دوای چه‌ند ساڵ له په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ر و باخانی گۆرانیبێژ، له‌و ماوه‌یه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان تێكچوو، باخان ده‌ڵێ هه‌ڵكه‌وت له به‌رامبه‌ر ئاوازه‌كانی عه‌شقی لێم ویست، گۆرانیبێژێكی نزیك له هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیریش ده‌ڵێ باخان هه‌ڵكه‌وتی خۆش ده‌ویست و به هۆی ده‌شنێ و لۆكه‌وه‌ش غیره‌ی لێده‌كرد و دایكی باخانیش ده‌ڵێ ده‌شنێ كێشه‌ی له نێوان هه‌ڵكه‌وت و باخان دروستكرد.
باخان هێنده حه‌زی به گۆرانی گوتن كردووه تا ئه‌و رۆژه‌ی له وڵاتی هۆڵه‌ندا له كۆنسێرتێكدا هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ر ده‌بینی و داوای هاوكاری و ئاوازی لی ده‌كات، له 2007 یه‌كه‌م ئه‌لبومی گۆرانی خۆی له پێكهاته‌ی ئاوازه‌كانی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر به ناوی (ڤالانتاین) بڵاوكرده‌وه، كه ئێستاش باخان به "یه‌كه‌م منداڵ و قوتابی هه‌ڵكه‌وت زاهیر" ده‌ناسرێته‌وه، به‌ڵام عه‌شق پاشان حه‌سوودی ئه‌و دووانه‌ی لێكترازاند.
له سه‌ر گرنگی پێدانی باخان له لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه بووه هۆی دروست بوونی ره‌خنه‌یه‌كی زۆری هونه‌رمه‌ندانی ناوخۆی كوردستان، كه ده‌گوترا "له‌به‌ر باخان و هاوشێوه‌ی ئه‌و، هیچ هونه‌رمه‌ندێكی ناوخۆی كوردستان هاوكاری ناكرێن و پشتگوی خراون"، به‌ڵام ئێَستا به پێچه‌وانه‌وه باخان له لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه پشتگوی خراوه و ئه‌مجاره‌یان باخان ناڕازییه و ره‌خنه له هه‌ڵسوكه‌وت و چۆنییه‌تی كاركردنی مامۆستاكه‌ی خۆی ده‌گری، كه به قسه‌ی باخان خۆی "له به‌رامبه‌ر ئاواز و هاوكارییه‌كان، هه‌ڵكه‌وت زاهیر عه‌شقی منی ویست"، هونه‌رمه‌ندێكی ئاگادار له كێشه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت و باخان، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكری، به (سڤیل) ی راگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی له نێوان هه‌ڵكه‌وت زاهیر و باخاندا هه‌بووه، و گوتی "پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌لبومی خۆی، باخان داوای خۆشه‌ویستی له هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ر كرد و دوای سی مانگ وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرته‌وه، دواتر له رێگه‌ی هاوڕێیه‌كی خۆییه‌وه هه‌وڵیدا عه‌شقی خۆی بۆ ئاوازدانه‌ره‌كه‌ی بنێری، ئینجا وه‌ڵامی ئۆكه‌ی له ئاوازدانه‌ره‌كه‌ی (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) وه‌رگرته‌وه"، وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه هیچكات هه‌ڵكه‌وت وه‌ك عه‌شقێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ باخان نه‌كردووه، كه ئه‌وه‌ش زۆرجار وای كردووه ئه‌و كچه گۆرانیبێژه به گوماناوی له ئاوازدانه‌ره‌كه‌ی بڕوانی، بۆیه بۆ ناونیشانی ئه‌لبومی دووه‌میشی كه هێشتا بڵاونه‌كراوته‌وه و له‌لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه ئاوازه‌كانی بۆ ئاماده‌كراوه (گومان) ی هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی (سڤیل) ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌شنی و لۆكه و گرنگی پێدانیان له لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه، باخانی تووشی دڵه‌ڕاوكی كردوه، گوتی "به ده‌ركه‌وتنی ده‌شنی و لۆكه، به تایبه‌ت لۆكه، كه خاوه‌نی جوانییه‌كی سه‌ره‌نج راكێشه، باخان دڵگران بووه و گومانی ئه‌وه‌ی كردووه، كه له لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه هه‌م عه‌شقیه‌تی و هه‌میش ئاوازدانه‌ر پشتگوی بخری و مۆمه‌كه‌ی دراوشاوه‌ی بكوژێته‌وه، كه هه‌رده‌م خۆی به یه‌كه‌م كچی گۆرانیبێژی هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه داناوه، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش چه‌ندین جار هه‌وڵیداوه لۆكه و ده‌شنی له هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ر دوور بخاته‌وه، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی سه‌رنه‌كه‌وتنی ناچار به گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان بووه"، ئێستا باخان ئه‌لبومی دووه‌می له لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه بۆ ئاماده كراوه و هه‌موو كاره هونه‌رییه‌كانیشی ته‌واو بووه، له‌و ماوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی بۆ كوردستان یه‌كێك له گۆرانییه‌كانیشی به ناوی (شێتی) كلیپ كرد، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاگاداره گوتیشی "له سه‌ره‌تاكانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی بۆ كوردستان باخان داوای له هه‌ڵكه‌وت زاهیر كردووه ده‌شنی و لۆكه به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی نه‌كه‌ن و به شێوه‌یه‌كی ره‌قیش له ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌شنی و لۆكه كردووه، كه حه‌سوودی باخان به ئاشكرا هه‌ست پێده‌كرا، به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به لۆكه، كه زۆر له جوانی لۆكه ترساوه"، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌شڵی "له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌ڵكه‌وت له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا پڕۆڤه به گۆرانیبێژه‌كانی خۆی ده‌كات و بووه‌ته قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌ری، داواكه‌ی باخانی ره‌تكرده‌وه، كه ناكری رێگه له ده‌شنی و لۆكه بگیردری له هه‌ڵكه‌وت نزیك نه‌كه‌ونه‌وه"، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی (سڤیل) ئه‌و ره‌فتارانه‌ی كه به‌رده‌وام باخان دووباره‌ی ده‌كردنه‌وه، هه‌ڵكه‌وتی زاهیری ناچار كرد، خۆی له باخان دووربخاته‌وه و كاره هونه‌رییه‌كانیشی له‌لای خۆی بوه‌ستێنی، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه ده‌كات، كه هه‌ڵكه‌وت پێی وابووه، "ناكری له‌به‌ر خۆویستی و حه‌ساده‌تی باخان، كچه گۆرانیبێژه‌كانی دی پشتگوی بخات، كه ده‌یه‌وی گرنگی به هه‌مووان بدات و له ئاینده‌دا ژماره‌ی كچه‌كانی تریش زیاد بكات، كه ئێستا ناسلی و نیلیسا دوو كچی دیكه‌ن، به‌ڕێوه‌ن له قوتابخانه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر په‌روه‌رده بكرێن".
