دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی (عه‌لی یه‌عقوب)، ی ته‌مه‌ن 9 مانگ که خه‌ڵکی شاری داخسانی باشوری ڕوسیایه به کۆمه‌ڵێک ئایه‌تی قورئانی پیرۆز‌و فه‌رموده‌کانی په‌یامبه‌ری ئیسلام، له‌سه‌ر له‌شی ده‌نه‌خشێت، له زۆر ماڵپه‌رو ڕۆژنامه جیهانیه‌کان بڵاوکرایه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها به وێنه بوو، زۆر له خه‌ڵکی بڕوایان پێ نه‌ده‌کردو به ڕاستیان نه‌ده‌زانی، که‌چی ئێستا به فیلمی ڤیدۆیی له ڕاگه‌یاندن و میدیاکانه‌وه پیشانی خه‌ڵکی ده‌درێت، هه‌روه‌ها ئه‌م شه‌و که‌ناڵ 4 ی ته‌له‌فزوێنی سویدی بڵاویکرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌زاران خه‌ڵک ڕۆژانه ده‌چنه خزمه‌تی ئه‌م منداڵه بێگه‌رده قورئانیه‌و وێنه‌ی ده‌گرن و به منداڵێکی پیرۆزی ده‌زانن و ناویان ناوه (منداڵه قورئانیه‌که) . هه‌روه‌ها دایکی (عه‌لی)، ده‌ڵێت، پێش ئه‌وه‌ی تێکسه قورئانیه‌کان و ناوی الله، له‌سه‌ر لاشه‌ی به‌ده‌رکه‌وێت، ده‌ست به‌گریانێکی یه‌کجار زۆر ده‌کات، به هیچ جۆرێک ژیر نابێته‌وه تاوه‌کو به ده‌واو ده‌رمانیش ژیر نابێته‌وه، دوای ئه‌وه پله‌ی گه‌رمی له‌شی به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 40 پله‌ی سه‌دی، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه چاودێرانی سیاسی و حکومه‌تی ڕوسیا به ترسه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، چونکه زۆر له داخستانێکان بڕوایان وایه ته‌نها (عه‌لی)، ده‌توانێت عراقیه‌کان له شه‌ڕو نه‌هامه‌تی ڕزگار بکات، بۆ بینینی (عه‌لی)، له که‌ناڵ چواری سوید ئه‌م لینکه بکه‌ره‌وهhttp://www.aftonbladet.se/webbtv/nyheter/utrikes/article6016705.ab
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
