه‌ڕه‌شه ترسناکه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد و منی (ماریا)، ی ته‌مه‌ن بچوکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بۆ هه‌تایی خسته ناو ده‌ریای خه‌مه‌وه، (فاتیمه) ی دایکمیش ڕۆژ به‌ڕۆژا له خه‌فه‌تدا کێشی له‌شی که‌می ده‌کردو بێزاری ته‌نگی پێ هه‌ڵچنی بوو، به‌ڵام له لای هاوڕیو ده‌رهاوسێکانی هه‌مان ئه‌و ژنه ڕوخۆش و خوین گه‌رمه بوو، هیچ که‌سێک هه‌ستی به ئازاره‌کانی نه‌ده‌کرد، له ئێرانیش دایکم هه‌روا خۆشه‌ویستی، ناو هه‌موو که‌سێکی ناسیاو و فامیلێکه‌ی خۆی بوو.
هه‌رگیز له بیرم ناچێت ئه‌و ڕۆژه‌ی ماڵمان به جێهێشت زۆری له دایکم دا، دایکم ده‌ستی منی گرتوو ماڵمان به‌جێهێشت، به‌ڵام جێگایه‌کمان ده‌ست نه‌که‌وت، هیچ خزمێکمان نه‌بوو بڕۆین بۆ ماڵی، ئیتر ئه‌و شه‌وه له (هۆتێل)، خه‌وتین و دوای چه‌ند ڕۆژێک به چاودێری ڕیکخراوێکی یارمه‌تی ده‌ری ژنان به‌یه‌کجاری ڕۆشتینه ناو خانویه‌کی سه‌ر‌به‌خۆ.
(دایکم)، بۆ هه‌رجێگاو شوێنێک بڕوایه ئه‌و وه‌ک سیخوڕ به‌دوایه‌وه بوو!
ئه‌و هه‌میشه چاودێری ده‌کردین، دایکم بۆ هه‌رجێگاو شوێنێک بڕوایه ئه‌و وه‌ک سیخوڕ به‌دوایه‌وه بوو، ئه‌و ڕۆژه‌ی دایکم منی به‌جێهێشت و بۆ هه‌تایی نه‌گه‌ڕایه‌وه، له گه‌ڵ ژنێکی هاوڕیدا بڕیاریان دابوو یه‌ک ببینن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک شتومه‌کی ماڵه‌وه‌مان پێوسیت بوو ڕۆشت له‌بازاڕ بیکڕێت، به‌ڵام من دڵم هه‌ر لای ئه‌و بوو، زۆر ده‌ترسام وه‌ک بڵیی دڵم لێی دابێت که کاره‌ساتێکی گه‌وه‌ره‌ی به‌دوادا دێت و ئیتر نایبینمه‌وه، بۆ یه‌کجاری ناگه‌ڕێته‌وه.
فڕێدانی به‌ردی بچوک بۆ په‌نجه‌ره‌که
له‌سه‌ر کورسییه‌ک له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌م ده‌کرد و چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی دایکم ده‌کرد، هه‌ستم کرد به‌ردی بچوک وه‌ک زیخۆڵکه له په‌نجه‌ره‌که ده‌درێت، له دڵی خۆمدا وتم له‌وه‌یه ئه‌وه دایکم بێت و ده‌رگای خواره‌وه‌یه‌ی بۆ نه‌کرێته‌وه یان پێویستی به یارمه‌تییه، که‌چی بینیم پیاوه دڵ ڕه‌قه بێویژدانه‌که‌یه له‌سه‌ر شه‌قامه‌که ڕاوه‌ستاوه‌و چاودێری ماڵمان ده‌کات، زۆر ترسام به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌و وا خۆم پیشاندا دایکم له ماڵه‌وه‌یه‌و هه‌موو شتێک ئاساییه، هه‌میشه دوعای ئه‌وه‌م ده‌کرد له ئێستادا دایکم نه‌گه‌ڕیته‌وه ماڵه‌وه، که‌چی ئه‌و زۆر فێڵبازانه کاره‌کانی خۆی به ئه‌نجام گه‌یاند، چونکه گرتنی به‌رده‌کان بۆ په‌نجه‌ره‌که له‌به‌ر ئه‌وه بوو بزانێت ئایا دایکم له ده‌ره‌وه‌یه یان گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگادا وه‌ک نێجیر ڕاوی بکات و بیکوژێت وه‌ک که کردی، ئیتر دوای ماوه‌یه‌ک شه‌قامه‌که‌ی به‌جێ هێشت و به‌یه‌کجاری له چاو وون بوو نه‌گه‌ڕایه‌وه، دڵم ئارامی بۆ هات و سوپاس گوزاری خوام کرد، یه‌کسه‌ر ته‌له‌فۆنم بۆ دایکم کرد‌و هه‌موویم وه‌ک خۆی بۆ گێڕایه‌وه، ئه‌ویش وتی کچی خۆم نیگه‌ران مه‌به‌و هیچ مه‌ترسه، دڵنیابه به‌زوترین کات ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه، ئه‌وه دوا قسه‌ی دایکم بوو له‌گه‌ڵم کردی.