باخان له یه‌كێك له دیمانه‌كانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو، كه "هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌لبومی دووه‌می ئه‌وی راگرتووه و رێگره له بڵاوكردنه‌وه‌ی"، (سڤیل) په‌یوه‌ندی به هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه كرد و هه‌رچه‌نده ناوبراو ئاماده نه‌بوو له‌و باره‌یه‌وه هیچ لێدوانێك بدات، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی گووت "خۆ باخان یه‌ك دیناری به من نه‌داوه تا پاره‌كه‌ی بده‌مه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و ئه‌لبومه پڕۆژه‌ی خۆمه، منیش ئازادم ده‌یده‌م به كی"، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست (سڤیل) كه‌وتووه، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاماده نییه جارێكی دی كار بۆ باخان بكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی "هه‌ڵكه‌وت ئێستا هه‌ستی به بێ وه‌فایی باخان كردووه و دوو سی جار وشه‌ی (بی وه‌فا) ی به‌رامبه‌ر به باخان به كار هێناوه"، له لێدوانێكدا بۆ (سڤیل)، دایكی باخان ئه‌و زانیاریانه‌ی ره‌تكرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه باخان داوای زه‌واجی له هه‌ڵكه‌وت زاهیر نه‌كردووه و ده‌ڵێت "كاك هه‌ڵكه‌وت كوڕێكی زۆر باشه و هیچ ته‌علیقێكمان له سه‌ری نییه، به‌ڵام ئه‌و باخان داوای زه‌واجی له هه‌ڵكه‌وت نه‌كردووه، به‌ڵكو باخان ده‌ڵی هه‌ڵكه‌وت زاهیر مامۆستا و ئاوازدانه‌ری منه و حه‌ز ناكه‌م زه‌واجی له‌گه‌ڵ بكه‌م، كه ته‌مه‌نیشی زۆر له من گه‌وره‌تره"، دایكی باخان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه كچه‌كه‌ی داوای ئه‌لبوم ناكاته‌وه و وازیشی له گۆرانی گوتن هێناوه و ده‌شنی به دروستكه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌زانی و گوتی "زۆرجار باخانی كچم ده‌شنی و هه‌ڵكه‌وتی ئاشتكردوه‌ته‌وه، چونكه جارێكیان هه‌ڵكه‌وت و ده‌شنی بوو به شه‌ڕیان له‌سه‌ر هه‌ندی كار كه ده‌شنی ئه‌نجامیدا بوو، به‌ڵام هه‌ڵكه‌وت به دڵی نه‌بوو، به پێچه‌وانه‌وه باخانی كچم ده‌شنی و لۆكه‌ی خۆشده‌وی، به‌ڵام ده‌شنی قسه‌ی دروست ده‌كرد و حه‌زی له‌و به‌زمه‌ی ئێستا بوو"، هه‌روه‌ها دایكی باخانی گۆرانیبێژ ده‌شڵی "هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌و ژماره كچه‌ی له خۆی كۆكردوه‌ته‌وه، ده‌بی كه‌سێكی ئیداریش بێ، له‌وانه‌یه ئه‌و كچانه له نێوان خۆیان قسه دروست بكه‌ن و كێشه بنێنه‌وه، ئێستا باخان حه‌ز ناكات له راگه‌یاندنه‌كان قسه له سه‌ر هه‌ڵكه‌وت بكات، ئه‌وه‌ی كه كرایشه قسه‌ی راگه‌یاندنه‌كان خۆیانه، نه‌ك باخان، چونكه ئه‌و به‌رده‌وام رێزی له هه‌ڵكه‌وت زاهیر وه‌ك مامۆستای خۆی گرتووه و له به‌رامبه‌ر ئه‌ویشدا بی وه‌فا نابی".
تێبینی: ئه‌و دیمانه‌یه له ژماره 5ی گۆڤاری سڤیل وه‌رگیراوه.
zanadzey@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
