
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئاستی هه‌ژاری و بێكاری له‌هه‌رێمی كوردستاندا هێشتا به‌رزه و به‌ده‌یان جار ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وته‌كان و شه‌رعزانه كوردی و بیانیه‌كان ئه‌وه ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌تا هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌تیو و بێوه‌ژنه‌كانی كوردستان مابن، دروست نیه خێر و زه‌كات ببیته ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ت، كه‌چی ئه‌وه بۆ چه‌ند ساڵێكه كه‌سانێك له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج دێنه عه‌ره‌بستانی سعودیه و زه‌كاتی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و كرێی دوكان و هه‌موو ئه‌و كاسبیه‌ی له‌كوردستان ده‌یكه‌ن، ده‌یده‌نه مه‌لا و به‌رپرسانی هه‌ردو حه‌ره‌می كه‌عبه‌ی پیرۆز و مزگه‌وت و مه‌زاری پێغه‌مبه‌ر (د. خ)، ئه‌مساڵیش حاجیه‌كی كورد به‌بی گوێدانه ئه‌و هه‌موو هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و بێكارانه‌ی ئێستا له‌كوردستان هه‌یه، هه‌وڵیدا زه‌كاتی به‌رهه‌م و به‌روبومی كشتوكاڵی بداته یه‌كێك له‌ئیمامه‌كانی حه‌ره‌می كه‌عبه‌ی پیرۆز، به‌ڵام مامۆستا ئاینیه‌كه‌ی حه‌ره‌م ئه‌م زه‌كاته‌ی قبوڵ نه‌كرد و پێی راگه‌یاند كه‌وا پێویسته ئه‌و زه‌كاته بده‌یته هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و بێ باوك و بێوه‌ژنه‌كانی وڵاته‌كه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌شت ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وا پێویسته بیده‌یته ئه‌وقافی سنوره‌كه‌ی خۆت یان هه‌ر رێكخراو و ده‌زگایه‌كی خێرخوازی سنوره‌كه‌ی خۆت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و یاسایی به‌كاربهێنرێت بۆ هه‌ژاران و كه‌مده‌رامه‌تان. لێره‌دا من له‌روی شه‌رعیه‌وه هیچ ته‌علیقێكم نیه و ئه‌م هه‌ڵوێسته بۆ زانایانی ئاینی و وتارخوێنی مزگه‌وته‌كانی كوردستان به‌جێدێڵم. ئه‌وه‌ش ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه 3سالڕ له‌مه‌وپێش چه‌ند حاجیه‌كی سنوری ئاكری له‌سعودیه پێیان راگه‌یاندم كه‌وا هه‌موو ساڵێك زه‌كاتی بازرگانی و داهات و زێڕی خێزانه‌كانیان له‌كوردستانه‌وه ده‌هێننه سعودیه و ده‌یده‌نه به‌رپرسه‌كانی حه‌ره‌می مه‌زار و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (د. خ) .
*تێبینی:راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م گفتوگۆیه‌ی نێوان حاجیه كورده‌كه و ئیمامه‌كه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆز ئاماده‌بوو زۆر هه‌وڵیدا حاجیه كورده‌كه تێبگه‌یه‌نێت كه ئه‌م بڕیاره‌ی نه شه‌رعیه و نه مرۆییه به‌ڵام ئه‌و حاجیه به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌نه‌بوو گوی بۆ قسه‌كانی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی كوردستان بگرێت و ته‌نانه‌ت به‌قسه‌ی ئیمامه‌كه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆزیش قه‌ناعه‌تی نه‌ده‌هات و داوای ده‌كرد نوسراوێكی ره‌سمی بداتی كه ئه‌و زه‌كاته‌ی قبوڵ نه‌كردوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
