به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌ولێر پێوایه ته‌نیا خوا ده‌زانێت ئه‌مساڵ وشكه ساڵی ده‌بێت یان نا، چونكه له دنیادا زانست نه‌گه‌شتوه به‌و ئاسته پێشبینی وه‌رزێكی ته‌واو بكات، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌شڵێت "ئه‌وپێشبینیانه‌ی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردستانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه ئێمه ته‌نیا ده‌توانین پێشینی 48سه‌عات بكه‌ین".
كه‌ش و هه‌وای دنیا تێكچووه
ره‌شید ره‌سول ئه‌حمد به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌ولێر له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی كوردستان هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بارانباری له چه‌ند ساڵی رابردودا بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه "گوردستانیش وه‌ك هه‌موو دنیا روبه‌ڕوی دیارده‌ی قه‌تیس بوونی گه‌رما له بۆشای ئاسمان بوه‌ته‌وه". هۆی ئه‌و قه‌تیسبوونه‌ی گه‌رماش بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه "رێژه‌ی تێكه‌ڵبونی ماده‌ی زیانبه‌خش به هه‌واو زیادبوونی ژماره‌ی مرۆڤ زۆر بوونی پێداویستی مرۆڤ وای كردوه كه دوه‌م ئۆكسیدی كاربون له هه‌وادا زۆر بێت".
یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردو له دنیا ده‌بیندرێت ئه‌وه‌یه كه له هه‌ندێك شوێنی وه‌ك كوردستان وشكه ساڵی هه‌یه‌و له هه‌ندێك شویێنی جیهانیشدا لافاوی گه‌وره دروست ده‌بێت ره‌شید ره‌سوڵ هۆكاری ئه‌و دیاره‌ده‌یه‌ش هه‌ربۆ قه‌تیس بوونی گه‌رماو پیس بوونی ژینگه‌ی جیهان ده‌گێڕێته‌وه، بۆیه گوتی "باڵانسی كه‌شوو هه‌وا به‌گشتی له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا تێكچووه به‌و هۆیه‌وه راده‌ی بارانی پێویست له كاتی خۆیدا و به شێوه‌ی ئاسای نابارێت".
ئه‌وه‌ش كه له كوردستان ماوه‌یه‌كی زۆر باران نابارێت دواتر له ناوچه‌یه‌كدا لافاو هه‌ڵده‌ستێت هه‌ربۆ هه‌مان هۆكار ده‌گێڕێته‌وه كه له سه‌ره‌وه باسكرا.
ئه‌و به‌ڕێوه‌ه‌ری گه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌و شه‌پۆله خۆڵبارینه كه له ماوه‌ی رابردودا كوردستانی گرته‌وه گوتی "ئه‌و ته‌پوتۆزه بریتیه له دیارده‌یه‌ك كه له وڵاتی سعودیه باكوری ئه‌فریقا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه روده‌دات ئه‌ویش دیارده‌ی به بیابان بوونه ئێمه‌ش كارگه‌ری هه‌وای ئه‌و ناوچانه‌مان له‌سه‌ره ئه‌و دیارده‌یه واته به‌بیابان بوون، توێژاڵێكی سوك له‌سه‌ر توێژی زه‌وی دروست كردوه له ئه‌نجامی نه‌بارینی باران بۆ چه‌ن وه‌رزێك له سه‌ریه‌ك واده‌كات سه‌وزای نه‌مێنێت ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه به ئاسانی تێكه‌ڵی هه‌وا ببێت". هه‌رچه‌نده ناوچه‌ی بیابانی به‌درێژای مێژووی هه‌ر هه‌بووه به‌ڵام ئه‌و رێژه زۆره‌ی خۆڵبارین له‌ماوه‌ی ئه‌م یه‌ك دووساڵه‌دا دووباره ده‌بێته‌وه نائاساییه به‌ڵام ناوبراو دیسان هۆی هاتنی ئه‌و ته‌پوتۆزه‌ی گێڕایه‌وه بۆ تێكچونی كه‌شوو هه‌وا دنیا.
