بارۆدوخی ته‌ندورستی كه‌مال شه‌ریفی رۆژنامه‌نوسی زیندانیكراوی كورد له ئێران روو له مه‌ترسیه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌بێت به دوور له چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی هه‌ر له زیندانی تاكه كه‌سی به ده‌ست نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنیت.
به پێی ئه‌و هه‌والانه‌ی له زیندانی شاری میناب هه‌لكه‌وتوو له پارێزگای هۆرمۆزگان له باشووری ئێران ده‌ست پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له ئێران‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه‌وتووه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ ده‌بێـت كه كه‌مال شه‌ریفی رۆژنامه‌نوس‌و چالاكی سیاسی توشی نه‌خۆشی رووتانه‌وه‌ی قژ بووه‌و باری ته‌ندروستی‌و جیسمی باش نیه‌و روو له خراپبوونه‌و هاوكات داواكاری بۆ خستنه ژێر چاودێری پزیشكی تا ئێستا له‌و لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه بێ وه‌لام ماوه‌ته‌وه.
به ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌یه‌نین كه هه‌وڵه‌كانی بنه‌ماله‌ی كه‌مال شه‌ریفی‌و كه‌مپێنی پشتیوانی له رۆژنامه‌وان كه‌مال شه‌ریفی‌و چالاكانی مافی مرۆڤ بۆ تێگه‌یاندنی به‌رپرسانی زیندان له بارودۆخی ناوبراو هیچ سودێكی نه‌بووه.
ئیمه له كاتێكدا ته‌ئكید له سه‌ر مه‌ترسیدار‌بوونی باری ته‌ندروستی كه‌مال شه‌ریفی ده‌كه‌ینه‌وه داوا له هه‌موو رێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ‌و چالاكانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین هه‌وڵ بده‌ن بۆ له قاودانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر به‌و چالاكوانه كورده له زینداندا گیراوه‌ته به‌ر.
هاوكات ده‌بێت په‌رده له سه‌ر ئه‌و راستیه هه‌ڵمالێن كه تا ئێستاش شوێنی زیندانیكردنی كه‌مال شه‌ریفی وه‌ك زیندانیه كی سیاسی‌و رۆژنامه‌وان تێكه‌ل به شوێنی راگرتنی ده‌یان كه‌سی موعتاد‌و تریاك فرۆش له زیندانی میناب كراوه‌و هیچ جیاكاریه‌ك له نێوان شوێنی ئه‌و و شوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌ر ماده‌ی هۆشبه‌ر گیراون نیه.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه كه‌مال شه‌ریفی رۆژی 25/6/2008 له شاری سه‌قز له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستگیر كرا‌و له دادگای شاری سه‌قز به سزادانی 30 ساڵ زیندانی‌و دوور خستنه‌وه بۆ زیندانی میناب له باشووری ئێران سزا دراوه
كه‌مپێنی پشتیوانی له رۆژنامه‌وان كه‌مال شه‌ریفی
بنه‌ماڵه‌ی كه‌مال شه‌ریفی ـ سه‌قز
9/11/2009ی میلادی
18/8/1388ی هه‌تاوی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
