جاری یه‌كه‌م نییه له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێم، مه‌به‌ستم نییه شتم به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیبێت و ئێستا وه‌بیرم هاتبێته‌وه و بمه‌وێ بیورووژێنم، به‌ڵكوو ئه‌و هه‌میشه له نوێبونه‌وه‌دایه و نوێترمان ده‌خاته به‌رده‌ست كه بتوانین بیخه‌ینه به‌ر قه‌ڵه‌می ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه، بۆیه ئه‌وه درێژدادڕیی من نییه له ورووژاندنه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی عه‌جوولیی خۆیه‌تی له كاره هونه‌رییه‌كانیدا و به‌خشینی هونه‌ریی به‌رده‌وامیه‌تی.
به‌لای منه‌وه دڵنیا قه‌ره‌داخی یه‌ك له بزێوترین خاتوونه گۆرانیبێژه‌كانه، له بزێویدا مه‌به‌ستم زوو خۆپێشاندانیه‌تی به‌كار و به‌رهه‌می هونه‌ریی نوێ، ئه‌مه وا ده‌كات به‌به‌رده‌وامی چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نوێتر بكه‌ین، مه‌به‌ستم نییه بڵێم دوای هه‌ر گۆرانییه‌كی بۆ گۆرانییه‌كی سه‌رووتر ڕامانده‌كێشێت، چونكه هیچ مه‌رج نییه جار له دوای جار گۆرانییه‌كان وه‌ك هونه‌ر سه‌رووتر هه‌ڵكشێن، دوور نییه جار جاره سه‌ره‌و لێژیش ببنه‌وه، كه بێگومان نامه‌وێ له‌مه‌شیاندا ئه‌و سه‌ره‌و لێژییه بكه‌مه هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده، چونكه ڕاستیتان ده‌وێ خۆم یه‌كێكم له‌وانه‌ی به‌ده‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده زۆرترین چێژ وه‌رده‌گرم، به‌تایبه‌تیش ئه‌و گۆرانییانه‌ی به‌شێوه‌زاری كرمانجیی سه‌روو پێمانی گه‌یاندووه، بۆیه ناكرێ له نووسینیشدا كارتێكه‌ری ئه‌و كاریگه‌رییه بم، ئه‌گه‌رچی تا ئه‌م ده‌مه‌ش دڵنیا قه‌ره‌داخی له‌لای من وه‌ك گۆرانیبێژێكی ئه‌رێنی ده‌كه‌وێته به‌رباس.
دڵنیا كه له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كاندا له سلێمانییه‌وه هاته هه‌ولێر و دواتر له‌م شاره‌دا گیرسایه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وده‌م له ده‌ستپێكدا بوو، به‌ڵام ده‌نگێكی دیاری گۆرانیی كوردی بوو له‌نێو ئافره‌ته گۆرانیبێژه‌كاندا، چونكه پێشوه‌خته هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ئه‌و ده‌نگه‌ی دیتبووه‌وه و هاوكات پێیگه‌یاندبوو، هه‌موومان به‌گۆرانیی "ئه‌ی یاران" دڵنیامان ده‌ناسی و پێی ئاشنا بووین، مابووه‌وه ئه‌وه‌ی تا چه‌ند ده‌توانێ له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وته به‌رده‌وام بێت و كاری دانسقه‌تر له "ئه‌ی یاران"مان پێشكه‌ش بكات، كه له ڕاستیدا كردی.. به‌ڵام له‌وه‌ش دروستتر ئه‌وه‌یه له‌و كاته‌وه تا ئێستایش، یه‌ك له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی دڵنیا له كاره هونه‌رییه‌كانیدا بۆ ئه‌و هاوكارییه هونه‌رییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌لایه‌ن "تیپی موزیكی نالی"یه‌وه ئاراسته‌ی ده‌كرێ، یان لانیكه‌م له ڕێگه‌ی چه‌ند یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه‌وه هاوكاری ده‌كرێت، پێموانییه دڵنیا به‌رامبه‌ر به‌و هاوكارییانه بێئه‌مه‌ك بێت و نكۆڵییان لێبكات، چونكه هه‌مومان ئه‌وه‌یش ده‌زانین كه ئه‌و گرووپه گه‌نجه له هاوكاریكردنیان بۆ هه‌ر ده‌نگێك توانای گێڕانی ڕۆڵی كارا و كاریگه‌ریان هه‌یه، بۆ دڵنیاش به‌هه‌مان شێوه به‌خت یاوه‌ری بووه و توانی له ڕێگه‌یانه‌وه توانا هونه‌رییه دروسته‌كه‌ی باشتر بگه‌یه‌نێت.