بورانه‌وه‌ی (ماریا)، و بردنی بۆ نه‌خۆشخانه
(ماریا)، به‌رده‌وام ده‌بێت له گێڕانه‌وه‌ی ناخۆشترین کاته‌کانی ژیانی خۆی و دڵۆپ، دڵۆپ، فرمێسک له چاوه‌کانی دڕژێته خوارو ده‌ڵێت، ئه‌و کاته‌ی هه‌واڵی کوشتنی دایکم پێدرا، ئه‌وه‌نده گریام و هاوارم کرد، له هۆش خۆم چووم و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کرام، دوای ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌رم بۆ کرا، نه‌مده‌زانی بۆ کوێ برۆم! که‌سێکی نزیکم یان خزمێکم نه‌بوو بڕۆم بۆ ماڵی و جێگام بکاته‌وه، بیرم کرده‌وه‌و ته‌له‌فۆنم بۆ (سۆفیا)، ی هاوڕێم کرد‌و یارمه‌تی و دڵنه‌وای زۆری کردم، چه‌ند ڕۆژێک لای ئه‌و بووم و پاشان ڕه‌وانه‌ی لای فامیلییه‌کی تر کرام، ئه‌وان ته‌نها ژن و پیاوێک بوون، زۆر میهره‌بان و به‌سۆز بوون، من که هیچ شتێکم نه‌ده‌زانی، تاوه‌کو نه‌مده‌زانی جله‌کانی خۆشم بشۆرم، ئه‌وان فێریان کردم چۆن جله‌کانم بشۆرم، چۆن دوای نان خواردن قاپه‌کان بشۆرم و ماڵ پاک بکه‌مه‌وه، ئه‌وان هه‌موو شتێکیان فێر کردم، نزیکی ساڵێک له ماڵیان ژیام، به‌ڵام به‌ختم لێره‌شدا یار نه‌بوو، ئه‌وان باریان کرد‌و شاره‌که‌میان به‌جێ هێشت.
(ماریا)، داوای لێ ده‌کرێت به‌یه‌کجاری بگه‌ڕیته‌وه بۆ (ئێران)،
دوای ئه‌وه‌ی خزم و که‌سه‌کانی دایکم له (ئێران)، زانیان من له ناو تراژیدیایه‌کی زۆر ترسناک و خراپ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م، ته‌له‌فۆنیان بۆ کردم و داوایان کرد به‌یه‌کجاری بۆ لای ئه‌وان بگه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵام پێم باش نه‌بوو بگه‌ڕێمه‌وه بۆ (ئێران)، بۆیه جارێکی تر ڕه‌وانه‌ی لای پیره‌ژنێکی تر کرام له شاری (یۆتۆبۆرگی)، تاوه‌کو ته‌مه‌نم بوو به هه‌ژده ساڵ و خانویه‌کی سه‌ربه‌خۆیان پێدام، ته‌نیاو بێ که‌س به‌سه‌ر په‌یژه دژواره‌کانی ژیاندا به‌سه‌ر که‌وتم و ئێستا له پۆلی یه‌کی (زانکۆ)، ده‌خوێنم.
دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی (فاتیمه)
سه‌ر له به‌یانی پانزه‌ی هه‌شتی دوو هه‌زار، پۆلیس ته‌رمی دایکی (ماریا)، به خنکێنراوی له‌سه‌ر ڕێگای نێوان شاری (هێلسینگبۆری و مالموێ)، ده‌دۆزنه‌وه، ته‌نها که‌سێک گومانی کوشتنی لێبکرێت مێردی (فاتیمه)، یه هه‌ر بۆیه له لێکۆلینه‌وه‌ی پۆلیسدا دان ده‌نێت به کوشتن و چۆنێتی خنکاندنی (فاتیمه)، که له‌سه‌ر پشت ده‌یدات به زه‌ویداو هه‌ردوو ده‌ستی له قوڕگی گیر ده‌کات و تاوه‌کو ڕه‌نگی زه‌رد هه‌ڵنه‌گه‌ڕێت و له هه‌ناسه‌دان نه‌که‌وێت به‌ری نادات، پۆلیس کیسیه‌ک خوارده‌مه‌نی و جوتێک پێڵاوی ژنانه و جانتا بچوکه ده‌ستێکه‌ی له ته‌نیشت ته‌رمه‌که‌ی ده‌دۆزنه‌وه.
(ماریا)، به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت، تاوه‌کو ساڵێک زیاتر دوای خنکاندنی دایکم زۆر جاران وامده‌زانی ئه‌وه خه‌ون و خه‌یاڵ بوو ڕویدا، هه‌میشه به خۆم ئه‌ووت، ڕۆژێک دێت دایکم بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و له ئامێزم بگرێت، به‌ڵام تازه به‌یه‌کجاری ڕۆشت و هه‌رگیز نایبینمه‌وه، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌ی دایه گیان، هه‌رگیز ناتوانم یادگاری و نه‌هامه‌تیه‌کانت له‌بیر که‌م، تۆ هه‌میشه له ناو مینه‌ی هه‌تا هه‌تایی ژیانمی و له‌ژێر ده‌ستم به فارسی ناوی (فاتیمه)، ی تۆی دایکم تاتوێری کردوه. qala1973@hotmail. com
تێبینی: ئه‌م ڕاپۆرته له ژماره 135 ی گۆڤاری شه‌قام بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌رپرسیارن له کۆپیکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی بێ پرسی گۆڤاری شه‌قام و خاوه‌نه‌که‌ی.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