ته‌نیا خوا ده‌زانی وشكه‌ساڵیه یان نا
هه‌رچه‌نده جاران له سه‌ره‌تای زستانه‌وه ئه‌و پیاوانه‌ی كه به‌دیار رادیۆكانه‌وه داده‌نیشتن ده‌یانگوت ئیسرائیل گوتویه‌تی ئه‌مساڵ به‌فر زۆر ده‌بارێت ساڵه‌كه‌ی سه‌خته، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌ولێر پێ وایه ته‌نیا خوا ده‌زانی ئه‌م ساڵ له كوردستان باران زۆر ده‌بارێت یان وشكه‌ساڵی ده‌بێت چونكه"هیچ ده‌زگایه یان ناوه‌ندێكی زانستی له هیچ شوێنێكی دنیا ناتوانێت پێشبینی سإ یان چوار مانگ بكات، هه‌موو ئه‌و مه‌زه‌ندانه گریمانه‌ین، ئه‌مریكا به‌و هه‌موو گه‌وره‌ییه‌ی خۆیه‌وی له روی زانستیه‌وه ناتوانێت ئه‌و پێشبینیه بكات، ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه ده‌درێت زیاتر بۆ حه‌فته‌یه‌ك یان 15رۆژ ده‌درێت، چه‌ند پیشبینیه‌كه زیاتربێت ئه‌گه‌ری ناراست ده‌رچوونی زیاتر ده‌بێت چونكه كه‌ش و هه‌وا په‌یوه‌ندیداره به كۆمه‌ڵێك هۆكاری زۆر ئاڵۆز كه ناتوانرێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پێشبینی بكرێت، بویه ده‌ڵێم ته‌نیا خواده‌زانێت، ئه‌مساڵ باران زۆر ده‌بارێت یان وشكه‌ساڵی ده‌بێت".
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی كه‌شناسی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر كردنی بارودۆخی كه‌شوو هه‌وای كوردستان گوتی "كه‌شوو هه‌وای كوردستان په‌یوه‌ندی به كه‌شوو هه‌وای هه‌موو دنیاوه هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش پێویستی به كۆششی هه‌موو وڵاتان هه‌یه پێویسته كار بكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی كه‌ش و هه‌واو زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزای له دنیادا، ناكرێت بڵێن ئه‌گه‌ر له ده‌ورو به‌ری هه‌ولێر حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند دره‌ختێك بڕوێنێت ئیدی ته‌پوتۆز نامێنێت چونكه ره‌نگه ئه‌و ته‌پوتۆزه‌ی كه دێته كوردستان له باشووری ئه‌فریقاوه هاتبێت".
راگه‌یاندنه‌كانی كوردستان پرسیان پێناكه‌ن
به‌ده‌گمه‌ن ئه‌و پێشبینیانه‌ی له كوردستان بۆ كه‌ش و هه‌وا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوده‌كرێته‌وه راست ده‌رده‌چێت له‌و باره‌یه‌وه ناوبراو رایگه‌یاند "هیچ كام له‌و پێشبینیانه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوده‌كرێته‌وه په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێمه‌وه نییه هیچ كام له ده‌زگاكان راگه‌یاندن چ رادیو و چ ته‌له‌فزیۆن یان رۆژنامه‌كان له ئێمه‌وه وه‌ری ناگرێت".
هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه پێشبینیه‌كانی ئه‌وان هیچكات له 48 سه‌عات تێپه‌ڕناكات، گوتی "ته‌كنیكی كارمه‌ندی ئێمه زۆر سنوورداره و نا‌توانیین بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پێشبینی بكه‌ین".
ره‌شید ره‌سول ئه‌وه‌شی گوت كه "پێویستمان به كۆمه‌ڵێ ئامێر وسیسته‌می نوێی پێشكه‌وتوو هه‌یه هه‌روه‌ها كارمه‌نده‌كانمان پێویستیان به خول بۆ به‌هێزكردنی تواناكانیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت له ئاستی وڵاتانی ده‌وروبه‌ردابین ".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