وێڕای ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌ر دڵنیا له ده‌نگه ساز و تۆكمه‌كان نه‌بووایه، بێگومان براده‌رانی نالیش پێیان دروست نه‌ده‌بوو، هه‌روه‌ها ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخیش پێی دروست نه‌ده‌كرا، كه‌واته توانایه‌ك له‌م هونه‌رمه‌نده‌دا هه‌یه سه‌رنجی به‌رامبه‌ر ورد ده‌كاته‌وه بۆ هاوكاریكردنی، ئه‌وی دیكه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌و بوێرییه‌ی كه زۆرینه‌مان دڵنیای پێ ده‌ناسینه‌وه، ئه‌دی خۆ ئه‌م خاتوونه به‌یه‌ك له گۆرانیبێژه كچه بوێره‌كان ده‌ناسرێته‌وه، پێموایه هه‌مووشمان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پشكێكی گه‌وره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌كه‌وێته به‌ر ئه‌و بوێرییه‌وه.
من ئاشنایه‌تیی زۆرم له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌دا هه‌یه، پێشتریش تا ئاستێك له‌باره‌یه‌وه قسه‌وباسم هه‌بووه، بۆیه مه‌به‌ستم نییه لێره‌شدا به‌یه‌ك به‌یه‌كی كاره‌كانیدا بچمه‌وه، به‌ڵام عه‌جوولییه‌كه‌ی له‌وه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆی په‌روه‌رده‌ی كه‌شی سلێمانییه و كه‌چی وه‌ك بادینانییه‌ك له‌گه‌ڵ گۆرانییه كرمانجییه‌كاندا ئاوێته ده‌بێت، "بێبه‌خت هه‌ره"یش له دیارترین ئه‌و گۆرانییانه‌یه‌تی كه ده‌كرێ بۆ ئه‌م دیوه‌یان هه‌ڵیسه‌نگێنین و تواناكانی تێدا ده‌رخه‌ین، ئه‌مه‌یان پێوه‌سته به‌بزێویی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له گۆرانی و ئاشقیی بۆ بواره‌كه كه ده‌توانێ له ڕێگه‌یه‌وه به‌زوویی د‌رك به‌شته‌كان بكات و به‌په‌له‌ش وه‌ریانبگرێت.. كه‌واته دڵنیا توانیویه‌تی به‌هره‌كه‌ی به‌دروستی گۆش بكات، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، ته‌نانه‌ت له گوتنه‌وه‌ی گۆرانییه عه‌ره‌بییه‌كانیشدا هه‌مان سه‌لیقه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی مه‌به‌ستم نییه وه‌ك هونه‌رێك گۆرانییه لاساییكاره‌وه عه‌ره‌بییه‌كان بخه‌مه به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه، چونكه له‌و شوێنانه‌دا دڵنیا ته‌نیا ده‌نگه‌كه‌یمان پێده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك هونه‌رێكی باڵا و دانسقه، بگره مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ده‌توانێ ئاسان شته‌كانی ده‌وروبه‌ری وه‌ربگرێت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، هاوكات چێژ به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ببه‌خشێت.
