یه‌كێك له‌و دیاردا سه‌یرانه‌ی كه له‌و سه‌فه‌رمدا بۆ ئه‌ڵمانیا بینیم، یاری قوماركردنبوو كه به‌شێكی زۆری كورده‌كانی ئه‌وی پێیه‌وه سه‌رقاڵن. ئه‌و یاریه‌ش به چه‌ند جۆرێك ده‌كری، هه‌ندێك له رێگه‌ی ئامێره‌وه ده‌كرێت و هه‌ندێكیش به شێوه كلاسیكیه‌كه‌ی واته "وه‌رقه"وه ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌وانه‌ی به ئامێر ده‌یكه‌ن له نه‌ته‌وه و ره‌گه‌زی جیا جیان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به ئۆكه‌یی و وه‌ره‌قه یاریده‌كه‌ن زۆربه‌یان كوردن، به تایبه‌تی كوردانی باشوور. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و سیفه‌ته‌ی ئه‌و براده‌رانه به‌شێكیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی له كوردستان بووینه و راهاتوونه له‌سه‌ر ئه‌و كاره، به‌شێكی دیكه‌شیان بۆ سه‌رده‌می توركیا و یۆنان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به هۆی مانه‌وه‌یان له‌و وڵاتانه فێری كات به‌سه‌ر بردن و پاره په‌یداكردن بووینه به هۆی قوماره‌وه. كاتێكیش گه‌یشتوونه‌ته وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئیدی به هۆی دواكه‌وتنی ئیقامه و جنسیه‌كانیان جارێكی دیكه كه‌وتوونه‌ته‌وه نێۆ ئه‌و بار‌و دۆخه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره زۆر به‌سه‌ختی رۆچوونه‌ته نێو ئه‌و یاریه و شه‌وانه پاره‌ی ده‌ستكه‌وتووی رۆژانه‌یان ده‌خه‌نه سه‌ر مێزی قومار و به چاو تروكانێك هه‌زار"یۆرۆ" ده‌دۆڕێنن. هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری له‌و براده‌رانه تووشی نه‌خۆشی دڵ و ده‌روونی و هێستریا بووینه، جگه له‌وه‌ش په‌تای قه‌رز و پاره‌خواردن و قوڵبڕین و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی كوردانی ئه‌وێ سه‌رگه‌ردان و بێچاره ببێت. ئه‌م یاریه چه‌ندان هاوسه‌ری لێككردووه و سه‌دان منداڵی له باوه‌شی خێزان بێبه‌شكردووه، ماڵی زۆرێك كه‌سی وێرانكردووه و به‌ده‌ست قه‌رزاریه‌وه رووی نییه بێته نێو خه‌ڵكیه‌وه. هه‌یانه 13 ساڵه بی وه‌ڵام له‌و وڵاته ماوه‌ته‌وه و دینارێكی له گیرفاندا نییه تا تیكێك نان بۆ هاوڕێكه‌ی بكڕێت، به‌ڵام شه‌وانه پاره‌یه‌كی زۆر به قومار سه‌رفده‌كات. له‌وی بیرم له‌وه‌ده‌كرده‌وه ئه‌مانه دوا رۆژ بێنه‌وه كوردستان ده‌بی چۆن بژین، چونكه ژیان له نێو ژینگه‌ی قوماركردندا گه‌لێك جیاوازتره له‌و ژیانه‌ی كه ئاساییانه تێیده‌په‌ڕێنن. براده‌ر هه‌بوو خۆی چۆته لای خاوه‌نی قومارخانه‌كه وتوویه‌تی ناوی من بنووسه له نێو ئه‌و لیسته‌ی كه مه‌منوعتان كردوون، خۆشی بۆی گێڕامه‌وه كه شه‌وانه چۆته ئه‌و قومارخانه‌یه و نه‌یانهێشتووه بچێته ژووره‌وه و هه‌ندێك جاریش قسه‌یان پێگوتووه و ریسوایانه ده‌ریانكردووه. ئه‌م حاڵه‌ته بۆ ماوه‌ی زیاد له سی مانگ به‌رده‌وام بووه و ئینجا ئۆقره‌ی نه‌ماوه و خۆی چۆته لای هه‌مان كه‌س و پێیگوتووه ناوه‌كه‌م له لیستی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان لابده‌ن. هه‌روه‌ها هه‌یانه سوودێكی زۆر له‌و یاریه ده‌بینێت و له قومارخانه‌كان شیرینی له كه‌سی براوه وه‌رده‌گرێت، به‌و هۆیه‌وه كاته‌كانی بی كێشه تێده‌په‌ڕێنێت. زۆر جاریش شه‌ڕ و جنێو و ناخۆشی له نێوان قوماربازه‌كان دێته ئاراوه، به‌ڵام به‌هۆی ترسیانه‌وه له پۆلیس درێژه به شه‌ڕه‌كانیان ناده‌ن یان ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش بكه‌ن، به‌ڵام سنوور نابه‌زێنن. ئه‌مه‌ش وایكردووه نه‌توانن زیانی گه‌وره به‌یه‌كتر بگه‌یه‌نن، به‌س زۆر جاریش قومارخانه‌كان هه‌ڵڵایی وایتێده‌كه‌وێت كه ترسی شه‌ڕی گه‌وره‌ی لێبكرێت. بێگومان ئه‌و دیارده‌یه مه‌ترسیه‌كه‌ی هه‌م له‌سه‌ر خودی كه‌سه‌كانه، هه‌میش له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و خێزان و كه‌س و كاریان كاریگه‌ری زۆر به جێده‌هێڵێت و شیرازه‌ی خێزان و سه‌رمایه‌ی كه‌سه‌كان و ده‌روون و كه‌سایه‌تی زۆرێكیان ده‌رووخێنێت. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م دیارده‌یه‌ش به زۆری له نێو په‌ناهه‌نده‌كانی ئه‌ڵمانیا بوونی هه‌یه، وه‌ك باسیشمكرد كورده‌كان زۆر پێیه‌وه سه‌رقاڵن و وه‌ك خۆیان گوته‌نی له‌گه‌ڵ خوێنیان تێكه‌ڵ بووه و ناتوانن وازی لێبهێنن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