به‌ڵام كاتێك دڵنیا بڕیار ده‌دات له‌مه‌ولا بایه‌خی پتر به‌گۆرانیی مێیینه بدات، واته گۆرانی بۆ كوڕان بڵێت، ئه‌مه‌یان له‌سه‌ر وه‌ستانی پێده‌وێت، ئه‌گه‌رچی له‌م باره‌یه‌شه‌وه پێشتر بۆچوونه‌كانم گه‌یاندووه، به‌ڵام ده‌هێنێ له‌م مینبه‌ره‌وه نووسینه‌كه‌م بكه‌مه پێشنیاز بۆ ئه‌و و خاتوونه گۆرانیبێژه‌كانی تریش، چونكه له‌لایه‌كه‌وه دڵنیا تاكه گۆرانیبێژ نییه گۆرانیی بۆ كوڕان گوتبێ، به‌لایه‌كه‌ی تریشدا ده‌كرێ بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا دڵنیا به‌ده‌ستپێشخه‌ر بزانین كه له ڕاستیدا ئه‌مه‌یان به‌مافێكی ڕه‌وای ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌بینم، ئه‌مه مێژووه و به‌شێواندنی به‌ر نه‌فره‌ت ده‌كه‌وین، چونكه دڵنیا قه‌ره‌داخی له‌م بوێرییه‌دا هه‌قداره خۆی به‌چۆپیكێش ببینێ، ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ی تا چه‌ند ده‌توانێ له سۆز و ئه‌شقه ڕووته‌كانه‌وه خۆی بۆ ئازاره‌كانی تری ئافره‌ت ڕاوه‌شێنێت و كاری ڕژدتر له‌م بواره‌دا بكات.
دیارده‌ی گۆرانیگوتنی كچان بۆ كوڕان داهێنانێكی نوێ نییه و له كۆنیشدا هه‌بووه، به‌ڵام داوونه‌ریته باو و سوواوه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌رته‌سكی كردووه‌ته‌وه و نه‌یهێشتووه گه‌شه بكات، ئه‌و كۆنخوازییه ڕێگه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی بڕی و بووه دیارده‌یه‌كی "بڤه" لای گه‌نجانیش، بۆیه كاتی هاتبوو دووباره سه‌رهه‌ڵداته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش دڵنیا هه‌وڵی شكاندنی ته‌وقه‌كه‌ی داوه، ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌ی تا چه‌ند به‌و جۆره كاری بۆ ده‌كرێ كه ببێته دیارده‌یه‌كی جێگیر و بنه‌مایه‌كی وای بۆ دابنرێ له داهاتوودا ئاسان هه‌ڵنه‌كه‌نرێت.. له ساڵانی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا ئه‌م دیارده‌یه له ڕێگه‌ی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی كورده‌وه زه‌ق بووه‌وه، بۆ ئه‌وكات قبووڵیش كرا، بۆ نموونه گۆرانیی "كچه كورده-كوڕه كورده" به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان محه‌مه‌د قه‌دری و گوڵبه‌هار كه به‌دویته تۆماریان كردبوو، یان هه‌ندێك له گۆرانییه‌كانی شه‌ماڵ سائیب وه‌ك "پێم بڵێ پێت ده‌ڵێم" و "ده‌بڕۆ به‌رۆكم به‌رده"، له ڕاستیدا ئه‌وانه‌ش بوێری بوون له سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وكات بنه‌مایه‌كی تۆكمه بۆ ئه‌و دیارده‌یه له‌دایك بووایه، ئێمه ئێسته ئه‌وه‌نده به‌سه‌رسڕمانه‌وه له‌و ته‌رزه هونه‌ره‌مان نه‌ده‌ڕوانی، بگره گه‌شه‌ی پێده‌كرا و ده‌خزایه چوارچێوه‌یه‌كی دروستتره‌وه.
من ده‌ڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵنیا خاوه‌نی پانتاییه‌كی فراوانی ده‌نگییه، هاوكات به‌سۆزێكی پڕاوپڕی كوردانه ده‌نگه‌كه‌ی په‌روه‌رده كردووه، ڕه‌نگه ئه‌مه پاڵپشتییه‌كی باش بێت بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی له هونه‌ری كوردیدا و ئاسانتر وه‌ربگیرێت.. بۆ نموونه له‌نێو ده‌نگه مێیه‌كاندا دڵنیا به‌به‌تواناترین ئه‌و ده‌نگانه ده‌بینم كه ده‌توانێ به‌ئاسان جوانترین سه‌مای ده‌نگی له‌نێو ئه‌و په‌یژه مه‌قامییانه‌دا بكات كه ده‌كه‌ونه سه‌ر چاره‌گه تۆنه‌كانی موزیكه‌وه، واته په‌یژه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان كه له مه‌قامه‌كانی "به‌یات و سه‌با و سێگا و ڕاست و چوارگا" و ئه‌و لقه مه‌قامییانه‌وه ده‌رده‌چن كه ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌م په‌یژانه‌وه، ئه‌وه‌یش ئاشكرایه كه ئه‌قڵی میللیی خه‌ڵكی ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی له‌و سۆزانه‌دا ده‌نگه‌كان وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌نده ناچنه ناخی په‌یژه‌كانی تره‌وه و كه‌متر ئاوێته‌یان ده‌بن، من ئه‌مه‌یان له ئه‌لبوومی "بۆ كوڕێك" و له گۆرانیی "فرمێسك"دا ده‌بینم، چونكه له‌و گۆرانییه‌دا دڵنیا له نێو هه‌ردوو مه‌قامی "به‌یات" و "سه‌با"دا جوانترین سه‌مای ده‌نگیی پێشكه‌ش كردووین، وێڕای ئه‌وه‌ی له گۆرانییه‌كه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ڕیتمی ڕۆژهه‌ڵاتی و ستایله ته‌ڕه‌بییه‌كه‌دا ده‌كات، هاوكات گۆرانییه‌كی كوردیی نوێمان گوێ لێده‌بێت، كاتێكیش له هه‌مان ئه‌لبوومدا ده‌گاته گۆرانیی "های لێ گولێ" كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه له گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د شێخۆیه، له‌وێدا ده‌نگه ڕه‌سه‌نه میللییه‌كه‌ی دڵنیامان گوێ لێده‌بێ، ئه‌مانه‌ش هۆكارگه‌لێكن كه ئه‌م خاتوونه هونه‌رمه‌نده ئاسان بتوانێ له‌سه‌ر ستایله جیاجیاكان كاره هونه‌رییه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتوویی مه‌یسه‌ر بكات، به‌تایبه‌تیش ستایله كوردییه میللییه‌كان كه ڕه‌نگه له ڕێگه‌یه‌وه گۆرانییه مێیینه‌كانی سه‌ركه‌وتووتر بكاته‌وه.
بۆیه ده‌ڵێم دڵنیا قه‌ره‌داخی ئه‌گه‌ر په‌له له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و تێكستانه نه‌كات كه مه‌به‌ستیه‌تی بۆ كوڕانی بڵێت و پتر هه‌وڵ بدات ژانه‌كانی ئافره‌تان و كۆته‌كانیان له گۆرانیدا بگه‌یه‌نێت، دڵنیام ئه‌وه‌ی تا ئێستا پێی كراوه، زۆر له‌وه زیاتر ی له هه‌گبه‌دایه پێمانی ببه‌خشێت، یان داكۆكی له مافه‌كانی هاوڕه‌گه‌زه‌كه‌ی خۆی بكات كه هه‌میشه گیرۆده‌ی دیكتاتۆریه‌تی سمێڵبابڕه‌كان بوون.
باشتره دڵنیا قه‌ره‌داخی و دڵنیاكانی تریش هه‌مان ڕێچكه بكه‌نه خاڵی مه‌به‌ست و كاری ڕژدی بۆ بكه‌ن، ڕاستیتان ده‌وێ ئه‌مه دروستترین ڕێگه‌یه كه خاتوونه هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌توانن به‌كاركردن تێیدا له زۆر له‌و ڕێكخراوانه‌ی گوایه داكۆكی له مافه‌كانی ئافره‌تان ده‌كه‌ن، سه‌رووتر هه‌ڵكشێن و له‌وانیش پتر ڕۆڵ ببینن له داكۆكیكردن له مافه زه‌وتكراوه‌كانیان، ئه‌دی خۆ گۆرانی هه‌موو ڕێگه‌كانی بۆ ماڵان كورت كردووه‌ته‌وه و سه‌ر به‌هه‌موو ماڵێكدا ده‌كات و ته‌واوی سنووره‌كانیش ده‌بڕێت.. بۆیه ده‌هێنێ وێڕای ستایشه‌كان ڕێنوێنیشیان بكه‌ین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
